سەزای تەمەلی: بانگەوازەکەی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێ نیشاندەرە
سەزای تەمەلی، سەرۆک گرووپی دەم پارتی ڕایگەیاند: "چارەسەری هەموو قەیرانەکانی کۆمەڵگەی تورکیا لە سیستەمی کۆمەڵگەی دیموکراتیکدایە و وابەستەی بانگەوازەکەی بەڕێز ئۆجالانە."
سەزای تەمەلی، سەرۆک گرووپی دەم پارتی ڕایگەیاند: "چارەسەری هەموو قەیرانەکانی کۆمەڵگەی تورکیا لە سیستەمی کۆمەڵگەی دیموکراتیکدایە و وابەستەی بانگەوازەکەی بەڕێز ئۆجالانە."
سەزای تەمەلی سەرۆک گرووپی دەم پارتی لە پەرلەمان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا و ڕۆژڤەکانی هەڵسەنگاند.
تەمەلی لە قسەکانییدا ئاماژەی بەوەدا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەناو شەڕدایە و ئامادەکاری بۆ شەڕی جیهانی دەکرێت و وتی: "جیهان رووبەڕووی شەڕێکی قورسی جیهانی سێیەم بووەتەوە. ئەمەش کاریگەری نەرێنی و قورسی لەسەر ئابووری هەیە. قەیرانی ئابووریش گەورەترین کاریگەری لەسەر وڵاتە لاوازەکان دەکات کە تورکیا یەکێک لەو وڵاتانەیە."
بانگەوازەکەی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێ نیشاندەرە
سەزای تەمەلی لەبەردەوامی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا کە تاکە ڕێگا بۆ چارەسەری قەیرانەکان هەر لە ئەنجوومەنی نوێنەران، شەقامەکان و کارگەکان هەتا کێڵگەکانی بەرهەم هێنان ڕێککەوتنە بە تێگەیشتنی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و وتی: " ئێمە پێویستمان بە زەمینەیەکی ڕێککەوتنی دیموکراتیک هەیە. ئەم بانگەوازییە لە کوێوە هات؟ لە ٢٧ی شوبات لە ئیمرالیەوە هات. ئەم پێناسەیە کە لە بانگەوازەکەی بەڕێز ئۆجالاندا هاتووە ڕێگە بۆ پرۆسەیەکی سیاسی لە داهاتوو نیشان دەدات زۆر گرنگە، پرسی ڕێککەوتنی دیموکراتیک کە ڕێگا نیشاندەرە، دەبێت هەموومان بەئەنجامی بگەیەنین. کەچی لەولاوە حکومەت هەوڵ دەدات رێککەوتنی شارەکان بە تاوان نیشان بدات.
حکومەت لە ٢٧ی شوباتەوە بێدەنگە و هیچ هەنگاوێکی نەناوە، بەردەوام لە حکومەتەوە دەبیستین کە دەڵێت؛ پێویستە پەکەکە کۆنگرەی خۆی ببەستێت و پەکەکە چەک دابنێت، باشە پەکەکە چۆن کۆنگرە ببەستێ؟ بۆ جێبەجێکردنی کۆنگرە حکومەت هیچ هەنگاوێکی نەناوە. ئاسایش و ئارامی کۆنگرە، ڕێبازە یاساییەکانی کۆنگرە و چۆنیەتی بەشداربوونی بەڕێز ئۆجالان و چۆنیەتی بڕیاردان لە کۆنگرەدا باسی لەسەر ناکرێت، بەس بەردەوام قسە لەسەر چەک دانان دەکرێت. بەو شێوەیە چۆن چەک دانێن؟ کەواتە حکومەت لە مەسەلەی چەکداناندا کات بەسەر دەبات. کۆتایی بەم کات بەسەر بردن وهەڕەشەکردنانە بهێنن و بەشێوەیەکی جدی و ڕاستگۆیانە وەڵامی چاوەڕوانییەکانی کۆمەڵگا بدەنەوە. پێویستیی و داخوازییەکانی کۆمەڵگای دیموکراتیک هەرچییەک بێت، پەرلەمان لەسەر ئەو بابەتە ئامادەیە کۆببێتەوە. ئامادەیە کۆمیسیۆن دابمەزرێنێ و دانوستانەکان بەڕێوە ببات. شاندی پارتەکەمان لەوە بارەوە کاری زۆری ئەنجامداوە و لەمەودواش بەردەوام دەبێت لە کارەکانی."