بە دیمەن

قەرەسوو: دەوڵەتی تورک تەنگاو بووە و تەنگاوتری دەکەین!

ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە موستەفا قەرەسوو ئاماژەی بەوەدا دەوڵەتی تورک لەسەر گۆشەگیری مامەڵە و سەودای دەکات و وتی: "ئەمە نیشاندەری ئەوەیە دەوڵەتی تورک تەنگا بووە و زۆرترش تەنگاوی دەکەین."، وتیشی پێویستە هەمووان لەدژی داگیرکاری و خیانەت بوەستێتەوە.

موستەفا قەرەسوو ڕۆژەڤەکانی هەڵسەنگاند

ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە موستەفا قەرەسوو،  پەیوەست بە مژارەکانی سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمراڵی،  هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک،  خیانەتی پەدەکە و پێشهاتەکان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، وەڵامی پرسینەکانی مەدیا خەبەر تیڤی دایەوە.

قەرەسوو لەسەرەتای قسەکانیدا ناڕەزایەتی بەرامبەر دەوڵەتی تورک دەربڕی کە هەوڵی سەودایکردن و مامەڵەکردن بە گۆشەگیری ئیمراڵیەوە بکات و وتی: "ئەمە هەڵوێستی پەکەکە، هەڵوێستی ئاپۆییە، هەڵوێستی ڕێبەرێتی و گەلەکەمانە. ئەمە نیشاندەری ئەوەیە دەوڵەتی تورک تەنگاو بووە. وە ئێمەیش تەنگاوتری دەکەین."

قەرەسوو باسی لەوەکرد پێویستە هەڵوێستی بەهێزتر بەرامبەر داگیرکاری و خیانەت پیشانبدرێت، ئەوەی دیاریکرد پەدەکە هێز لە بێدەنگییەکانەوە وەردەگرێت و وتی: "ئەوەی پەدەکە دەیکات بە تەواوەتی نامەردییە،  نابێت هیچ کەسێک لەبەرامبەر ئەم نامەردییەدا بێدەنگ و بێ هەڵوێست بێت."

'دەوڵەتی تورک لەبەرئەوەی تەنگابووە، سەودای دەکات'

گۆشەگیری لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە. چەند ڕۆژ لەمەوپێش هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە  بەسێ هۆزات لێدوانێکی گرنگی دا لەو بارەیەوە. لە تێکۆشان دژ بە گۆشگیرییدا،  ئەم زانیارییە چی دەگەینێت و دەربڕی چییە؟

ئەو زانیارییەی هەڤاڵ بەسێ ئاشکرایی کرد زۆر گرنگ بوو. کاتێک ئەو زانیارییەمان بیست بەڕاستی ئێمەی توڕەکرد.  جارێکی دیکە ئەوە ڕوونبوویەوە کە دەوڵەتی تورک هێشتا تەڤگەر و ڕێبەر ئاپۆ  ناناسێت و لێی تێنەگەشتووە. لە ڕوویەکی دیکەوە ئەوە ڕوونبوویەوە کە دەوڵەتی تورک دەوڵەتی سەودای و مامەڵەکردنە. لە ڕاستیدا مامەڵەکاری دەکات.  پەیوەست بەڕێبەرمانەوە مامەڵە لەگەڵ ئێمەدا دەکات. بە وتنی، 'وا دەکەین لەگەڵ بنەماڵە و پارێزەرکانیدا دیدار بکات، بەڵام بەومەرجەی ئەم کارانە ئەنجام بدرێت.' ئەمەش بەدیوێکی دیکەدا بەتەواوی بەمانای ئەوەدێت 'کە ناهێڵین دیدار ئەنجام بدرێت.'

لەبەرئەوەی پێشنیارێکی وا دەکەن. گریمانەی ئەوە دەکەن کە هەڵبتە ئەم پێشنیارە قبوڵ ناکرێت. یانی کاتێک دەڵێین تەڤگەر ناناسن، خۆ  لە ڕاستیدا باش ئاشنای تەڤگەرن، بەڵام بۆ ئەوەی ئەوە دیاریبکەم کە پێشنیارێکی وا چەند بێ ئەخلاقانەیە بۆیە وادەڵێم. هەڵبەتە بە دڵنیاییەوە ئەم سەوداکارییە لە لایەن تەڤگەرمانەوە ڕەتکرایەوە. ئەمە هەڵوێستی پەکەکەیە،  هەڵوێستی ئاپۆییە،  هەڵوێستی ڕێبەرێتی و گەلەکەمانە، گەلێک کە ماوەی ٥٠ ساڵە بۆ ئازادی و دیموکراسی تێدەکۆشێت،  تێکۆشانێکی شکۆدارانە بەڕێوەدەبات، بۆیە زۆر ڕوونە ئەم گەل و تەڤگەرە سەوداکاری ڕەتدەکاتەوە.

