کۆردیناسیۆنی کەژەکە بە بۆنەی ساڵوەگەڕی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەم لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردوە و ئاماژەی بەوەدا زیندانیکردنی عەبدوڵا ئۆجالان لە نێو هەلومەرجی سەختی سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمراڵیدا وایکردووە کێشە و قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست هەمیشەیی بێتەوە. کەژەکە دەسنیشانیکرد چارەسەری تەواوی پرسەکانی کۆمەڵگە بەندە بە ئازادی عەبدوڵا ئۆجالانەوە و وتی: "بۆ ئەمەیش بانگەوازی لە هەموو ژنان، گەنجان و گەلەکەمان و بەتایبەت لە ژنانی کوردستان دەکەین چالاکیەکانیان لە دژی گۆشەگیری بەرفراوانتربکەن، بە جۆش و بڕیاردارییەوە بەشداری چالاکیەکان ببن. هێڵی نەوتەوەی دیموکراتیک لە بەرامبەر هێڵی فاشیستی قڕکەری دەوڵتخوازیدا گەورەتربکەن و بەم تێگەشتنەوە سیستەمێکی نوێی کۆمەڵایەتی دامەزرێنن."
ڕاگەیاندراوەکەی کۆردیناسیۆنی کەژەکە بەم شێوەیە:
"ڕێبەرمان عەبدوڵا ئۆجالان لە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨دا ناچار بە بەجێهێشتنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرا و پرۆسەی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی دەستپێکرا. دەکەوینە ناو ٢٧ ساڵەی پیلانگێڕییەوە. لەسەر ئەم بنەمایە بە توندترین شێوە شەرمەزاری هەموو دەوڵەت، هێز، گروپ و کەسایەتییانە دەکەین کە پلاندارێژی پیلانگێڕی بوون و ڕۆڵییان هەبووە تێیدا، جارێکی دیکە دووپاتی دەکەیەوە تا کۆتایی بە ئیرادەی ئازادییەوە لە دژی پیلانگێڕی و پیلانگێڕان شەڕدەکەین.
بە ڕێز و پێزانینەوە یادی هاوڕێ خالید ئۆراڵ دەکەینەو کە هەر لەسەرەتاوە هەستی بە پیلانگێڕی ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ کرد و لەو پێناوەشدا بە دروشمی 'ئێوە ناتوانن ڕۆژی ئێمە تاریک بکەن' لە دژی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی گڕی لەجەستەی خۆی بەردا. ئەم چالاکییە کە نمونەیەکی هەرە ماناداری مرۆڤبوونە، چۆنێتی پیشاندانی هەڵوێستی لە دژی پیلانگێڕی پیشاندا. هێڵی ٢٦ ساڵەی بەرخۆدانمانی لە دژی پیلانگێڕی دیاریکرد. لەسەر ئەم بنەمایە ئەوانەی کە چالاکی بە شکۆیان پێکهێنا و بە تایبەتیش ئەوانەی کە تاریکایەتی زیندانەکانیان بە ڕۆحی خۆیان ڕووناککردەوە لە کەسێتی ڕۆتیندا (ئاینور ئارتان)، کوردێ (سەلامەت مەنتەش)، سەردار ئاری، ئەبو موسلیم دۆغان، ڤیان کاروخ، دەروێش، مەزڵوم، ڕۆژبین ئامانۆس، ئەڤریم دەمیر، زنار ڕاپەڕین، هێرش، ئاندۆک، موستەفا مالچۆک، سارا، ڕوکەن، ڕۆهات، ئەردەڵان و هەموو شەهیدانمان کە لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ خۆیان کرد بە بازنەیەک لە ئاگر و لە ئەلفوبێی شکۆدا ناویان لە مێژووی ئازادییدا نوسییەوە، بە ڕێزداری و پێزانینەوە یاددەکەینەوە. ئەرکی شایستەبوونی یادکردنەوەی شەهیدان ئەوەیە تا دامەزراندنی کۆمەڵگەی ئازاد لەسەر هێڵی ژنانی ئازاد بە سوربوون و بڕیارداری لە دژی پیلانگێڕی بەڕێوەبردنی تێکۆشانە. گەر لە دژی پیلانگێڕی بە فەلسەفەی ژن ژیان ئازادی چالاکیەکانی بەدەستخستنی ئازادی گەورەبکەین و کۆمەڵگەییبوونی ئازاد بەهێزبکەین، ئەوکاتە دەتوانین ببینە شایسەتی یادکردنەوەیان. لە ساڵوەگەڕی ٢٧هەمینی پیلانگێڕی نێونەتەوەییدا جارێکی دیکە بەڵێنی گەورەکردنی تێکۆشان دەدەین.
