بە دیمەن

'دەبێت گەلانی رۆژهەڵاتی ناوین خاوەنداری لە پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ بکەن'

بۆزان خەلیل هاوسەرۆکی پەیەدەی کانتۆنی فورات رایگەیاند: "بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئاشتی لە دژی ئەو جەنگەی لە ئارادایە هەنگاوێکی نوێی چارەسەرییە و هیوادارین گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خاوەنداری لە بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ بکەن."

بۆزان خەلیل هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە)ی کانتۆنی فورات سەبارەت بە ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست قسەی لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF ) کرد.

بۆزان خەلیل ڕایگەیاند؛ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە سەدەی ٢١دا لە ئاژاوە و قەیراندایە و گوتی: " ئەم گرژیی و ئاڵۆزیانە لە لایەن هەندێک هێزی دەسەڵاتدارەوە ئەنجام دەدرێن. دوای بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئاشتی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر هیچ هەنگاوێکی نەناوە، لە هەمان کاتدا دوای ڕووخانی حکومەتی بەشار ئەسەد، دەبوو لە سووریا ئاشتی بەرقەرار بوایە، بەڵام دیسان قەیران و نائارامی بەردەوامە."

بۆزان خەلیل ئاماژەی بەوەشدا کە گەلان لە هەموو نەتەوە و توێژەکانەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەژین و گوتی: " بەڵام دەوڵەتانی دەسەڵاتداردەیانەوێت مافی گەلان پێشێل بکەن. دەستووری نوێی سووریا تەنیا یەک زمان، یەک ڕەنگ و یەک دین پێناسە دەکات. لە دژی ئەم دەستوورە هاوپەیمانی کۆمەلایەتی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بوونی هەیە. هەموو گەلان لەم هاوپەیمانیەدا جێدەگرن. لە هاوپەیمانی کۆمەڵایەتیدا ئازادی ژنان و یەکسانی هەموو گەل و نەتەوەکان و ڕۆحی دیموکراسی بەبنەما گیراوە. ئەم دەستوورە کە دەڵێن کاتییە، قەد قبوڵکراو نییە.

شەڕ شتێکە لە دەرەوەی کۆمەڵگا. بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئاشتی دژی شەڕە هەنگاوێکی نوێیە هیوادارین هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خاوەنداری لە بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ بکەن."