بەڵام ئەمەش هەیە، بۆچی پێشنیارێکی لەم شێوەیە دەکەن، رێگەیەکی وا دەگرنەبەر؟ لە ڕاستیدا لە زەحمەتی و سەختیدا دەژین. پێشتریش وتمان سی پی تی لە زەحمەتیدایە، ناچار دەبێت قسەی هەبێت لەو ڕووەوە. دەوڵەتی تورکیش لە زەحمەتیدا دەژیت. لەبەرئەوەی کەوتوونەتە زەحمەتییەوە، وتیان 'وادەکەین کە دیدار ئەنجام بدرێت، بەڵام پێویستە ئەم شتانە بکرێت لە بەرامبەریدا، دیارە هەر ئەم مانایە دەگەینێت 'ئێمە وادەکەین کە دیدار هەبێت، بەڵام پەکەکە لە پێش ئەنجام دانی دیداردا ئاستەنگییە.' لە ڕاستیدا ئامانجێکی وایان هەیە. بە مانایەکی دیکە 'ئێمە ویستمان لەگەڵ بنەماڵەکەی و پارێزەرکانید چاوپێکەوتن بکات، بەڵام پەکەکە ئەوەی ڕەتکردەوە' بەم شێوەیە هەوڵ دەدەن بەگوێرەی خۆیان هۆشمەندییەک بئافرێنن. هەڵبەتە ئەمە رێبازێکی ئاشکرایە. گەل، دۆستانمان لە جیهاندا دەزانن کە تەڤگەرمان بۆ ڕێبەرێتی چەندە هەستیارە.

بابەتێک کە ئێمە زۆر هەستیاربین تێیدا ڕێبەرێتییە. دەتوانم ئەمەش بە ڕوونی بڵێم. لە مێژووی هیچ گەلێکدا، لە هیچ تەڤگەرێکدا لەم ئاستەی ئێمەدا خاوەنداری لە ڕێبەری خۆی نەکردووە. لە ڕاستیشدا ئاستی خاوەندارییمان لە  ڕێبەرێتی زۆر بڵند و بەرفراوانە. هەڵبەت ئەو شتەی ئەم دڵسۆزییەی ئافراندووە، دڵسۆزی شەهیدمانە، فیداییمانە بۆ ڕێبەر.

تەڤگەرمان ماوەی ٥٠ ساڵە لە دڵسۆزییەکی مەزندایە بۆ ڕێبەرێتی، تێکۆشان بەڕێوەدەبات. دوای بەدیلگرتنی ڕێبەرێتی، تەڤگەرمان دڵسۆزییەکی گەورەی پیشاندا. لەسەر هێڵی ڕێبەرێتی هەنگاوی نا. پەوەیست بەمەشەوە بچوکترین دوودڵی پیشان نەدا. بەڵێ، دوای دیلگرتنی ڕێبەرێتی، تەسفیەکاران لەناو تەڤگەرماندا دەرکەوتن، سەپاندێکی لەم شێوەیان 'دەستبەرداری هێڵی ڕێبەرێتی  بین' کرد. بەڵام لەبەرامبەر ئەمەدا تەڤگەرمان هەڵوێستی پیشاندا. ئەوە  قبوڵ نەکرا. هەتا رۆژی ئەمڕۆمان لە ئاستی هەرە  بڵنددا خاوەنداری لە ڕێبەرێتی دەکات. بۆیە سی پی تیش بەم شێوەیە کەوتووەتە ناو زەحمەتییەوە، دەوڵەتی تورکیش لە زەحمەتییدایە. هەڵبەتە دەستبەجێ تەڤگەرمان ئەم نێتەی ڕەتکردەوە. ڕوومانکردوە کە ئەمە جێگەی قبوڵکردن نییە. ئایە ئێمە تاقیدەکەنەوە؟ ئایە لاوازییەکی وا لە ئێمەدا هەیە؟ یانی مرۆڤ دەتوانێ لێپرسینێکی ئاوایش بکات. لەم ڕوەوە هەڵبەتە تەڤگەرمان ئەمەی ڕەتکردەوە. هەڤاڵ بەسێ بە ئاشکرا هەڵوێستی ئێمەی دەربڕی. ئەم هەڵوێستەی ئێمە بەردەوامە. بۆئەوەی ڕێبەرمان چاوپێکەوتن لەگەڵ پارێزەر و بنەماڵەکەی بکات، یان بۆ شکاندی گۆشەگیری، بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشان بەڕێوەدەبەین. پێویستە ئەم تێکۆشانە بەرفراوانتر و بەردەوام بێت. ئێمە دڵنیا دەبینەوە لەوەی کە سەرکردەکەمان لەگەڵ بنەماڵەکەی و پارێزەرەکانی کۆدەبێتەوە. نەک هەر کۆبوونەوە ئەنجام دەدرێت، بەڵکو ڕێگای ئازادی ڕێبەرەکەمانیش دەکرێتەوە. پێویستە هەموو کەسێک ئەمە بزانێت.