لایەنی هەرە بنەڕەتی هێڵی ڕێبەرێتی لە کوردستاندا هێڵی ئازادی ژنە. ڕێبەر ئاپۆ لە ڕووی قوڵکردنەوە و پێکهێنانی هێڵی ئازادی ژندا هەنگاوی مەزنی هاویشت و بەردەوامی دا بە هەوڵدانی شۆڕشگێریی خۆی لەناو باردۆخی زۆرسەختی ژوری تاکەکەسی زیندانی ئیمراڵی. پیلانگێڕی لە دژی ڕێبەرێتی پیشاندەری ئاستی هێرشەکانە لە دژی ژنان. بەم زیهنێتەوە وەک ژنانی کوردستان تێکۆشانی بەڕوومەتی ئازادییمان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جییهاندا گەورە دەکەین. پیلانگێڕی لە دژی ڕێبەرمان، لایەنێکی بنەڕەتی هێرشە لە دژی تەواوی مرۆڤەکانی جیهان. هێزە هەژموونخوازە جیهانییەکان دەیانزانی بە بوونی ڕێبەر ئاپۆ ناتوانن بە گوێرەی خواستی خۆیان دیزاینی ڕۆژڵاتی ناوەڕاست بکەن و کۆڵۆنیالیکردنی خۆیان ئەنجام بدەن، پیلانی پیلانگێڕیی سەدەیان کرد. ڕێبەر ئاپۆ بەو پارادایمەی لە ناوچەکەدا پێشیخستووە قەیرانی گەلان و چەوساندەنەوەی قوڵ بە ئامانجی پیلانگێڕی کە خواستیان بوو دایمەزرێنن، بەتەواوی بەتاڵکردەوە. هێرشی سەر ڕێبەرمان دەستپێکی شەڕی سێهەمی جیهانی بوو. لەوساتەوەی کە ڕێبەرمان لە ناوەندی ئەشکەنجەی ئیمراڵیدا لە ئەنجامی پیلانگێڕی نێونەتەوەییدا دەستگیرکرا و لەو کاتەوە هێرشەکان لە دژی گەل، کولتوور و وڵاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین، دروستکردن و دیزاینکردنی نوێ و مەیلەکانی گۆڕینی دیموگرافیک بە بەردەوامی بەڕێوەبراوە. ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەوتووەتە ناو تاریکی و قەیرانێکەوە کە بۆ چەندین سەدە بەردەوام دەبێت.
قەیرانی سەرەکی مرۆڤایەتی لە جیهاندا قەیرانی فیکرییە. بەو هۆشیاری و بەرپرسیارێتییە مێژووییەوە ڕێبەرایەتی هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی گەورەی تێپەڕاندنی قەیرانی فیکریی ناوە و پارادایمی نەتەوەیەکی دیموکراسی دامەزراندووە. ڕێبەر ئاپۆ لەگەڵ پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیکدا و بە پارادایمی دیموکراتیک، ئیکۆلۆژی، ئازادیی ژنان ئەو تاریکایەتییەی شکاند و هیوا و دەرفەتی بە گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ژنان و هەموو بندەستان بەخشی کە ژیانێکی نوێ بنیات بنێن.
