لە یەریڤان فیستیڤاڵی کەمەنەتەوایەتییەکان بەڕێوەچوو
کوردان بە کەلتووریی خۆیانەوە بەشداربوون لە فیستیڤاڵی یەریڤان و کتێبەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە زمانی ئەرمەنی پێشوازییەکی گەرمی لێ کرا.
کوردان بە کەلتووریی خۆیانەوە بەشداربوون لە فیستیڤاڵی یەریڤان و کتێبەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە زمانی ئەرمەنی پێشوازییەکی گەرمی لێ کرا.
لە یەریڤانی پایتەختی ئەرمەنستان فیستیڤاڵی کەمەنەتەوایەتییەکان بەڕێوەچوو. هەرکەس بە ڕەنگی خۆیەوە بەشداری کرد و کەلتووری خۆی پێشکەش کرد، گرووپی هەڵپەڕکێی مناڵانی بەهار و هونەرمەند زاگرۆس ڕۆژهەڵات چوونە سەر ستەیج، جلوبەرگ و کەرەستەی کوردی پیشاندرا.
بەشداربووان پێشوازییەکی گەرمیان لە کتێبەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە زمانی ئەرمەنی کرد و کتێبەکە لەلایەن کۆمیتەی کوردستانەوە واژۆکرا.
هاوسەرۆکی دەستەی کوردستان، سیلۆ دربۆیان دەربارەی فیستیڤاڵەکە قسەی کرد، ڕایگەیاند بەشداری ئەم فیستیڤاڵە لەسەر ناوی خوشک و برایەتی گەلان گرنگە، هەرکەس کەلتووری خۆی پیشان دەدات، ئیمەی کوردیش لەم فیستیڤاڵانە کەلتوور و هەڵپەڕکێ و گۆرانی خۆمان پێشکەش دەکەین. دەمانەوێت کەلتوورە دەوڵەمەندەکەمان بە گەلان بناسێنین.
مامۆستای گرووپی هەڵپەڕکێ، کیژێ ڕەشۆیانی ڕایگەیاند بۆ لەناونەچوونی کەلتوورەکەمان بەشداری فیستیڤاڵ دەکەین، لەم فیستیڤاڵەی ئەمساڵ ١١ گەلی جیاواز بەشداری فیستیڤاڵەکە بوون.
لە شاری دیلیجانی ئەرمەنستانیش فیستیڤاڵی جلوبەرگ ئەنجامدرا و کوردان بە جلوبەرگ و خواردنی خۆیانەوە بەشدای فیستیڤاڵەکە بوون.
وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە فیستیڤاڵەکەدا بەرزکرایەوە و کتێبی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە چاپی ئەرمەنی بەسەر بەشداربووان دابەشکرا.