بێگومان سی پی تیش لە بەرامبەر خەباتی ئێمەدا تووشی ئاستەنگی دەبێت و دەوڵەتی تورکیش تووشی سەختی دەبێت. لەو پێوەندییەدا نەتەوە یەکگرتووەکان و دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا. دەوڵەتی تورک ئەو کۆبوونەوەیەی کە لە ئەوروپا سەبارەت بە ئەزموونی ڕێبەرێتیمان بەڕێوەچوو، نکۆڵی کرد. وتی 'گۆشەگیری نییە'. ئاماژەی بەوەشکرد، هەندێک قەدەغەکردن هەیە، وردتر قەدەغەکردنێک هەیە لەسەر بنەمای سزای دیسپلین. بێگومان ئەمە دیماگۆگییە. هەموو دونیا دەزانێت کە شتێکی وا نییە. گەلەکەمان دەزانێت، هەمووان دەزانن. چییە کە ڕێبەرێتی ئەوەندە سزای دیسپلینیی وەردەگرێت؟ ئایە ڕێبەرێتی لەوێ چی دەکات؟ ئێمە ڕێبەرێتی خۆمان دەناسین. ئێمە دەزانین هەڵوێستی ڕێبەرێتیمان چی دەبێت. لە هەڵوێستێکی وادانیە کە  سزای دیسپلین وەربگرێت.

لە دژی ئەمەدا تێکۆشانی ئێمە بەردەوامە، ڕاگەیاندراوەی دەوڵەتی تورک لە کۆبوونەوەی ئەوروپادا، مرۆڤی خستە پێکەنین. بەڕاستیش هیچ کەسێک باوەری بە قسەکانیان نەکرد. هەر لەبەر ئەوەی جێگەی باوەریش نەبوو، شاندەکانی ئەوێ پرسیارییان لە شاندەکەی تورک کرد. لە لایەکی دیکەوە هەموو ئەو شاندانەی دەچنە ئەوێ شەڕڤانی شەڕی تایبەتن. هیچ کامیان لە جۆرە کەسانە نین پەیوەست بە یاسا، دادپەروەری و شتانی لەو شێوەیان بەلاوە گرنگ بێت. یاریدەدری بەڕێوەبەری گشتی ماڵی ڕاگرتن و دەستگیرکردن (دەزگایەکی ئەمنی دەوڵەتی تورکە)  لەوێ بوو، کە بەتەواوی پیاوی شەڕی تایبەتن، پیاوی دەوڵەتن. بە فەرمانەکانی دەوڵەت ئیدارەی زیندانەکان دەکات. زیندانەکانیش ئاوا ئیدارە دەدرێن. نازانم وەزارەتی داد و نازانم ئەم دەزگایە یان ئەو دەزگایە بوونی نییە. ڕاستە سەر بە وەزارەتی دادە، بەڵام گروپێکی تایبەت لەوێ هەیە، ئەوان بەڕێوەی دەبەن. دۆخێکی وا هەیە.

