کەمپینی " لەسێدارەدانی ژنانی تێکۆشەر ڕابگرن" لە بانگەوازێکدا بە واژۆی دەیان ژنە چالاکوان، سیاسەتمەدار، رۆژنامەوان و ئەکادیمیسیان کە ئاراستەی لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عێراق و سەرجەم پارت و بەرپرسانی کورد کراوە، بە ئاماژەدان بە دۆخی هەستیاری ناوچەکە و چڕبوونەوەی هێرشەکانی دوژمنان بۆ سەر گەلی کورد، جەختیان لە پێویستی یەکێتی نەتەوەیی، کۆدەنگی و هاوپشتی کردووەتەوە.
لەو چوارچێوەدا بەبیرهێنراوەتەوە، کە وەریشە مورادی و پەخشان عەزیزی بەهۆی هەڵوێستی نەتەوەیی و کوردبوونیانەوە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوە و دەوڵەتی "ئێران لە ڕێگەی بەكارهێنانی ئەم سزا نامرۆڤانەیە، بە كۆمەڵ خەڵكی كوردستان سزادەدات، پێشێلكاری و تاوان لە دژی گەلەکەمان و بەتایبەت ژنانی چالاکوان ئەنجامدەدات".
لە درێژەدا راگەیەندراوە: " لە سۆنگەی بەرپرسیارێتی نەتەوەیی، ویژدانی و ئەخلاقیمانەوە، داوا لە بەڕێزتان دەکەین، "وەک ئەو هەوڵانەی لە ڕابردووشدا ڕەوانشاد مام جەلال" بۆ ئازادیخواز و وڵاتپارێزانی پارچەکانی تر و بەتایبەتی بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەنجامی دەدا"، چاوەڕوانیمان لە ئێوەی بەڕێزیش هەیە وەک ئەرکێکی نەتەوەیی، هەوڵ بدەن ئەو بڕیارە نادادپەروەرییەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بۆ لەسێدارەدانی ئەو دوو ژنە چالاکوان و تێکۆشەرەی گەلەکەمان هەڵوەشێننەوە و هەرچی زووە ئازاد بکرێن."
دەقی بانگەوازەکەی کەمپینی " لەسێدارەدانی ژنانی تێکۆشەر ڕابگرن":
بۆ بەڕێزان:
لەتیف ڕەشید سەرۆککۆماری عێراق
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عێراق
سەرجەم پارت و بەرپرسانی دڵسۆزی گەلەکەمان
وێڕای ڕێز و سڵاو
هەروەک دەزانن ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەتی کوردستان بە قۆناغێکی هەستیار و چارەنووسسازدا و بەناو شەڕ و ئاڵوگۆڕێکی گەورەدا تێدەپەڕێت. لەم کاتەشدا، دوژمنان بۆ ئەوەی کورد بە مافە ڕەواکانی نەگات، فشار و هێرشەکانیان لەسەر گەلەکەمان زیادکردووە.
لە رابردوودا لە ئەنجامی نەبوونی یەکێتی و یەکهەڵوێستیی نەتەوەییمان لە چوار پارچەی کوردستان، خوێن و قوربانی گەورەمان داوە. هەر بۆیە لە قۆناغێکی وەک ئێستادا لە هەموو کات زیاتر پێویستیمان بە یەکێتی و کۆدەنگیی نەتەوەیی و پشتیوانی یەکتر هەیە.
بەڕێزان
وەک ئاگادارن دوو ژنی چالاکی سیاسی و تێکۆشەری کورد بە ناوەکانی "وریشە مورادی کە خەڵکی شاری سنەیە و پەخشان عەزیزی کە خەڵکی شاری مهابادە"، لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە لەبەر کوردبوون و هەڵوێستی نشتمانی و نەتەوەییان زیندانی کراون و سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێنراوە و مەترسی لەسێدارەدانیان لە ئارادایە. هاوکات ئێران لە ڕێگەی بەكارهێنانی ئەم سزا نامرۆڤانەیە، بە كۆمەڵ خەڵكی كوردستان سزادەدات، پێشێلكاری و تاوان لە دژی گەلەکەمان و بەتایبەت ژنانی چالاکوان ئەنجامدەدات.
ئێمە وەک ژنانی سیاسەتمەدار، چالاکوان و ئەکادیمیسیان لە باشووری کوردستان لە سۆنگەی بەرپرسیارێتی نەتەوەیی، ویژدانی و ئەخلاقیمانەوە، داوا لە بەڕێزتان دەکەین، "وەک ئەو هەوڵانەی لە ڕابردووشدا ڕەوانشاد مام جەلال" بۆ ئازادیخواز و وڵاتپارێزانی پارچەکانی تر و بەتایبەتی بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەنجامی دەدا"، چاوەڕوانیمان لە ئێوەی بەڕێزیش هەیە وەک ئەرکێکی نەتەوەیی، هەوڵ بدەن ئەو بڕیارە نادادپەروەرییەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بۆ لەسێدارەدانی ئەو دوو ژنە چالاکوان و تێکۆشەرەی گەلەکەمان هەڵوەشێننەوە و هەرچی زووە ئازاد بکرێن.
