بە دیمەن

چالاکوانانی ئێشکگریی ئازادی پیلانگێڕیی ٩ ی تشرینی یەکەمیان شەرمەزار کرد

ئێشکگری ئازادی ستراسبۆرگ، لەڕێگەی گرووپێک لە پاریسەوە بەردەوامە. گرووپەکەی پاریس پیلانگێڕیی ٩ ی تشرینی یەکەمیان شەرمەزار کرد و بانگەوازیان کرد بۆ خاوەنداری لە ئێشکگری ئازادی.

ئێشکگری ئازادی بە پێشەنگایەتی دەسپێشخەریی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان لە ٢٥ ی حوزەیرانی ٢٠١٢ ـەوە دەستی پێ کردووە، لە هەفتەی ٦٤٢ هەمیندا بەردەوامە. چالاکییەکە هەر هەفتەیەک لەلایەن گرووپێک لە کوردانی وڵاتە جیاوازەکانی ئەوروپاوە بەردەوامە، گرووپێک لە پاریسەوە ئێشکگریی ئەم هەفتەیان گرتەئەستۆ.

گرووپەکەی پاریس لە سلێمان کورە و عەلی داغ و کامیل ئاکال پێکدێت. عەلی داغ پیلانگێڕیی ٩ ی تشرینی یەکەمی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شەرمەزار کرد و جەختی کردەوە پێویستە هەردەم گەلی کورد دژی ئەم کارانەی بەرامبەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بوەستنەوە.

لەسەر ناوی گرووپەکە، سلێمان کورە تیشکی خستەسەر گۆشەگیری درێژخایەنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و تێکۆشانی گەلی کورد دژی ستەم، گوتی: "پێویستە کوردستانیان لە ئەوروپا ڕاپەڕن و خاوەندارێتی لە ئێشکگری ئازادی بکەن".

لەسەر ناوی دەستەی ئامادەکاری چالاکییەکە، زوڵفو بینگول پیلانگێڕیی شەرمەزار کرد و گوتی: "کورد هەرگیز پیلانگێڕییان قبووڵ نەکردووە و دژی پیلانگێڕی ڕادەپەڕن".