سی پی تیش توشی زەحمەتی بووە

ڕێبەرێتیمان ٢٦ ساڵە لە بە دیلگرتوویدایە. رۆژانی پێشوو یەکێک لە پارێزەرە سەرەتاییەکانی ڕێبەرێتیمان، ئەرجان کانار هەڵسەنگاندی کرد. دەیگوت پێویستە عەبدوڵا ئۆجالان بەربدرێت. سزای زیندانیکردنی قورسی هەمیشەیی نایاساییە. ئەم یاسایە لە دوای دیلگرتنی ڕێبەر ئاپۆ دەرکراوە. یانی دەیگوت 'یاساکان بۆ پێشتری خۆیان بەکارناهێنرێت، بۆیە ئەم یاسایە لە بەرامبەر ئەمەدا پوچەڵە.' لەبەرئەوەی کاتێک ڕێبەر ئاپۆ بەدیل گیرا، یاسا کامەبێت ئەوە جێبەجێ دەکرێت. گوتی، لە دەروەی ئەوە یاساکان جێبەجێ ناکرێن. کاتێک ڕێبەر ئاپۆ دەبێتە مژار، راستەوخۆ یاساو بەڕێوەبەری تاککەسی دەردەکەوێت. هەڵوێسی تاککەسی... یانی هەموو پێکهێنانەکان لە دژی رێبەر ئاپۆن. هەر پێکهێنانێکی یاسای بەرامبەر رێبەر ئاپۆ کە دەگیرێتە بەر، پەیوەندی بە یاسا، دەستور-ڕێسایە بنەڕەتییەکانەوە نیە. سیاسەتی دەوڵەت سیاسەتی دوژمنایەتی گەلی کورد و ڕێبەر ئاپۆیە. لەدژی ئەم سیاسەتانەی دەوڵەتی تورک بەردەوامی بە تێکۆشان دەدەین.

بەڵی تەنگابوون. تەنگاوترییان دەکەین. تێکۆشانمان لە هەموو جێگەیەک بەردەوام دەکەین. بۆ ئێمە تێکۆشانی ئازادکردنی رێبەر ئاپۆ و تێکۆشانی ئازادکردنی گەلی کورد هەمان شتە. لەم ڕوەوەشەوە تێکۆشانمان گەشتر دەکەین. وەک ئەوەی هەڤاڵ بەسێ وتی، زیاتر لە ئاستی ئەمرۆمان تێکۆشان دەکەین. بە دڵنیاییەوە ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەکەین. بەڵێنمان بە گەل و مێژوویش هەر ئەوەیە.

'بەرخۆدانی ١٤ی تەمموز کەسایەتی نوێی کورد و فەلەسەفەیەکی ژیانی ئافراندا'

بە ساڵوەگەڕی ڕۆژوی مردنی مەزنی ١٤ی تەمووزدا تێپەڕدەبین. وەک کەسێک کە بەشداری ئەو چالاکیانە بووی، بەرخۆدانی ١٤ی تەمموز لە مرۆدا بە چ کاریگەرییەک بەشداری لە چیدا کردووە؟

لەسەرەتادا لە کەسایەتی شەهیدانی ١٤ تەمموز خەیری، کەمال، عاکیف و عەلیدا هەموو شەهیدانی زیندانەکان و شەهیدانی شۆڕش بە پێزانین و ڕیزدارییەوە یاد دەکەمەوە. هەورەها ئەو ٢٣ کەسە لە زاپدا شەهید بوون بە ڕێزەوە یاد دەکەمەوە. لە هەمان کاتدا یەکێک لە کادرە سەرەتاییەکانمان ساڵەح کەندال کە لەساڵی ١٩٧٩دا شەهیدبوو بە ڕێز و پێزانینەوە یاد دەکەمەوە. دیسانەوە ئەو ٣٣ گەنجە سۆسیالیستە کە لە ٢٠١٥دا کوژران بە ڕێزداری و پێزانینەوە یاد دەکەمەوە. تێکۆشانی ئەو گەنجانە لە تێکۆشانی ئێمەدا زیندووە دەبێت. بێگومان یادکردنەوەیان لە کوردستانی ئازاد، تورکیای دیموکراتیک و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئەنجام دەدەین.

هەڵبەتە بەرخۆدانی ١٤ی تەمموز لەڕووی مێژوویەوە بەرخۆدانێکی گرنگە. هاوڕێ عەباس لە بەرنامەکەیدا وتی؛ ئەگەر ئەم خۆڕاگرییە ڕووی نەدابا چی ڕووی دەدا؟ چ نەرێنییەکی بەدوای خۆیدا دەهێنا؟ ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە مرۆڤ ئەمە لەبەرچاو بگرن و ١٤ی تەمموز هەڵسەنگێنن. بەڕاستی زۆر گرنگە هەڵسەنگاندن بۆ کەسانی ئاوا بکرێت. لە ١٤ی تەمموزدا دڕندەیییەکی گەورە لە کوردستان ئەنجامدرا. بزووتنەوەکەمان چووە دەرەوەی وڵات. گورزێکی کاریگەری بەرکەوتبوو. ڕێبەر ئاپۆ هەوڵی کۆکردنەوەی بزووتنەوەکەی دەدا. لە زینداندا زیاتر لە سەد دانپێدانان کرابوو. ئەسەد ئۆکتای بە ئاشکرا دەیگوت، "هەموو کەسێک دەکەم بە دانپێنەر." دەیگوت ئەوانەی لە زینداندان دەیگەیەنمە حاڵەتێک کە نەتوانن دەربچن. لە دۆخێکی وەهادا کە قۆناغێکی قورس و سەخت بوو بۆ خەڵکی کوردستان و خەباتی ئێمە و زیندان، پێکهێنانی بەرخۆدانی ١٤ی تەمووز زۆر شتی پێچەوانە کردووەتەوە. لە پڕۆسەیەکدا کە دوژمن ویستی نەرێنی و هەڵوەشاندنەوەیەکی گەورە دروست بکات، لەگەڵ بەرخۆدانی ١٤ی تەمموزدا، ئەمە لە زینداندا پێچەوانە بووەوە، بەشدارییەکی گەورەی لە خەباتی بزووتنەوەکەدا کرد و متمانەی گەلەکەمانی بە ئازادی و سەربەخۆیی کوردستان زیادتر کرد. ئەمە زۆر زۆر گرنگ بوو.

