لە ماوەیەکی کەمدا ڕووداوی ئاوارتە لە سوریا ڕوویاندا. ئەلنوسرە و هێزەکانی دیکە لە ئیدلب ئامادەکارییان دەکرد. هەروەها حکومەتی دیمەشق زۆرێک لە هێزەکانی خۆی لەو ناوچەیە جێگیر کرد. هێرش و شەڕ ڕوویدا. تل ڕەفعەت و شەهبا بۆ ئەوەی حەڵەب نەشکێ دەپارێزران. شارەکانی وەک مەنبجیش بۆ پاراستنی حەڵەب دەپارێزرا. دەوڵەتی تورک بۆ مەنبج مامەڵەیەکی زۆری لەگەڵ ڕووسەکان کرد. بە جۆرێک هەوڵی زیاتریان دا بۆ لابردنی قەسەدە. بەڵام ڕووسەکان لەم داواکارییە نزیک نەبوونەوە چونکە حەڵەب مەترسی لەسەر دەبوو. بەڵام ئەوەی ڕووی نەدا، حەڵەب خۆی شکا. بەبێ شەڕ و بەرگریی! ئەمەش کاریگەری نەرێنی لێکەوتەوە.
ئەلنوسرە بەو هێز و مۆڕاڵەوە بەردەوام بوو لە پێشڕەوییەکانی. ڕێگای دیمەشقی کۆنتروڵ کرد. چووە ناوچەکانی تر. بەڵام هێزەکانی حکومەتی دیمەشق دەیانتوانی هێڵی بەرگری لە پێش حەڵەب دروست بکەن. هێزی لێدان و تەقەمەنی و پشتیوانی ئاسمانییان هەبوو. بەوشێوەیە نوسرە نەیدەتوانی بەرەو پێشەوە بڕوات ئەگەر سەنگەرەکانیان بە جێ نەهێشتبا. ئەوەی تێنەگەیشتن ئەوە بوو کە بۆچی ڕووسیا و حکومەتی دیمەشق ئەم شوێنە فراوان و ستراتیجیانەیان بەبێ شەڕ بەجێهێشت. حکومەتی دیمەشق بە وازهێنان لە حەڵەب، بەتەواوی هەبوون و دەسەڵاتی خۆی خستە مەترسییەوە. ئێستا دەڵێن؛ "ئێمە هێز کۆدەکەینەوە و هێرشەکە پێچەوانە دەکەینەوە، ئەمەش بەو مانایەیە کە ئەو شوێنانەی نوسرە و هێزەکانی دیکە داگیریان کردوون، دیسان دەیگرنەوە. ئەگەر هێزەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق وەک خۆیان ئامادەکاری بکەن و هێرش بکەن، ئەوا وێرانکاری و خەساری زۆر زیاتر دەکەوێتەوە.
ژمارەیەکی بەرچاو لە ئاوارەکانی عەفرین لە ناوچەکانی وەک تل ڕەفعەت و شەهبا نیشتەجێ کران. هێزە کوردییەکان ئامادەکارییەکی بەهێزیان کردبوو بۆ هەر جۆرە هێرشێکی لەناکاو. لەبەر ئەوە هەڕەشەکانی دەڵەتی تورک و چەتەکانی بەردەوام بوون. هێزە کوردییەکان بەرگرییەکی بەهێزیان دەکرد. بە هۆی باڵادەستی جوگرافیەوە ئەزموون بەدەست هاتبوو. لە سروشتی خۆیدا ئەم شارستانییەتە کە باسی لەسەر دەکرێت، بە تەواوی لە دەستی کورددا نەبووە. هێزەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق دەسەڵاتی ناوچەکەیان بەدەستەوە بوو. لە هەمان کاتدا هێزەکانی ڕووسیای سەر بە هاوپەیمانی نێونەتەوەیی لە ناوچەکەدا بوون. هەموو ئەو هێزانە ڕێککەوتنێکی هاوبەشیان لە نێوانیاندا کرا بوو.
هێزە کوردییەکان پاراستنی ئەو شوێنانەیان لە حەڵەب، گرتە ئەستۆ کە گەلی کورد تێیدا نیشتەجێیە. هەموو جۆرە کێشە و ململانێیەک لەگەڵ هێزەکانی پەیوەست بە حکومەتی دیمەشق هەر جار بە شێوەیەک ڕووی دەدا. هێزەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق هەمیشە دەیانویست دەست بەسەر ئەو گەڕەکانەدا بگرن. هەروەها بەردەوام تەماحیان بۆ تل ڕەفعەت و شەهبا هەبووە. بەڵام بەزۆری کێشەکە لە ڕێگەی دیالۆگەوە چارەسەر دەکرا، بەدوور لە ململانێ. لە ساڵی ٢٠١٢دا کورد لێرە بە هێزی خۆی بەرگری لە خۆی کرد و قەد خاکی خۆی بەجێنەهێشت. هەرچەندە گەڕەکەکانیان ڕووبەڕووی وێرانکارییەکی گەورە بوونەوە، بەڵام بەرخۆدانێکی بێ وێنە بەڕێوەچوو. لەوێش بەهەمان شێوە ئامادەکارییەکانی خۆپاراستنی هێزە کوردییەکان لە ئاستێکی باشدا بوو.
