بە دڵنیاییەوە سەرکەوتن بۆ ئێمەیە
محەمەد بوعەزیزی بە ئاگربەردان لە جەستەی خۆی بووە ئیلهام، شۆڕش و سەرهەڵدانی گەلان. گەلی کوردیش بە هێزی جەوهەری خۆی دەتوانێت مێژوو هەڵگێڕێتەوە و بگاتە سەرکەوتن.
محەمەد بوعەزیزی بە ئاگربەردان لە جەستەی خۆی بووە ئیلهام، شۆڕش و سەرهەڵدانی گەلان. گەلی کوردیش بە هێزی جەوهەری خۆی دەتوانێت مێژوو هەڵگێڕێتەوە و بگاتە سەرکەوتن.
لە ١٧ی کانونی یەکەمی ٢٠١٠دا لە تونس دەستفرۆشی گەڕۆک محەمەد بوعەزیزی دوای ئەوەی کارمەندانی شارەوانی دەستیان بە سەر عەرەبانەکەیدا گرت، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا، لە ١٤ی کانونی دووەمی ٢٠١١دا لە نەخۆشخانە ژیانی لەدەستدا. بە خۆسوتاندنی محەمەد بوعەزیزی گەلی تونس لە بەرامبەر سیستمی ستەمکاری زەینولعابدین بن عەلی راپەڕینی کرد. ئەو راپەڕینە شەپۆل شەپۆل وڵاتانی عەرەبی تەنیەوە. محەمەد بوعەزیزی بووە ئیلهامبەخش، شۆڕش و راپەڕینی گەلان.
لەمڕۆدا دەبینین کە جارێکی دیکە دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە شەڕ و ئاڵۆزیدایە و شەڕێکی نوێی جیهانی دەستیپێکراوە. گەلانی هەرێمەکە کەوتوونە نا تەنگەژە و گرژییەکی دژوارەوە.
وەک دەزانرێت مەبەست و ئامانجی هێرشەکانی ئەسکەندەری مەقدۆنی لە ٣٣٠ بەر لە زایین داگیرککردنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو. بەریتانیەکان لە سەدەی ١٨ دا بۆ داگیرکاری هێرشیان کردە سەر هەرێمەکە. لە شەڕی جیهانی یەکەمیشدا فەرەنسا و بەریتانیا ناوچەکەیان لەناو خۆیاندا دابەش کرد. کوردستان کە لە نێوان ئیمپراتۆریەکانی سەفەوی و عوسمانیدا دابەش کرابوو، کرایە چوار پارچە و تا رۆژی ئەمڕۆشمان بەو جۆرە بەردەوامە. ئەمڕۆش پاسەوانانی دۆزەخ بەرامبەر گەلانی هەرێمەکە وەستاونەتەوە و مەیداندارییان دەکەن و جارێکی دیکە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێتە گۆلی خوێن.
شەڕی جیهانی ئێستا و هێزەکانی ناوەندیی سەرمایەداری لەو شوێنەی سیستمی دەسەڵاتدار تیایدا لاواز بووە گوڕ بە شەڕەکە دەدەن. دەسەڵاتداری بۆشایی قەبوڵ ناکات و دەستبەجێ پڕی دەکاتەوە.
سیستمی سوریای سەردەمی ئەسەد زۆر لاواز و بێکاریگەر بوو. ئەوەش بووە مایەی ئەوەی لە سوریا شەڕ هەڵبگیرسێت و گەلانی هەرێمەکەیان تووشی شەڕێکی بێسەروبەر کرد. بەهەمان ئامانجەوە دەوڵەتە نەتەوەپەرستەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان لە دژی یەک هاندا، دەیانەوێت مرۆڤ لە هەرێمەکەدا نەهێڵن.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر وفاشیست وەک هەمیشە دەیەوێت دۆخی هەنوکەیی هەرێمەکە بقۆزێتەوە، بەڵام دەبێت سەردەستەی فاشیست ئەردۆغان ئەوەی لەبیربێت کە لە سەردەمی ئیمپراتۆری عوسمانیدا ناژین و ئەو خەونانە هەرگیز بەدینایەن.
ئێستا دەیانەوێت لە بەرمابەر کۆبانێدا کە لە بەرخودانی دژ بە داعشدا بووە هێمای قارەمانێتی شەڕڤانانی ئازادی داگیرکەری ئەنجام بدەن. دەبێت بزانن کۆبانێ بۆ ئێمە هێڵی سورە و ئێمە هەرگیز رێگە نادەین پێیان بخەنە سەر خاکی کۆبانێ. وەک گیانبازانی خاک و گەلەکەمان تاسەر لە ناو بەرخودانی هەرە گەورە و پیرۆزداین.
پێویستە ئێمە پێکەوە بە بێ جیاوازی تێبکۆشین. بەتایبەتی ژنان و گەنجان دەبێت هەمووان خۆیان بۆ شەڕی دژوار ئامادە بکەن. گەلی کوردیش دەبێت لەناوخۆیدا یەکێتی و یەکڕیزیی ساز بکات و شکۆی خۆی بپارێزێت. پێویستە جارێکی دیکە مێژووی رەش دووبارە نەبێتەوە و ئێمە لەو دەرفەتەی سازبووە بێ بەش نەبین. ئێمە بە هێزی جەوهەریمان دەتوانین مێژوو هەڵگێرینەوە و سەربکەوین. ئەزمونی شۆڕشی رۆژئاوامان هەیە و دەتوانین شۆڕش بە پیرۆزترین سەرکەوتن تاجدار بکەین.
لەسەر ئەو بنەمایە جارێکی دیکە ئێمە داوا لە هەموو گەلانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا دەکەین یەکبگرن، خاک و سیستمی خۆیان بپارێزن. بە تایبەتیش ژنان و گەنجان، ئەوەی دەتوانێت چەک هەڵبگرێت وەرن پێکەوە خاک و شکۆمان بپارێزین و سەرکەوتنی تەواوەتی دەستەبەر بکەین. سەرجەم گەل و نەتەوەکان، کورد، عەرەب، سوریان، ئەرمەن، کلدان، تورکمان و هتد، پێویستە پێکەوە سیستمی خۆبەڕێوەبەریمان بپارێزین.