لەمرۆدا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووە بە ناوەندی جەنگی سێهەمی جیهان. ڕۆژانە سەدان مرۆڤ دەکوژرێن. دەزانین گەر پارادایمی رێبەرێتی پێشنەکەوتایە، ئەوا لە مڕۆدا نەک سەدان کەس، بەڵکو بە هەزاران و دەیان هەزار مرۆڤ رۆژانە دەکوژران. ڕاستە کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هیوای لەدەستداوە، ناسنامەیەک کە هیوا و بانگەشەی خۆی بۆ ژیانی ئازاد دەکات لەدەستداوە، دەبێتە دۆخێکی ئاسایی. ئەوا هەموو ڕۆژێک مرۆڤانی جیهان تووشی هێرشەکانی ئیمپرالیزم دەهاتن و مەحکوم بە هەلومەرجی کۆیلایەتییەکی قوڵ دەکران . لەم مانایەدا پارادایمی نوێ بووە هیوای جیهانی مرۆڤایەتی، لەبەرئەوەی حەقیقەتێکە کە مەرجی هەرە مەزنی لە دەرەوەی قەیرانی گەورەی فکرییەوە پێکهاتووە.
لەبەرئەوەیە ڕێبەرمان خاوەنداری مانایەکی گەردوونی لەو شێوەیە. مانایەک کە ڕێبەرێتی وەک خۆی دەئافرێنێ، فکر و چالاکییە. هەبوونی زنجیرە-فکر و پارادایمێک کە هەموو کاتێک لە هەناوی خۆیدا چالاکی دەئافرێنێت، ڕێبەرمانی کردووە بە ڕێبەرێکی نموونەی لە جیهاندا. لەمرۆدا هەموو بیرکەرەوەکان، فەیلوسوف، سیاسەتمەدار، ئیکۆلۆژیست و ژنانی جیهان بەم مانادارییە دەزانن و بەم هۆشمەندییەوە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەرمان خەبات دەکەن. ئەمەش مانادارییەکی مێژووی و گەردوونی لە نێوخۆیدا هەڵگرتووە.
هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ کێشەی کورد'، کە لەلایەن دۆستانی گەلی کوردەوە دەستیپێکردووە و لەلایەن گەلەکەمانەوە بەهێزەوە پشتیوانی لێکرا، تادێت زیاتر و زیاتر بەرفراوان دەبێت. لە فراوانکردنی ئەم هەڵمەتەدا پێشەنگایەتی ژنان ڕەڵێکی کاریگەر بوو. هەم لە هەڵمەتەکە و هەم لەو چالاکییانەی لە چوار پارچەی کوردستان و لە هەموو جیهاندا ئەنجامدرا ژنان بەشداری و پێشەنگایەتیان کرد، هەروەها بەشداری ژنانی جیهان لە بەنگلادیشەوە تا مەکسیک بە بانگەشەی ئازادی جیهانی ڕەنگێکی تری بە هەڵمەتەکە بەخشی. هەموو ژنانی جیهان، بە چالاکیەکانیان، بە ئیرادە و دروشمی ئازادی، پیلانی دژ بە ڕێبەر ئاپۆیان پووچەڵ کردەوە.
