لە گرازی نەمسا چالاکیەک لە دژی کوشتنی ژنان بەڕێوەچوو
رێخراوە فیمینیستیەکان لە دژی کۆمەڵکوژی ژنان رێپێوانیان کرد، داوایان کرد رێگری لە کوژرانی ژنان بگیرێت و لەپێناو چەسپاندنی یەکسانی رەگەزی رێکاری بەپەلە بگیرێتەبەر.
رێخراوە فیمینیستیەکان لە دژی کۆمەڵکوژی ژنان رێپێوانیان کرد، داوایان کرد رێگری لە کوژرانی ژنان بگیرێت و لەپێناو چەسپاندنی یەکسانی رەگەزی رێکاری بەپەلە بگیرێتەبەر.
رێکخراوە فیمینیستیەکان لە شاری گرازی نەمسا لە دژی کۆمەڵکوژی ژنان خۆپیشاندانیان سازکرد. ژنان لە لێندپلاز تا هاوتپلازەوە رێپێوانیان کرد و لەپێناو چەسپاندنی مافەکانی ژنان جەختیان لە گرنگی تێکۆشان کردەوە.
لە وتارەکاندا داواکرا بۆ راگرتن و وەستاندنی کوشتنی ژنان و مسۆگەرکردنی یەکسانی رەگەزی لە ناو کۆمەڵگادا رێکاری پێویست و بەپەلە بگیرێتەبەر.
ژنان لە رێپێوانەکەدا دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی'یان وتەوە و لەپێناو دەستەبەرکردنی ئازادی و ئاسایشی ژنان بانگەوازیان کرد.