بەڕاستی بەرخۆدانی ١٤ی تەمموز گۆڕانکاری زۆری لەناو گەلی کورددا دروستکرد. شتێکی پێویست بوو بۆ گەلی کورد: ژیانی گەلی کورد تەنگەتاو کرابوو، لەبەر گوشاری قورس کەوتبووە دۆخێکەوە کە نەیدەتوانی تێبکۆشێت، ترسێنرابوو.  ئەمە ڕاستیەک بوو. ١٤ی تەمموز بوو بە وەڵامدەرەوەی ئەم هێرشانە. ١٤ی تەمموز لە ئافرندنی کەسایەتی نوێی کورددا، لە ئافراندی کۆمەڵگەی نوێی کورددا، ئافراندنی هۆشمەندی تێکۆشین و فەلسەیەکی ژیانیدا ڕۆڵێکی بەرچاوی گێرا. بۆ کۆمەڵگە شتی هەرە گرنگ ئەوەیە فەلسەفەیەکی ژیانی، فەلسەفەی تێکۆشانێکی وا هەبێت. پێوانەکانی ژیانی بڵند بێت، پێوانەکانی تێکۆشانی بڵند بێت. دەرنجام بەم شێوەیە گەل دەتوانێ ئازاد ببێت، دیموکراتیک ببێ، خاوەنداری لە وڵات و ناسنامەی خۆی بکات. لەم لەم ڕوانگەیەوە گەورەترین دەرئەنجامی بەرخۆدانی ١٤ی تەمووز ئەوەیە کە فەلسەفەیەکی ژیان و خەباتی خوڵقاندووە کە بۆ چەندین ساڵ و دەیان ساڵ و سەدە بەردەوام دەبێت. فەلسەفەیەکی نوێی ژیان و خەبات دەهێنێتە ناو کۆمەڵگەی کوردەوە. ئەمە زۆر زۆر گرنگە.

بەڵێ ١٤ی تەمموز بەشدارییەکی بەهێزی لە خەباتی ئێمەدا کرد. ڕۆڵی گەورەی هەبوو بۆ پەرەپێدانی خەباتی ئێمە. ئەمە ڕاستییەکی ئاشکرایە و ئێمەش دەیزانین. بەڵام گرنگترین شت بەدڵنیاییەوە پەیوەندی بەوانەوە هەیە، بەشێکە لەوان، فاکتەری سەرەکی کە ئەو خەباتە بەهێزتر دەکات، دروستکردنی فەلسەفەیەکی ژیان و تێکۆشانە. پێوانەکانی لە ئاستێکی بەرزدا دەهێڵرێنەوە. ئەمە لە ڕاستیدا فەلسەفەی ژیان و تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆیە.

ڕێبەر ئاپۆ لە یەکەم ڕۆژەوە هەوڵیدا فەلسەفەی تێکۆشان و ژیان لەناو گروپی ئاپۆییدا بونیات بنێت. هەوڵیدا ئەمە بکاتە فەلسەفەی ژیان و خەباتی پارتی و گروپی ئاپۆیی. هەموو وتارەکانی، هەموو ژیانی، هەموو هەڵسەنگاندنەکانی بۆ ئەمە بوو.

بەرخۆدەرانی ١٤ی تەمموز بوونە نمونەیەکی ڕوونی ئەم حەقیقەتە، پێوەرەکانیان جێگیرکرد و بە ژیانی خۆیان ڕاستی فەلسەفەی تێکۆشان و حەقیقەتی خۆیان و پێگەی خۆیان نیشان دا و جێگەیەکی گرنگیان لە مێژووی کورددا ئافراند. ئەم ڕاستییە زۆر گرنگە: کەمال وتی: "من ئەوەندەی ژیانم خۆشەوێت، لە پێناویدا دەمرم". بە واتای "ئەگەر ژیانێک نەبێت کە خۆمی لە پێناویدا بکەمە قوربانی، ئەوە وەک ژیان قبوڵی ناکەم". ئەگەر ژیان هەبێت، دەبێت مرۆڤ بتوانێت لە پێناویدا بمرێت. یان بۆ ژیانێکی وا تێبکۆشێ. بۆ ئەوەی بۆ ژیانێکی وا ئامادە بێت. ئەمە زۆر گرنگە. کەمال بۆ ژیانێکی وا خۆی کردە قوربانی و تێکۆشانی بۆ کرد. بەکورتی کەمال ژیانی زۆر خۆشدەویست. مردن بۆ ژیان واتە ڕاگرتنی پێوەرەکانی ژیان و خۆشەویستی ژیان و جۆش بۆ ژیان لە بەرزترین ئاستدا.

'پیشانیاندا لە ناو هەلەومەرجی زۆر سەختیشدا ئیمکانی سەرکەوتن هەیە'

مانایەکی واییان سەرباری ژیان کرد، ژیانی پەکەکەیان ئاوا سازاند، حەقیقەتی ژیانیی گەلی کوردییان پیشاندا، ئەمە زۆر گرنگە و دەستکەوتێکی مەزنە. فەلسەفەی تێکۆشانێکی نوێیە. زۆر گرنگە. ئەم حەقیقەتەیان ئاشکراکرد. چییان وت؟

وتییان لە ناو هەلەومەرجی زۆر سەختیشدا، ئیمکانی سەرکەوتن بە تێکۆشانە. ئەمە حەقیقەتێکی زۆر گرنگە.

لە جوگرافیایەکی وەک کورستان کە تێکۆشان تێدا زۆز زەحمەتە، لە ژینگەیەکی وا سەختدا، ئاواکردنی فەلسەفەیەکی ژیانی لەم جۆرە، یانی فەلسەفەی سەرکەوتن و شەڕکردن لە ناو هەلومەرجی سەختدا، بۆ گەلانی کوردستانی، بۆ گەلی کورد و بۆ مێژووی کورد دەستکەوتێکی مەزنە. ئەم دەستکەوتانە زۆر گەورەن. ئەم دەستکەوتە دەمانگەیەنێت بەسەرکەوتن. ئەم دەستکەوتە ئازادی گەلی کورد دێنێتە ئاراوە. لەم هێڵەوە ئەو کاتەی کە ١٤ی تەمموز هەڵدەسەنگێنین، پێویستە مرۆف زۆر باش لەم فەلسەفە ژیانییە و تێکۆشینە تێگات، راڤەی بکات و ڕوونی بکاتەوە. کاتێک فەلسەفەی ژیانی و بەرخۆدانی ١٤ی تەمموز ڕاڤە دەکرێت، تێگەیەنرێت و بگۆڕێت بۆ ڕۆح و ڕامانی کۆمەڵگە، گەنجان و ژن ئەو کاتە هیچ کەسێک ناتوانێت لەبەردەم تێکۆشانی گەلدا بوەستێتەوە. ئەوا بەدڵنیاییەوە تێکۆشان بەرەو سەرکەتن دەبات. گەر ٥٠ ساڵە بە بێ وەستان تێکۆشان بەڕێوەدەبردرێت، لە ١٤ تەمموزەوە تا ئێستا ٤٠ ساڵ تێدەپەرێت، گەر لەبەرامبەر هەموو جۆرە هێرشێکدا خۆی ڕاگرتووە، بەڕاستی هەموو بنەڕەتی خۆی لە بەرخۆدانی ١٤ی تەمموزەوەو وەردەگرێت.

بە بۆنەی ١٤ی تەمموزەوە دەتوانرێت زۆر هەڵسەنگاندن بکرێت، مرۆڤ دەتوانێت لە زۆر لایەنەوە گرنگی ١٤ی تەمموز ئاشکرابکات. بەڕاستیش کاریگەریی زۆری هەبووە. بەڵام پێویستە ئەمە دیاری بکرێت، پێویستە لێی تێبگەین. گەر لەمە تێنەگەشتین، لە هەڵسەنگاندنەکانی تر بە قوڵی تێناگەین و تێپەڕ و کاتی دەبن. بە تەواوی ناگەنە ئامانجەکەی خۆی. لەبەر ئەمەش خەیری وتبووی لەسەر کیلی گۆڕەکەم بنوسن "قەرزداری". مرۆڤێک کە هەموو شتێکی لە پێناو گەل و وڵاتەکەیدا کرد قوربانی، ئەمە دەڵێت. وڵاتپارێزی خەیری زۆر قوڵ بوو. هاوڕێیەکمان بوو کە بە شێوەیەکی قوڵ بە وڵاتپارێزی کوردەوە ژیابوو. ئەم ڕووەی خەیری ئاشنایین. ئەوە باش دەناسین. بێگومان ئەو وڵاتپارێزییەی بوو وایکرد خەیری چالاکیکەی لەم شێوەیە بکات.

هێرشە داگیرکارییەکان: لە نمونەی ئەم بەرخۆدانە لە هیچ جێگەیەکی جیهاندا نیە

لە ٣ی تەمموز سوپای تورکی فاشیست بە هاوکاری پەدەکە هێرشێکی نوێی داگیرکاری لە هێڵی مەتینا- زاپ دەستپێکرد. وەک ئەوەی ئێوەش دەزانن گەریلاکانی ئازادی بە ڕۆحی ١٤ی تەمموزەوە ڕێگە نادەنە ئەم هێرشانە. دەربارەی ئەم هێرشانە چی دەڵێن؟

هێرشێکی بەرفراوان هەیە. لە دژی ئەم هێرشانەش بەرخۆدانی هەیە. بە رێزداری و پێزانینەوە هاوڕێیانی شەهیدی ئەم شەڕە یاد دەکەمەوە. بەراسی هەموو جۆش و مۆرڵێکمان پێدەبەخشن. باوەڕدارییمان بەهێز دەکەن. ئەمە زۆر گرنگە. هاوڕێیانی گەنجمان باوەرداری ئازادبوونی گەلی کورد سەرلەنوێ بەهێزتردەکەنەوە. گەلی کورد خاوەنی گەنجی لەو شێوەیە، خاوەنی فیدایی وایە، بۆیە بێگومان دەبێتە خاوەنی ژیانێکی ئازاد و دیموکراتیک.

من دەتوانم وابڵێم. لە جیهاندا لە نمونەی ئەم قارەمانێتییە نیە. زۆر زەحمەتە. مرۆڤێک دەتوانێ لە ماوەی ڕۆژێک، دوو ڕۆژدا لە ناو تێکۆشاندا قارەمانێتی پیشان بدات. دەتوانێت لەبەرامبەر سەختیەکاندا خۆی ڕابگرێت. هەڵوێستێک کە لەم قۆناغەدا دەخوازرێت. بەڵام ئەم هاوڕێیانەی ئێمە ساڵانێکە هەموو ڕۆژێک بۆمبی جیهانییان بەسەردا دەبارێت. بە گازی ژەهراوی هێرشیان دەکرێتە سەر. هەموو جۆرە چەکێک بەکاردەهێنرێت. بەڵام لەبەرامبەر ئەمەدا، ئەم هەڤاڵە گەنجانەمان بە جۆشێکی مەزنەوە شەڕ دەکەن و لە بەرخۆداندان. لەو بارودۆخە سەختانەدا بە هەڵهەڵە لێدانەوە دەدەن بەسەر دووژمندا. ئەمە زۆر گرنگە.

پێویستە لەم ڕاستییە تێبگەین و هەستی پێ بکەین. ئەم هاوڕێیانەمان لە چ هەلومەرجێکدا بەرخۆدان دەکەن؟ دژی چ ناهەوسەنگی و بێ دەرفەتییەک بەرخۆدان دەکەن؟ دەبێت ئەمە ببینرێت. پێویستە هەموو گەلی کورد ئەم ڕاستییە ببینن. فیدایی و بەرخۆدەری لەو جۆرە لە دونیادا نییە. بێگومان لە زۆر وڵات و لە زۆر شوێن بەرخۆدانی فیدایی هەن و فیداکاریی هەبووە، قارەمانی مەزن نیشاندراوە. بەڵام لە ڕاستیدا بە تایبەت لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا ئەم هاوڕێ گەنجانە لە تونێلەکاندا، لەسەر بناغەی تونێلەکان لەڕێگەی یەکەی گەڕۆکەوە دژی دوژمن شەڕ دەکەن. ئەمە شانازییە. پێویستە هەموو گەلی کورد شانازی بەوە بکەن، خاوەنی ڕۆڵەی لەم جۆرەن. پێویستە هەستیان پێ بکەن. ئەم گەنجانە پێوەرەکانی گەلی کورد بەرز دەکەنەوە. ئاستی خاوەندارێتی لە وڵات و ناسنامەی خۆیان بەرز دەکەنەوە. پێوەرەکانی خاوەندارێتی لە ئازادی و دیموکراسی بەرز دەکەنەوە. ڕاستییەکی وا دەئافرێنن. ئەمە زۆر گرنگە. گەنجان ئەم کارە دەکەن، گەنجانی کورد دەیکەن. لە ماوەی ٥ ساڵی ڕابردوودا دەوڵەتی تورک هێرشێکی دژواری ئەنجامداوە. سەرەتا هێرشی کردە سەر خواکورک، پاشان هێرشی کردە سەر حەفتانین. هێرشی کردە سەر گارە. گوایە دیلەکانی گارە ڕزگار دەکەن. بەڵام گورزێکی گەورەیان خوارد. پاشان هێرشیان کردە سەر ئاڤاشین و زاپ و مەتینا و تەواوی گۆڕەپانی بادینان.