ئێمە پیلانگێڕان و پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی شەرمەزار دەکەین. لە بەرامبەر ڕاستییەکی وەهای ڕێبەرایەتیدا، ڕەخنە لەو هاوڕیەتیە ساختەیە دەگرین کە ڕێگەی بۆ پیلانگێڕی نێونەتەوەیی خۆش کرد. تێکۆشان لە دژی سیستەمی فاشیست، ئیمپریالیست و دەوڵەت نەتەوە کە ئەم هاوڕیەتیە ساختەیەی بەرهەم هێناوە، ئەرکی سەرەکی ئێمەیە. جگە لەمەشدا هێشتا سیستەمی ئیمرالیمان لەناو نەبردووە، بۆیە ڕەخنە لە هاوڕیەتی خۆمان دەگرین و ئەمە سەرەتا بە ئەرکی ئێمەی ژنان دەزانین. ڕەخنەدان لەسەر ڕێگای حەقیقەت داهێنەرانە دەبێت. پێویستە هەڵەکان لەناوببرێت و ڕاست، جوان و ڕێبازی باشتر بخوڵقێندرێت. پێویستە لە خۆمانەوە دەست پێبکەین و بە تێگەیشتن، زمان و ژیان و سیستمی مرۆڤی ئازاد لە نێو هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگا و لە نێو هەموو مرۆڤ و ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا بخوڵقێنین. پێداگری لەسەر ئەنجامدانی ئەم کارە گەورەیە دەکەین. بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، ئەو هەڵمەتەی بە پێشەنگایەتی ژنان بە دروشمی 'بە ژن، ژیان، ئازادی بەرەو شۆڕشی ژنان' کە قووڵتر بووەتەوە، چالاکییەکان زیاتر بەرفراوانتر دەکەین، لەسەر هێڵێ سەرۆکایەتی و پارادایمەکانی چالاکییەکان سوود بەخش بوون. لە لایەک ڕێپێوانەکان، سیمینار و چالاکی خوێندنەوەی کتێبەکان چالاکی گرنگ بوون، لە لایەکی تریشەوە ئەو چالاکیانەی کە هەموو ژنانی جیهان بە ڕۆحێکی هاوبەش و لەسەر هێڵی سەرۆکایەتیەوە ئەنجامدران گرنگ بوون. کاریگەری ئەم چالاکییانە لە شۆڕشی جیهانی و ئازادی ژنانی جیهاندا زۆر گەورەیە.
پێویستە ئەم چالاکییانە زیادتر پەرەی پێ بدرێت، لە دژی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ئازادی سەرۆکایەتی مسۆگەر بکرێت. پێویستە لە دژی ئەمریکا و بریتانیا و هەموو ئەو زلهێزە دەسەڵاتدارانەی کە هەنگاو بە هەنگاو پیلانەکەیان بۆ بەرژەوەندی خۆیان پلانیان دانا و جێبەجێیان کرد، لەسەر بنەمای ئازادی جەستەیی سەرۆکایەتی، دەست بە تێکۆشانی زیاتر بکرێت. پەدەکە کە باڵێکی پیلانگێڕییەکەیە، هەر وەک سەردەمی پیلانگێڕییەکە دیسان لە ناو خیانەتدایە. پەدەکە لە خیانەتی خۆیدا نوقم بووە، بە سیاسەتە دژە کوردانەکانی لە کوردبوون خۆی بێبەش دەکات و ڕۆڵی شێرپەنجە دەگێڕێت لە ناوچەکەدا. گەلی کورد و ژنانی کورد ئەو خزمەت و هاوکارییانەی پەدەکە لەگەڵ ئاکەپە – مەهەپەی مرۆڤکوژ و خیانەتە مێژووییەکەی لە بیر ناکات.
ئەمڕۆ هێزەکانی یەژا ستار و هەپەگە لە هەڵمەتی ئازادی سەرۆکایەتیدا بەهێزترین بەشداری دەکەن و لە دژی پیلانگێڕی نێونەتەوەییدا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ڕووبەڕووی پیلانە نوێیەکان دەبنەوە. لە بەرامبەر پێگەی شکۆداری گەریلادا، پەدەکە کەوتووەتە ڕیزی خیانەتکارانەوە. ئەم خیانەتە وەک پەڵەیەکی ڕەش لە مێژوودا لەیاد دەمێنێتەوە. سەرەتا دەبێت ژنان و هەموو گەلەکەمان دەبێت لە دژی هێڵی پەدەکە زیاتر ناڕەزایەتی خۆیان نیشان بدەن. به هۆی ئاشکرابوونی ڕووی ڕاستی پەدەکە لە پیلانگێڕی نێونەتەوەییدا، باڵی پیلانەکە لە کوردستان کۆتایی پێ دێت. ئەگەر بە هاوکارییەکانی پەدەکە نەبوایە ئەوا مەحاڵە بوو دەوڵەتی داگیرکەری تورک بیتوانی با یەک هەنگاو لە هێرشەکانی داگیرکارییەکانی هەڵبگرێت.
