لە ستۆکهۆڵم سیمیناری "کوردستان و داگیرکاری" ئەنجامدرا
ئینستیوتی کوردی ستۆکهۆڵم لەسەر مێژووی کوردستان و هەوڵەکانی داگیرکاری و پاکتاوکردن، سیمینارێکی ئەنجامدا.
ئینستیوتی کوردی ستۆکهۆڵم لەسەر مێژووی کوردستان و هەوڵەکانی داگیرکاری و پاکتاوکردن، سیمینارێکی ئەنجامدا.
ئینستیوتی کوردی ستۆکهۆڵم لە سوید سیمینارێکی بە ناوی "١٠٠ ساڵی دوایی لە مێژووی هاوچەرخی کوردستان، لە ڕەوتی مێژوودا هەوڵە نوێیەکانی داگیرکاری و پاکتاوکردن دژی شۆڕشی کوردستان و پێشەنگەکانی" ئەنجامدا.
نووسەر کامەران سمۆ هێدلی لە سیمینارەکەدا تیشکی خستەسەر پرۆسەی دامەزراندنی دەوڵەتی تورک و بناغە قڕکەرەکەی ئەم دەوڵەتە، پاشان تیشکی خستەسەر سەرهەڵدان و بەرخۆدانەکانی گەلی کورد بە پێشەنگایەتی کەسانی وەک شێخ سەعید و سەید ڕەزا و خالید جبری و نوری دێرسیمی.
"ڕزگاری بە بەرخۆدان و یەکێتیی نەتەوەیی پێک دێت"
کامەران سمۆ ئاماژەی بەوە کرد سەرەڕای هەوڵی داگیرکەران، خیانەت لە سەرهەڵدان و شۆڕشەکانی گەلی کورد هەبووە، گوتی: "لەناو ئەم ڕەوتی مێژووەدا، پەکەکە دوایین سەرهەڵدان و شۆڕشی کوردە. بەڕێز ئۆجالان کە لە چوار پارچەی کوردستان لەلایەن ملیۆنان کوردەوە وەک ڕێبەر قبووڵ دەکرێت، لەڕێگەی پیلانگێڕییەکەوە لەلایەن ئەم سیستەمەوە بەدیلگیرا. تا ئێستە لە چوار پارچەی کوردستان بە فیکر و هەبوونی خۆی پێشەنگایەتی سەرهەڵدانەکان دەکات، ئەرکی خۆی وەک ڕێبەرێتی بە ڕێک و پێکی ئەنجامداوە. ئەگەر گەلی کورد بەم بەرخۆدان و ڕێبەرەوە، یەکێتی خۆی بنیات بنێت، بڕوام وایە کوردستان ئازاد دەبێت".
مامۆستا بەهزاد پیرموسا باسی لە مێژووی سەرهەڵدانی ١٠٠ ساڵی دوایی باشووری کوردستانی کرد و تیشکی خستەسەر خیانەتی بنەماڵەی بارزانی.
نووسەر و مێژوونووس عوسمان ئێلخانی زادە دەربارەی سەرهەڵدان و پێشەنگەکانی کورد دوا.