'دەبێت هاوشێوەی ماندێلا عەبدوڵڵا ئۆجالانیش سەرەتا لە ماڵێک نیشتەجێ بکرێت و دواتر ئازاد بکرێت'

ئەرجان کانار پارێزەری یاسایی، ئاماژەی بەوەدا مافی هیوا مافێکی بنەڕەتی مرۆڤە و وتی: "دەبێت چاکسازی لە یاساکاندا بکرێت و عەبدوڵڵا ئۆجالانیش هاوشێوەی نیلسۆن ماندێلا سەرەتا لە شوێنێکی گونجاودا نیشتەجێبکرێت و دواتر ئازاد بکرێت."

ڕێبەر ئاپۆ ماوەی ٤٣ مانگ لە ژێر سیستەمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمراڵیدا بە پاساوی یاسای دیسپلینەوە لە هەموو مافێکی بێبەشکراوە. لە دوای ٤٣ مانگ چاوپێکەوتنی لەگەڵ عومەر ئۆجالانی ئەندامی بنەماڵەکەیدا کرد و پەیامێکی بۆ ڕای گشتی تورکیا نارد و تێیدا ئاماژەی بەوەکردووە؛ گەر هەلومەرجی گونجاو بڕەخسێندرێت توانای ئەوەی هەیە زەمینەی شەڕ تێپەڕبکات بۆ زەمینەی یاسای و سیاسی لە تورکیادا.

لەسەر ئەم بابەتە مافناس و پارێزەری یاسایی ئەرجان کانار قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد و دەستیشانیکرد نابێت بابەتی گۆشەگیری و 'مافی هیوا' ببێتە بابەتی سات و سەودا و ئاماژەی بەوەدا هەر لە بنەڕەتدا گۆشەگیری دژ بە بنەمای پێوانەکانی ماندێلایە، چونکە مافی هیوا مافێکی بنەڕەتی مرۆڤە.

هەر لە قسەکانیدا کانار ئاماژەی بەوەدا مافی هیوای ئازادی تاکو ئێستا لە نێو ڕای گشتییدا زۆر باسنەکراوە و دەستنیشانیکرد لەڕووی گۆشەگیری و مافی ژیانەوە مافی ئازادی وەک مافێکی بنەڕەتی مرۆڤایەتی بە تایبەت لە ماوەی ٧٥ ساڵەی دوایدا قبوڵکراوە.

'جگە لە تورکیا سزای زیندانی هەتاهەتایی لە هیچ وڵاتێکی دیکەی ئەوروپا جێبەجێ ناکرێت'

کەنار ئاماژەی بۆ ئەوە کرد مافی هیوا لە ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتان جێبەجێ کراوە و وتی: "لە وڵاتانی وەک نەرویج، ئیسپانیا، پۆرتوگال، بۆسناو هێرسک  چدندین ساڵە سزای زیدانی هەتاهەتاییان ڕاگرتووە. پۆرتوگال لە سەدەی ١٨ سزای هەتاهەتایی ڕاگرتووە. ئێستا جگە لە تورکیا  لە هیچ وڵاتێکی ئەوروپی سزای هەتاهەتایی جێبەجێ ناکرێت."

کانار، باسی لەوەشکرد، باخچەلی لە پەرلەمان دانی بە گۆشەیری ئیمرالیدا ناوە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغانیش لە لێدوانەکەیدا پشتڕاستیکردووە و وتی، بەر لە دوو هەفتە کۆمیسیۆنی پەرلەمانتارانی ئەنجومەنی ئەوروپا پەیوەست بە گۆشەگیری پرسیار کراوە کە ئایا گۆشەگیری هەیە یان نا، وتویانە گۆشەگیری نییە، بەو شێوەیەش خۆیان بە درۆخستەوە.

کانار، باسی لێکچوونی کرد لە نێوان ڕێبەر ئاپۆ  و ماندێلادا لە پرسی  گۆشەگیریدا وتی، "دوای هەر ناکۆکییەک لە نێوان هێزە دژبەرەکاندا دەرەنجام ئاشتی پێکهاتووە. ئێستا ئەگەر دەخوازرێت هەنگاوێک بە ئاراستەی ئاشتی بنرێت دەبێت لە ڕێگای چاکسازی لە یاساوە ئەنجام بدرێت، ئۆجەلانیش دەبێت هاوشێوەی ماندێلا پێش هەموو شتێک گۆشەگیری لەسەر لاببرێت، بە دابینکردنی شوێنێکی مانەوەی گونجاو بۆی، دواتر بەتەواوەتی ئازادبکرێت."