بە دیمەن

لە قامیشلۆ رێپێوانی جەماوەری بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام درا

لە قامیشلۆ بە درووشمی "ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئازادیمانە" ڕێپێوانێکی جەماوەری ئەنجام درا. چالاکوانان خاوەندارییان لە بانگەوازی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ی ڕێبەر کرد.

ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدان لەسەر ئاستی کانتۆنی جزیرە بە درووشمی "ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئازادیمانە" ڕێپێوانێکی ڕێکخست.

ڕێپێوانەکە بە ئامادەبوونی هەزاران لە دانیشتووی کانتۆنی جزیرە، کەمئەندامانی شەڕ، ئەندامانی ڕێکخراوە مەدەنییەکان و نوێنەرانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی کانتۆنی جزیرە لە چوارڕێیانی عوسمان سەبری قامیشلۆ دەستی پێکرد.

ڕێپێوانەکەران وێنەی ڕێبەر ئاپۆیان هەڵگرت و درووشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ"، "بژی بەرخۆدانی ئیمراڵی" و "بژی سەرۆک ئاپۆ"یان بەرزکردەوە.

ڕێپێوانەکەران خۆیان گەیاندە پێش ناوەندی محەمەد شێخۆی کەلتوور و هونەر و لەوێدا ڕێپێوانەکە گۆڕا بۆ گردبوونەوە و درووشمی "ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئازدی ئێمەیە"یان گوتەوە.

پاش خولەکێک ڕێزگرتن، هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی جزیرە مەعسوم حەسەن پشتگیری لە بانگەوازی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ی ڕێبەر ئاپۆ کرد. ئاماژەی بەوەدا ڕێبەر ئاپۆ بۆ بە ڕێکخستنکردنی کۆمەڵگە تەمەنی خۆی بەخشیووە بە گەلان، لە بەرانبەر ڕەنجی ڕێبەر ئاپۆدا قەرزدارین و گوتی: "دەوڵەتی فاشیست دەیەوێت بە شێوەی فریودان لەم پڕۆسەیە نزیک ببێتەوە، کاتێک ئەم شتانە دەبینین و دەڵێین پیلانگێڕی بەردەوامە. تاوەکو دەرگای ئیمراڵی داخرابێت، بە بۆچوونی ئێمە پیلانگێڕی بەردەوامە، هەربۆیە دەبێت ئەو دەرگایە بکرێتەوە."

مەعسوم حەسەن ئاماژەی بەوەشکرد یەکەمین جارە لە ڕۆژهەڵاتی ناوین ڕێگەی ئاشتی دیاری دەکرێت، ئەم ڕێگەش لە لایەن ڕێبەر ئاپۆوە دیاریکراوە و گوتی: "ڕێبەر ئاپۆ دەیەوێت بەم بانگەوازە ڕێ لە شەڕ، تاڵانکاری و پەنابەری بگرێت. دەبێت بنەماڵەی شەهیدان و گەلانی هەرێمەکە پشتگیری ئەم بانگەوازە بکەن."

هەروەها لە کۆتاییدا مەعسوم حەسەن بانگەوازی لە سی پی تی و لایەنە پەیوەندیدارە نێونەتەوەییەکان کرد فشار لە تورکیا بکەن بۆ بە جددی وەرگرتنی پرۆسەکە.

گردبوونەوەکە بە بەرزکردنەوەی دروشمی "بژی بەرخۆدانی ئیمراڵی" کۆتایی هات.