لە هێرشەکان بۆسەر غەززە لانیکەم ٤٤ کەس مردن
پاراستنی مەدەنی لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند ڕۆژی یەک شەممە لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلدا لایەنیکەم ٤٤ کەس مردن. سوپای ئیسرائیلیش ڕایگەیاند لە خاکی فەڵەستین نزیکەی دە مووشەک تەقێنراون.
پاراستنی مەدەنی لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند ڕۆژی یەک شەممە لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلدا لایەنیکەم ٤٤ کەس مردن. سوپای ئیسرائیلیش ڕایگەیاند لە خاکی فەڵەستین نزیکەی دە مووشەک تەقێنراون.
ئیسرائیل لە دوای ئاگربەست لە دوو مانگدا، لە ١٨ی ئاداردا لە کەرتی غەززە دەستی بە هێرش کردەوە. دانوستانەکان بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەست بێ ئەنجام مایەوە.
لە دوای هەڵوەشانەوەی ئاگربەست بۆردوومان و ئۆپراسیۆنی زەمینی زیادی کردوە.
وتەبێژی پاراستنی مەدەنی مەحمود باساڵ بۆ AFP قسەی کرد و ئاماژەی بەوەدا لە بەرەبەیانی یەک شەممەوە لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا لایەنی کەم ٤٤ کەس مردن، کە ٢١یان لە خان یونسێ کوژراون.
هەروەها ئاماژەی بەوەشدا لە یەکێک لە هێرشەکان لە گەڕەکی ئەل توفاحی شاری غەززە ئەنجام درا و لە کاتی کۆبوونەوەی کۆمەڵێک مرۆڤ لە نزیک فڕنێک هێرش ئەنجام دراوە و ٦ فەڵەستنی کوژراوە. بە پێی زانیارییەکان یەکێک لەوکەسانە منداڵێکی ٣ ساڵانبوو.
لە ڕاگەیاندراوەکەی حەماسدا کە لە ساڵی ٢٠٠٧دا لە غەززە بوو بە دەسەڵاتدار، لە خاکی غەززەی فەڵەستین کە ١٨ مانگ لە لایەن ئیسرائیلەوە گەمارۆدرا و تێکدرا، 'کوشتنی منداڵان بە زانابوون' شەرمەزار کرا.
ئەم شەڕە لە ناوبەرە دوای هێرشەکەی حەماس لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣وە لەسەر غەززە دەستی پێکرد.