ڕۆمانی ١٣ی نوسەر ئیکرام باڵەکانی چاپکرا

ڕۆژنامەنوس و نوسەری ئەدەبی ئیکرام باڵەکانی نوێترین ڕۆمانی خۆی بە ناوی ١٣ بەچاپگەیاند و بڕیارە بە چوار شێوەزاری کوردی بڵاوبکرێتەوە.

 

ڕۆمانی ١٣ لە دوتوێی ٣٦٤ لاپەڕەدا بە زاراوەی کرمانجی، سۆرانی، هەورامی و زازاکی لە لایەن ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوەی مەدە-ەوە ئامادەکراوە. لە مانگی ئەیلولدا لە چەندین وڵات و بەتایبەت لە کوردستان بڵاودەکرێتەوە.

ڕۆمانەکە وەک بەرهمێکی وێژەی کوردی لە ٣٢هەمین فیستڤاڵی نێونەتەوەی کولتوری کوردی لە ٢١ ئەیلول لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا لەسەر ستاندی بڵاوکراوەکانی ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوەی مەیمان نمایش دەکرێت.

چیرۆکی ڕۆمانەکە باس لە قوتووەیەکی شاراوە دەکات کە لەلایەن بنەماڵەی مارینەوە ئەوکاتە مارین تەمەنی ١٣ ساڵ دەبێت لە بانکێکی وڵاتی ئینگلتەرا هەڵگیراوە، ، دوای ئەوەی مارین دەگات بە تەمەنی ١٨ساڵی قوتووەکە وەردەگرێتەوە، لە ڕێگەی شتە هەڵگیراوەکانی ناو قوتوەکەوە کە کۆمەڵێک سیمبوڵ و ژمارە ١٣ی تێدایە. مارین ئاشنا بە ڕابردوو و بەسەرهاتی بنەماڵەکەی دەبێت...