دڵنیاین بە هەڵوێستێکی مێژوویی لەو شێوەیە، دڵی هەموو کوردێکی ئازادیخواز خۆشدەبێت و یەکێتی و یەکهەڵوێستی ناو ماڵی کورد بەهێز و پتەوتر دەبێت.
کەمپینی (لەسێدارەدانی ژنانی تێکۆشەر ڕابگرن)
ڕێکەوت: ٢٨ی ١١ی ٢٠٢٤
واژۆی بەشداران:
شیرین تاهیر - نووسەر و چالاکی بزووتنەوەی ژنان
بێریڤان بەرگارەیی - چالاکوان و زیندانی سیاسی
بێریڤان محەممەد - ڕۆژنامەوان و چالاکوان
شیرین موراد - بەڕێوەبەری کۆمەڵەی کوردانی ئەمریکا
شەهلا حەفید - ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان
ڕووناک ئەحمەد - چالاکوان
سنوور ڕەحمان - ڕۆژنامەنووس
ئامینە ئەحمەد - بەرپرسی کۆمەڵەی کوردستانێکی سەوز
سازگار محەممەد - چالاکوانی ژنان
ڕێزان گەرمیان - چالاکوان
پەرێز عومەر - چالاکوانی سیاسی
کەژاڵ عەبدولقادر - چالاکوانی مافەکانی ژنان
هاژە سلێمان - پەرلەمانتاری خوولی سێیەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان
بەهار موونزیر - چالاکی بزووتنەوەی ژن
بەهار مەحموود محەممەد - سەرۆکی ڕێکخراوی ئاماژە بۆ گەشەپیدانی مرۆیی
ڕێزان شێخ دلێر - ئەندامی خوولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
د. شیرین حوسەین - مامۆستای زانکۆ
کەژاڵ حەمەڕەشید - چالاکوانی سیاسی
ڕێزان نوورەدین حەسەنی - مامۆستای زانکۆ
ڕووخۆش ئەحمەد - چالاکوانی مافەکانی ژنان
ڕازاو عەبدول مەحموود - پارێزەر
کەژاڵ نوری - شاعیر
چلورە هەردی - چالاکوانی مافی ژنان
ڕەنگین عەبدوڵڵا - نووسەر و ئەندامی خوولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
چرۆ حسێن - پارێزەر
ڕووپاک عیزەت عارف - فەرمانبەر
گوڵستان سەعید - پەرلەمانتاری خوولی پێشووی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان
تەلار کەمال - چالاكوانی مافی مرۆڤ
شلێر عبدولمجید ڕەشید - چالاکوانی سیاسی
شەدە بەشیر - ڕاگەیەندکار و چالاکوان
گەشە دارا حەفید - پارێزەر
پەروا عەلی - پەرلەمانتاری خوولی چوارەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان
شەیدا مەعروف مەحموود - چالاکوانی ژنان
لاڤه محەممەد حەمەئەمين - پارێزەر
هانا شوان - ڕۆژنامەنووس
پەریان ئەحمەد زەردەشت - ڕۆژنامەنووس
هاوژین شەهید فەخرەدین - چاودێری سیاسی
سۆما خالید - ڕۆژنامەنووس
شەونم محەممد غەريب - پەرلەمانتاری خوولی سێیەم لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان
د. ڕووبار مەجید ئەحمەد - مامۆستای زانکۆ
تارا حسێن محەممەد - چالاكوانی سیاسی
سازیان تالیب ساڵح - ڕۆژنامەنووس و چالاکوان
ڕۆشنا جەمیل جەعفەر - چالاکوان و فەرمانبەر
کوردە ئەحمەد مەحموود - کۆمەڵناس
یاسەمین محەممەد سەعید - مامۆستا
پەروین عەبدوڵڵا - مامۆستا و چالاکوانی مەدەنی
چیا حەسەن محێدین - مامۆستا
د. نیکۆلا ئەشرەف شاڵی - مامۆستای زانکۆ
ترێ مەحموود - ڕۆژنامەنووس
ڕازاو گوڵێ مەحموود - پارێزەر
ئاڵا کەمال - چالاکوانی مافی مرۆڤ
