قەسەدە چەتەیەکی داعشی دەستگیر کرد
قەسەدە ڕایگەیاند لە گوندەواری حەسەکە لە ئۆپراسیۆنی (تۆل)دا هێزەکانیان چەتەیەکی داعشیان دەستگیر کردووە.
قەسەدە ڕایگەیاند لە گوندەواری حەسەکە لە ئۆپراسیۆنی (تۆل)دا هێزەکانیان چەتەیەکی داعشیان دەستگیر کردووە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریا دیموکراتیک (قەسەدە) دەربارەی ئۆپراسیۆنی تیمەکانی ئۆپراسیۆنی سەربازی (تۆل) ڕاگەیاندراوێكی بڵاو کردەوە.
لە ڕاگەیاندراوکەدا ئاماژە بەوەکراوە ئۆپراسیۆنەکە لە گوندی 'تویمین'ی شاری شەدادی ئەنجام دراوە و ئەم زانیارییانە خرانەڕوو: "تیمەکانی ئۆپراسیۆنی سەربازی دوای کۆکردنەوەی زانیاری تەواو لەسەر جوڵەی کەسێک بە ناوی زاهر کیدی ئەل فیان(عەبدی غازی)، توانی ئەو شوێنەی کە ناوبراو خۆی لێ حەشاردەدا دەستنیشان بکات."
لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنەکەدا چەتە زاهر کیدی ئەل فیان دەستگیرکراوە، هەروەها ناوبراو ٢ چەکی کڵاشینکۆف و لەگەڵ ١٠ شانەی فیشەک، چەندین هاندی مۆبایل و دووربینێکی سەربازی پێبووە، دەستیان بەسەردا گردوە.
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەشدا گوترا: "هێزە سەربازییەکانمان لە ئۆپراسیۆنەکانیان لە دژی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان بەردەوامن، تاوەکو بە تەواوی لە ناودەبرێن و سەقامگیری هەرێمەکە مسۆگەر دەبێت".