هاوسەرۆکانی دەم پارتی ئەسەنیورت دەستگیرا کران

هاوسەرۆکانی دەم پارتی ئەسەنیورت ڕۆژدا یەڵماز و عەبدوڵا ئارینان دەستگیر کران.

پۆلیس لە ١٨ی تشرتنی دووەم هەڵیکوتایە سەر بارەگای پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) ـی ئەسەنیورتی ئەستەنبوڵ. دوای لێکۆڵینەوە هاوسەرۆکانی دەم پارتی ئەسەنیورت ڕۆژدا یەڵماز و عەبدوڵا ئارینان بۆ ئیفادە چوونە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئەستەنبوڵ، دواتر هەر دوو هاوسەرۆک لەوێ دەستبەسەر و دەست بە پشکنینی ماڵەکانیان کرا.

ئەمڕۆ لە دوای ئیفادە وەرگرتنیان. دادگا بە تۆمەتی "پروپاگەندەی ڕێکخستنی" و "ئەندامێتی لە ڕێکخستن" هەر دوو هاوسەرۆکی زیندان کرد.