هەفتەی داهاتوو ئەحمەد شەرع سەردانی تورکیا دەکات
سەرۆک کۆماری کاتی سوریا، ئەحمەد ئەل شەرع کە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد لەسەر دەسەڵاتداری دیمەشق دانرا، هەفتەی داهاتوو سەردانی تورکیا دەکات.
سەرۆک کۆماری کاتی سوریا، ئەحمەد ئەل شەرع کە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد لەسەر دەسەڵاتداری دیمەشق دانرا، هەفتەی داهاتوو سەردانی تورکیا دەکات.
وەزارەتی دەرەوەی دەسەڵاتداری دیمەشق ئاماژەی بەوەدا ئەحمەد ئەل شەرع هەفتەی داهاتوو زنجیرەیەک سەردانی وڵاتان ئەنجام دەدات، لە دەستپێکی سەردانەکانییدا سەرەتا سەردانی شانیشینی یەکگرتووی عەرەبی (ئیمارات) دەکات.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە سەردانییەکانی شەرع بەردەوام دەبێت و لە دوای ئیمارات سەردانی تورکیا دەکات.
شەرع وەک سەرۆک کۆماری کاتی سوریا، یەکەم سەردانی بۆ تورکیا ٤ی شوبات بوو. بریارە لە هەفتەی داهاتوو بۆ جاری دووەم سەردانی تورکیا بکات.