گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکیەکی نوێی هێزەکانی گەریلای بڵاوکردەوە

گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکییەکی هێزەکانی گەریلای لە شاخی هەکاری بڵاو کردەوە، کە ٤ داگیرکەری تیادا کوژرا.

لە ڤیدیۆکەدا دەبینرێت، کە گەریلاکان هێرش دەکەنە سەر خاڵێکی داگیرکەران لەسەر شاخی هەکاری. دوای لێدانی گورز لە ئامانجەکەیان دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرزدەبێتەوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە پێشتر لەبارەی ئەو چالاکییەوە ئەم زانیاریانەی بڵاوکردبوویەوە:

"ڕۆژی ٢١ی ئەیلول لە مەیدانی بەرخۆدانی شاخی هەکاری، تیمە گەڕۆکەکانمان گروپێک داگیرکەریان لە دەورووبەری سەنگەرەکانی جەنگ دا خستبووە ژێر چاودێری و کۆنترۆڵی خۆیان. لە کاتژمێر ٠٨:٣٠ دا و کاتێک ٤ داگیرکەر پێکەوە کۆببوونەوە، بە چەکی قورس لێیان درا. لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا ٤ داگیرکەر سزادران".

ژ.ت