کۆمەڵگەی ئیسلامی کوردستان بۆ بەشداربوون لە فێستیڤاڵی کولتوری کوردی بانگەوازی کرد

کۆمەڵگەی ئیسلامی کوردستان (جیک) ئاماژەی بەوەدا بەشداربوون لە فێستیڤاڵی کولتوری کوردی کە گەورەترین کۆبوونەوەی کوردانە لە ئەوروپا، ئەرک و پێویستیە بۆ خاوەنداریکردن لە ئازادی و بەهای کولتوری.

کۆمەڵگەی ئیسلامی کوردستان بە ڕاگەیاندراوێکی نوسراو بانگەوازی بۆ بەشداربوون لە ٣٢ـەمین فیستیڤاڵی کولتوری کوردان کرد کە لە ٢١ی ئەیلول لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا ئەنجام دەدرێت و وتی: "پێویستە ئەم فیستیڤاڵە بۆ نزیکردنەوەی کولتوری کوردان لە یەکتر و وەستانەوە لە دژی هێرشەکانی سەر کولتوری کوردان ببێتە کۆبوونەوەیەکی گەورە."

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە پێویستە هەموو کوردانی ئەوروپا بەشداری فێستیڤاڵەکە بکەن و دەڵێت: "بۆ خاوەنداریکردن لە بەها کولتورییەکان هەموومان لەو ڕۆژەدا کۆببینینەوە. هەر دەنگێک کە لەگەڵ دادپەرەوەری خودا و یەکسانی گەلان و شکۆمەندی خەبات بۆ ئازادی یەکدەگرێتەوە. ناڕەزایەتییە بەرامبەر بە دڕندەی و نادادپەرەوەری. فێستیڤاڵەکە دەرفەتێکی گەورەیە بۆ خاوەنداریکردن لە بەهاکانمان. وەرن پێکەوە بە هیوای ئاشتی، دادپەرەوەری و ئازادی لە گۆڕەپانی فێستیڤاڵەکەدا کۆببینەوە."