موراد جەیلان: لە کۆنسێرتەکەی پاریسدا دەبینە دەنگی رێبەر ئاپۆ
ئەندامی دیوانی هاوسەرۆکایەتی کەجەدەکە-ئە موراد جەیلان لەبارەی کۆنسێرتەکەی کاتژمێر ١٦ی ئەمرۆ لە پاریس وتی، "لەو کۆنسێرتەدا دەبینە دەنگی رێبەر ئاپۆ، گەلی کورد و گەریلاکانی ئازادی".
ئەندامی دیوانی هاوسەرۆکایەتی کەجەدەکە-ئە موراد جەیلان لەبارەی کۆنسێرتەکەی کاتژمێر ١٦ی ئەمرۆ لە پاریس وتی، "لەو کۆنسێرتەدا دەبینە دەنگی رێبەر ئاپۆ، گەلی کورد و گەریلاکانی ئازادی".
جەیلان ئاماژەی بە گرنگی ئەو کۆنسێرتەکرد، کە بڕیارە هونەرمەندانی وەک خەلیل خەمگین، حەکیم سەفکان، هۆزان جۆمەرد، فرمێسک، مائوس و حەکیم، رودێڵف بورگێر، سوفیا سەعیدی و مەهدی حەداب بەشدار بن و وتی، "ئەو کۆنسێرتە بناغەی رێپێوانی ئازادییە لە پێناو رێبەر ئاپۆ کە بڕیارە ١٦ی تشرینی دووەم لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا ئەنجام بدرێت.
وەک چۆن بۆ ئازادی ماندێلا گەل بە شێوەی بەهێز بەشدارییان لە هەڵمەتی ئازادیدا کرد، ئەم کۆنسێرتەش بۆ ئێمە گرنگە. یەکگرتووییەکی نێونەتەوەییە لەپێناو ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ و قەوارەی کوردستان لە بەرامبەر پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی. ئێمە بڕوامان وایە کە دەبێتە پاڵپشتی بۆ هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد' و رێککەوتنی چەپەڵی هێزە نێونەتەوەییەکان پوچەڵ دەکاتەوە و سەرکەوتنی هەڵمەتەکە مسۆگەر دەکات. گەلی کورد و دۆستانیان تا سەرکەوتنی هەڵمەتەکە، بە پێداگرییەوە درێژە بە تێکۆشانی خۆیان دەدەن.
ئەو کۆنسێرتە بۆ ئێمە چالاکیەکی پیرۆزە، ەنگی ئازادی، بەرخودان و رێبەر ئاپۆیە. ئێمە لە کۆنسێرتی مونتریول ئێکسپۆی پاریس دەبینە دەنگی رێبەر ئاپۆ، گەلی کورد و گەریلاکانی ئازادی. ئەمڕۆ کاتژمێر ١٦:٠٠ هۆڵی کۆنسێرتی و دەوروبەرەکەی دەکەینە گۆڕەپانی سەرهەڵدان".