هەپەگە: هەموو کات خاوەنداری لە یادی هاوڕێیانمان دەکەین

هەپەگە ٣ گەریلای شەهیدی بەبیرهێنایەوە و رایگەیاند، "ئەو هاورێ بەنرخانەمان بە شەهیدبوونی خۆیان سەلماندیان کە هەڵوێست و بەرخودانی جەنگاوەری فیدایی ئاپۆیی دەبێت چۆن بێت. ئێمە هەموو کات خاوەنداری لە یادی هاوڕێیانمان دەکەین".

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە شەهیدبوونی سێ گەریلا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، کە بەم جۆرەیە:

"٧ و ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە هێرشەکانی دوژمندا رۆڵە قارەمان و جەنگاوەرە فیداییەکانی ئاپۆیی هاوڕێیانمان شۆڕش، رزگار و نەواڵ تا دوا هەناسەیان خۆڕاگرییان کرد و شەهیدبوون.

هاوڕێمان شۆڕش بەردەوام درێژەی بە پەیجوری و گەڕان بەدوای حەقیقەتدا و تێکۆشانێکی بێپسانەوەی لە کەسایەتی خۆیدا بەرجستە کرد، بەم جۆرە بووە جەنگاوەرێکی سەرکەوتووی یەژاستار. گەڕانی خۆی بە دوای حەقیقەتدا بێ وچان و بە خۆشەویستیەوە درێژەپێدا. رێپێوانی ئازادیی خۆی کە لە سەمسورەوە دەستیپێکردبوو لە چیاکانی کوردستان گەیاندە بەرزترین ئاست و بە هونەر و شەڕی خۆی لە دڵی هاوڕێیانیدا جێگەی کردەوە. هاوڕیمان شۆڕش کە بە تێگەیشتنێکی گەورەوە لە هەموو ئەرکێک نزیک دەبووەوە و بە تایبەتمەندی هونەری خۆی رێچکەی شەهیدان مزگین، بەرچەم و دەلیلای گرتەبەر.  بە زانیاری لەسەر ئەوە ئەوە شۆڕشگێڕی و گەریلایەتی گەورەترین هونەرە، هونەری خۆی قووڵتر کردەوە، تێکۆشانی خۆی پەرەپێدا و ناوی خۆی لە مێژووی تێکۆشاندا نوسیەوە.

هاوڕێمان رزگار لە هەموو ساتێکی ژیانی شۆڕشگێری خۆیدا بووە جەنگاوەرێکی ئاپۆیی بە ئیرادە و دژوارترین ئەرکەکانی سەرخست. رۆحی گەنجانەی ئاپۆیی لە کەسایەتی خۆیدا وێنا کرد و لە هەر گۆڕەپانێک بوایە بە بەرزکردنەوەی بەرخودان رەنجی گەورەیدا. هاورێمان کە بە ئەزمونی ئایدۆلۆژیکی و شارەزابوونی سەربازییەوە دەناسرایەوە، ئەوەی بە ئامانجی خۆی دانابوو کە ئەرکەکانی پارتەکەمان سەرجەمیان بە شێوەیەکی بەنرخ بەجێبگەیەنێت. بە بەشداربوونی بێدوودڵی و شەڕڤانی ئازایانەی خۆی میراتێکی تێکۆشانێکی لە دوای خۆی جێهێشت، کە هەرگیز لەبیرناکرێت.

هاوڕیمان نەواڵ بە کولتوری ریشەدار و دێرینی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بەشداری لە تێکۆشاندا کرد. لە رۆژی یەکەمەوە تا کاتی شەهیدبوونی بۆ ساتێکیش سازشی لەسەر هەڵوێستی رەسەن و قارەمانانەی خۆی نەکرد. لە هەرێمی خواکورک بەشداری لە چالاکی سەرکەوتووانەدا کرد، وەک جەنگاوەرێکی پێشەنگ بە گوێرەی رۆحی سەردەم جوڵایەوە. بە هاورێیەتی قووڵ و بەهێز، بە هەڵوێستی خۆی لە سەر هێڵی پەکەکە و پاژک سازشی نەکرد، بۆ سەندنەوەی تۆڵەی هاورێ شەهیدەکانی بێ وچان تێکۆشا. بە پێشەنگایەتی خۆی لە ناو ژیان و شەڕدا جێگەی لە ناو دڵی هاوڕێکانیدا کردەوە.

ئەو هاورێ بەنرخانەمان بە شەهیدبوونیان نیشانیاندا کە هەڵوێست و بەرخودانی جەنگاوەرانەی ئاپۆیی دەبێت بە چ شێوەیەک بێت. ئێمە هەموو کات خاوەنداری لە یادی ئەو هاوڕێیانەمان دەکەین. لە سەر ئەو بنەمایە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی وڵاتپارێز و بەنرخی هاوڕییانمان شۆڕش، رزگار و نەواڵ و سەرجەم گەلی کوردستان دەکەین.

زانیاری لە سەر ناسنامەی هاوڕێی شەهیدەکانمان بەم جۆرەیە:

ناسناو: شۆڕش سەمسور

ناو و پاشناو: دەڤریم چۆبان

شوێنی لەدایکبوون: سەمسور

ناوی دایک- باوک: زڵێخا- مەحمود

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩/ هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا

ناسناو: رزگار نوهات

ناو و پاشناو: هالوک باش

شوێنی لەدایکبوون: ئێلیح

ناوی دایک- باوک: ئەمینە-ئیبراهیم

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩/ هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا

ناسناو: نەواڵ روبار

ناو و پاشناو: گوڵستان شەمس

شوێنی لەدایکبوون: ماکو

ناوی دایک- باوک: خەزال -ئیسماعیل

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩/ هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا