منداڵی شەهیدان ٤ی نیسانیان پیرۆز کرد

ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی حەلەب بە بۆنەی ٤ی نیسان ڕۆژی لەدایک بوونی ڕێبەر ئاپۆ، بۆ منداڵی شەهیدان ئاهەنگێکی سازکرد.

پیرۆزکردنی ٤ی نیسان

ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی حەلەب بە بۆنەی ٤ی نیسان ڕۆژی لەدایک بوونی ڕێبەر ئاپۆ، ئاهەنگێکی بۆ منداڵانی شەهیدان سازکرد.

ئاهەنگەکە لە هۆڵێکی گەڕەکی شێخ مەقسوود بە بەشداریی بنەماڵە و منداڵانی شەهیدان، نوێنەری لایەنە سیاسییەکان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ئەنجوومەن و کۆمۆنەکان بەڕێوەچوو.

لە مەراسیمەکەدا ڕەمزیە ساڵح بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدان قسەی کرد و ٤ی نیسانی لە بنەماڵەی شەهیدان پیرۆز کرد. ڕەمزیە لە قسەکانیدا باسی لەسەر بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ لە زیندانی ئیمرالی و بانگەوازەکەی بۆ ئاشتی کرد.

هاوکات ئاماژەی بەوەشکرد، هەتا ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەدی دێت، درێژە بە تێکۆشان دەدەن.

پاشان گرووپی تیشکەکانی خۆر (ترێژێن ڕۆژێ) و گرووپی جودی ئامانۆس و هونەرمەند ئەحمەد ڕەشۆ هونەرەکانیان پێشکەش کرد و بەشداربووان ئاهەنگ و گۆڤەندیان گێڕا.