لە لەندەن یادی ناگیهان ئاکارسەل بەرزڕاگیرا

لە ناوەندی کۆمەڵەی کوردی لە لەندەن بەبۆنەی دووەم ساڵیادی تیرۆرکردنی ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی ناگیهان ئاکارسەل چالاکییەکی یادکردنەوە سازکرا.

مەراسیمەکە لەلایەن دەستپێشخەری ژنانی باشوری کوردستانەوە رێکخرابوو و بە خولەکێک بێدەنگی وەستان دەستپێکرد. لە یادەکەدا بەردەوام دروسمی "ژن، ژیان، ئازادی" دەوترایەوە و ستاندێک بۆ کتێبەکانی ناگیهان ئاکارسەل دانرابوو.

ئەندامی ناوەندی لێکۆڵینەوەکانی ژنۆلۆژی بەشداری لە پانێلەکەدا کرد.

نەجیبە قەرەداغی باسی پێگەی ناگیهان ئاکارسەل لە تێکۆشانی ئازادیی ژنانی کرد و ئەوەی خستەڕوو کە ناگیهان فەلسەفە، کولتور و مێژووە. نەجیبە قەرەداغی بەبیری هێنایەوە کە ناگیهان لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە تیرۆرکراوە و بزوتنەوەی ژنان هەرگیز ناگیهان لەبیرناکەن.

چالاکی یادکردنەوەکە بە خوێندنەوەی هۆنراوە کۆتاییهات.