لە سەرەتادا ڕۆشتنەناو حەلەبەوە بۆ ئەو هەرێمانەی کە باسمانکردن لە ئامادەکاری، ئەو سەنگەرانەیی ئامادەکرابوون هەموو چۆڵ دەرکەوتن. یارییەک لەسەر بەرگریکردن لە حەلەب ئامادە کرابوو. ئەمە نەبوو. لەبەر ئەمە جێگە تەنگەکانی وەک تل ڕەفعەت و شەهبا بۆ داگیرکاری تورک بە کراوەی مانەوە. هەرێمەکە کەوتە ژێر گەمارۆوە. گەڕەکە کورد-نشینەکانی حەلەبیش هەمان شێوە. ئەل نوسرە لە سەرەتادا گوتی 'هێرشی گەڕەکە کوردییەکان ناکەین، ئامانجی ئێمە شەڕکردن نیە لەگەڵ کورداندا' هەموو هەوڵێکی دا بۆ ئەوەی هەموو شارەکە دەستخات. لە جێگە و کاتێکی ئاوادا جگە لەشەڕکردن هیچ بژاردەیەک بۆ کوردان نەمایەوە. هێزێک کە لە هەموو لایەکەوە گەمارۆ بدرێت، لەدژی هێزێکی زرۆ لە خۆ بە هەژموونتر شەڕ بکات یا نا، ئەم پرسیارە بووە بەڕۆژڤ.
ئەوەی هێرشی تل ڕەفعەت و شەهبای کرد هەر خودی دەوڵەتی تورکە. گوایە سوپای نەتەوەیی سوریا (SMO) دوور لە تورکیایە. کەواتا ئەو هێزە بۆ لەدژیی گەلەکەیی خۆی شەڕ بکات؟ کوردان لەو جێگەیەیی کە تێیدان ئیدارەیەکی خۆبەڕێوەبەرییان بونیادناوە و وێڕای بارودۆخە سەختەکان لەگەڵ گەلانی دیکەدا بە یەکسانی دەژین. هیچ کێشەیەکییان لە فرە باوەڕی و کولتووری نییە. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا خاوەنداری فکر و پراکتیکێکی دیموکراتیکی پێشکەوتوون. دەوڵەتی تورک هەر جێگەیەکی داگیرکردبێت، هیچ کوردێکی نەهێشتووەتەوە و پاکتاوی نەژادیی کرد. بەشێکی زۆری ئەم کارانەش بەدەستی سوپای نەتەوەیی سوریاوە پێکهێناوە.
ئەو لایانانەی کە لە سوریادا وەک ئۆپۆزسیۆن باس دەکرێن لە ژێر فەرمانی تورکیادان و هیچ ئیرادە و ناسنامەیەکی سیاسییان نییە. هەموو هێرشەکان بە حەلەبیشەوە هەمووی بە پشتگیریی و پیلانڕێژیی تورکیاوە ئەنجام دەدرێت. ئەوە شتەی پێی دەگوترا پڕۆسە و ڕێکەوتنی ئاستانە، هیچ پەیوەندییەکی بە گەلانی سوریاوە نەبوو. یاریییەکی نێوان دەوڵەتانی ئێستا بوو. ئەم یارییەش بە دابەشبوون و داگیرکردنی سوریاوە کۆتایی دێت.
ڕاگەیاندن و دەوڵەتی تورکیش هیچ کاتێک بە ئەل نوسرە ناڵێت تیرۆریست. لە ڕاستییدا نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا ئەل نوسرەیان کرد بە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی. گوایە دەوڵەتی تورکیش بە تیرۆرست ناویانی هێناوە. بەڵام لە ئێستادا بە کردنەبەری ناوی ئۆپزسیۆنی سوریا پاکییان دەکەنەوە. گەر سوریاش بە تەواوەتی بکەوێتە ژێر حوکمڕانی داعش و ئەل نوسرەوە ئەوا هیچ کاتێک ئەردۆغان نیگەران نابێت. ناڵێت ئێمە لەسەر سنورەکانمان ڕێگە نادەین بە حوکمڕانی تیرۆرستی و نەشیگووتووە. کاتێک باس دێتە سەر کوردان ئەو کاتە وشەی کورد بەکارناهێنیت. ووشەی 'ڕێڕەوی تیرۆ' بەکاردێنن و بە وڵاتەکەشییان دەڵێت تیرۆرستان. پیشتر هەرێمە هاوسنورەکانی تورکیا لەژێر حوکمڕانی داعشدا بوو، جارێک ئەردۆغان نەیگوت لە ژێر مەترسی و هەڕەشەداین و بە ئێستایشەوە نایڵێت. چونکە دووژمنایەتییەکی ناعەقڵانییان لە بەرانبەر کورداندا هەیە. هەروەها لە ڕووی عەقڵێتەوە هیچ جیاوازییەک لە نێوان ئەردۆغان و داعش، ئەل نوسرەدا نیە. گەر وانەبووایە بۆ ساڵانێکە لە ئیدلب پارێزگاریی لە ئەل نوسرە کردووە؟
سەرچاوە: رۆژنامەی روناهی