ئەڤین ئەحمەد - ڕۆژنامەنووس
چنوور عەلی - چالاکوان
تەلار کەمال - چالاكوانی مافی مرۆڤ
سەیران نەخشین - چالاکوان و نوێنەری ڕێکخراوی چەپک بۆ گەشەپێدانی مرۆیی
ڕۆزا حەمە ساڵح - نووسەر و وەرگێڕ
نیاز ساڵح فەتاح - داکۆکیکاری مافی ژنان
نازەنین حەسەن - چالاکوانی سیاسی
تەوار عادل - ڕۆژنامەنووس
شنە عەلی خەیات - مامۆستا و چالاکوان
سروە عوسمان مستەفا - مامۆستا
ئاشنا ڕەئووف - هونەرمەند
شنا فایەق - ڕۆژنامەنووس
نەرمین کاوانی - هونەرمەند
گەلاوێژ حەمزی - چالاکوان
ڤیان کەمال - هونەرمەند
شیرین سەبوور - ڕۆژنامەنووس
ویژدان نوورەدین - مامۆستا
لەنجە خورشید ـ ڕاگەیاندنکار
فەوزییە عبدولکەریم - مامۆستا
شۆخان میرزا - ڕاگەیاندنکار
زارا ئەحمەد - چالاکوانی مافەکانی ژنان
شەهلا محەممەد - چالاکوانی بواری مافەکانی ژنان
تریفە ئیبراهیم حەسەن - سینەماکار
دیمەن محەممەد - چالاکوانی ژنان
سەرگوڵ قەرەداغی - پارێزەر
ئاڤان عومەر - شێوەکار
ژیان مۆبێرگ - پەیامنێری کەناڵی "ئێن ئاڕ تی" لە بەریتانیا
ژیلا شاتوانی - ئەندازیار
زوڵفان غەریب ڕەحیم - چالاکوان و نووسەری بواری ژنان
شادیە ئەبووبەکر عەبدوڵڵا - مامۆستای زانکۆ
سروە نێرگز - ڕاگەیاندنکار
نەھیە خۆشکەلام - چالاکی سیاسی
ديانا جەلال - شانۆكار
بێریتان ڕانیە، چالاکوانی سیاسی
فەوزییە ساڵح مەنمی - چیرۆکنووس و وەرگێڕ
گەردە مامەحەمە - چالاکوان
نیگار محەممەد مارف - سەرۆکی پەرستاران
پاکیزە حەمەئەمین - ڕۆژنامەنووس
ئاواره کوردی - چالاكوان و شانۆکار
ئاسیا مەجید عارف - چالاکوان
ئەوین محەممەد ئەکرەم - چالاکوان
کەوسەر حەسەن نادر - سەرۆکی كومەڵەی زامی كوردستان
شادی ڕەسووڵ محەممەد - ئەندامی ڕێکخراوی نوێگەر
ڕووناک عەزیز - چالاکوان لە ڕێکخراوە مەدەنییەکان
نازدار عومەر ساڵح - چالاكوانی مەدەنی
سەنتەری ژنانی کورد لە شاری کۆڵن
هەدیە ئەحمەد - چالاکوانی ژنان
ئەوین محەممەد ئەکرەم - چالاکوان
دڵنیا محێدین سەلیم - چالاکی ژنان
ھەورین جەلال کەریم - چالاکی ژنان
تریفە محەممەد ڕەشید - چالاکی ژنان
سروە ھەمزە مەحموود - چالاکی ژنان
ھاژە سالار عبدولڕەحمان - چالاکی ژنان
بەسۆز زاھیر محەممەد - چالاکی ژنان
هەنا ئیدوار - داکۆکیکار لە مافی مرۆڤ
ئەزهار جبووری - سەرۆکی "دامەزراوەی مەدا" بۆ مافی مرۆڤ
ڕەجا حەمید - نووسەر و ڕۆژنامەنووس
پەری عومەر تۆفیق - سەرۆکی ڕێکخراوی پەری بۆ هاوکاریی مرۆیی
ئیسرا مەحموود - پارێزەر
بنین ئلیاس - ڕۆژنامەنووس
هیبە نائیب - ڕاگەیاندنکار
جوان میرزا - پزیشک و چالاکوانی مافی ژنان
نادیە مەحموود - سەرۆکی هاوپەیمانیی ئەمانی فێمنیست
ئیستەبرەق جودە - چالاکوانی مافی مرۆڤ
هەمام ئەلهەمام - رێکخەری کۆنگرەی ئازادیی و گۆڕانکاری
میدیا عەبدوڵڵا عەلی - چالاکوانی مافی مرۆڤ
سرووشت هاواری - مامۆستا و چالاکوان
سازان سڵێمان عەبدوڵڵا - چالاکی ژنان
نەجییە محەممەد - چالاکوانی ژنان