لەم ڕووەوە خاوەنداری لە هێڵی چالاکی 'ئێوە ناتوانن ڕۆژمان تاریک بکەن'، بۆ ئازادی ڕێبەر، لە دژی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی تێکۆشان کرا، بە پلەی یەکەم ئەمە بە واتای خاوەنداری لە هێڵی نەتەوەی دیمۆکراتیکی ڕێبەرایەتیمانە. دژی دوولایەنەی دەسەڵاتداری-کۆیلە بەرخۆدان بەڕێوە چوو، هێڵی ئازادییان لەسەر بنەمای ئایدۆلۆژیای ڕزگاری ژن پێش خست، هەروەها لەدژی هێڵی دەسەڵاتداری پیاو، نەتەوەپەرەستی و هاوکارییەکانی پەدەکە تێکۆشان بەرزکرایەوە و بە بەرزکردنەوەی هێڵی نەتەوەی دیمۆکراتیک لە هەرێمەکەدا، هەلومەرجی ژیانی ئازاد و هاوبەشیان خوڵقاند. شەڕ و هێرشە جینۆسایدییەکان کە لەم دواییانەدا زیادیان کردووە، دەتوانرێت بە پارادایمی نەتەوەی دیمۆکراتیک لەسەر هێڵی سەرۆکایەتی ڕێگری لێبکرێت.
سەرۆکایەتیمان لەسەر ئەم ڕێگایە گەورەترین شەڕ بەڕێوە دەبات. لە دڵەوە سڵاو و حورمەتی خۆمان ئاراستەی سەرۆکایەتیمان دەکەین. ئێمە بۆ زیادکردنی تێکۆشان و بۆ لەناوبردنی پیلانگێڕی لە سەر هێڵی شۆڕشی ژن و سیستەمی ڕزگاری ژن بە پێداگرییەوە درێژە بە تێکۆشانمان دەدەین. هەروەها هەموو ئەو گەریلایانەی لەم ئامانجەدا گیانی خۆیان بەخت کرد بە ڕێزدارییەوە بە بیر دێنینەوە. هاوکات بەڕێزەوە یادی بەروارەکان، ڕۆسیداکان، گوڵستان و تەکینەکان، ئۆرهان و شێخموسەکان، زیلان و هەموو ئەو قارەمانانەی تر دەکەینەوە کە لە هەر ناوچەیەکی وڵاتەکەماندا گیانیان بەخت کردووە و بەڵێن دەدەین هەتا دوایی لەسەر هێڵی ئەوان درێژە بە تێکۆشان دەدەین.
پێویستە ئەوە بزانین کە پووچەڵکردنەوەی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ڕێگری لە زیانێکی گەورەتری کردووە. بەڵام هێشتنەوەی ڕێبەرایەتی لە زیندانی ئیمرالی دەبێتە هۆی بەردەوامبوونی قەیرانەکانی ئێستا. چارەسەری هەموو کێشە کۆمەڵایەتییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و بە بنەما گرتنی هێڵی ڕێبەر و خوڵقاندنی ژیانێکی هاوبەش و دیموکراتیک دەکرێت. بۆیە سەرەتا داوا لە ژنانی کوردستان و هەموو گەنجان و کەسایەتی گەلەکەمان دەکەین کە لە بەرامبەر گۆشەگیرییەدا دەست بە هەوڵدانەکانیان بکەن و بە جۆش و خرۆشی بەرز و بەهێزەوە بەشداری چالاکییەکان بن، لە دژی هێڵی جینۆساید و فاشیست، نەتەوە-دەوڵەت بەشداری هێڵی نەتەوەی دیمۆکراتیک بن و بەم چەمکەوە سیستەمی کۆمەڵایەتی نوێ بنیات بنێن.
ئێوە ناتوانن ڕۆژمان تاریک بکەن!
پیلانگێڕان تێک دەشکێت، ئازادی سەردەکەوێت!
بژی ڕێبەر ئاپۆ!"