لە بەرلین لە چوارچێوەی هەڵمەتی ئازادی سیمینار ئەنجامدرا
لە بەرلین لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" سیمینارێک ئەنجامدرا.
لە بەرلین لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" سیمینارێک ئەنجامدرا.
لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" سیمینارێک ئەنجامدرا. ئەندامانی تێکۆژن و تەجەشە بەشداری سیمینارەکە بوون. لە هۆڵەکە وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ساکینە جانسز و ئاڵای یەپەژە هەڵواسرا. پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان، گەنجانی تێکۆژن و تەجەشە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن، ژیان، ئازادی"یان بەرزکردەوە.
لە سیمینارەکەدا سیاسەتمەدار موحەرەم ئارال و زەکی پیرسوسی هەڵسەنگاندنیان بۆ قۆناغی پیلانگێڕی کرد، تیشكخرایەسەر کاریگەرییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان لە دەسپێکی پیلانگێڕیی نێونەتەوەییەوە تا جەنگی جیهانیی سێیەم. ئاماژە بەوە کرا پیلانگێڕی دژی کەسێک نەبووە، بەڵکو دژی تێکۆشانی ئازادیی گەلێک بووە.
هەروەها جەختکرایەوە سەرەڕای گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ڕەوشی ئیمراڵی، تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد تادێت مەزن دەبێت و سەرنجی گۆڕەپانی نێونەتەوەیی بەلای خۆیا ڕادەکێشێت.
هەروەها قسەکەران تیشکیان خستەسەر ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گوتیان: "تەنها داخوازی گەلی کورد نییە، بەڵکو بۆ ئارامی و ئاشتی ڕۆژهەڵاتی ناوین گرنگە".
سیمینارەکە بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.