"خیانەتی پەدەکە لەئاستێکی هەرە بەرزدایە"

سێ ساڵە هێرش دەکەن. دەوڵەتی تورک بە هەموو دەرفەتەکانی بەردەستییەوە هێرش دەکات، بەڵام هاوڕێکانمان دژی ئەمە بەرخۆدان دەکەن. باسی زەحمەتی و برسێتی و تینوێتی ناکەن. دەوڵەتی تورک هەموو جۆرە چەکێکی هەیە. بەڵام هاوڕێیانی ئێمە، بە چەکەکانی دەستیان دوژمن تێکدەشکێنن.

بێ گومان لە ٣ی تەمموزەوە تێکۆشان گەیشتووەتە ئاستێکی نوێ. دەڵێن لە خوارەوە قوفڵی دەکەین. ئەمەش بەو مانایەیە کە پەدەکە بەتەواوی تێوەگلاوە لەم شەڕەدا. ئێستا شارەکانی ژێر دەسەڵاتی پەدەکە لە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی تورکدان. لە ڕاستیدا مانای ئەوەیە ئەم هێرشە، هێرشی پەدەکەیە. بەڵێ سەربازانی تورک هێرش دەکەن، بەڵام پێویستە بەم شێوەیە تێبگەین. لەم قۆناغەدا پێویستە وەک هێرشی پەدەکە تێی بگەین. وتەی "قوفڵی دەکەین" واتە "خیانەتی پەدەکەمان گەیاندۆتە ئاستێکی هەرە بەرز، لە هەموو لایەکەوە بەکاریان دەهێنین". پێویستە بەم شێوەیە لە قسەکانیان تێبگەین. لە ڕاستیدا بامەڕنی و ئامێدی و دێرەلووک و شیلادزێ... واتە دیوی باشوور، ئەم شارانە بە تەواوی لە ژێر دەسەڵاتی پەدەکە بوون. ئێستا دەوڵەتی تورک لەم شارانەدا سەروەرە. لەو کاتەوە بە هاوبەشی لەگەڵ پەدەکە گەریلایان گەمارۆداوە. ئەم گەمارۆیە لەگەڵ پەدەکە ئەنجامدرا. پێش ئێستا گەمارۆ هەبوو، بەشێکی گەمارۆی دەوڵەتی تورک بوو. پەدەکە بە تەواوی پشتگیری لێ دەکات. بەڵام ئێستا پەدەکەش لەژێر گەمارۆدایە. دەوڵەتی تورک لەگەڵ پەدەکە ئەم گەمارۆیە ئەنجام دەدات. چونکە دێرەلووک و ئامێدی و شیلادزێ گەمارۆدراوە. بە دڵنیاییەوە ئەمە پرۆسەیەکی نوێیە. هاوڕێیان دژی ئەمە بەرخۆدان دەکەن. دەوڵەتی تورک دەیەوێت لە گردی بەهار نیشتەجێ بێت. مەحاڵ بوو بچنە ئەوێ، نەیاندەتوانی بە شێوەیەکی تر بڕۆن. نەیاندەتوانی بە شێوەیەکی تر ئەوێ بکەنە ئامانج. بەڵام دوای ئەوەی پەدەکەش هاتە ناو ئەم گەمارۆیەوە، بە دڵنیاییەوە ئێستا گردی بەهار دەکەنە ئامانج. چونکە دەزانین ئەو شوێنە مەحاڵ و سەختە، ناتوانن بە ئاسانی بچنە ئەوێ. ئەم گەمارۆ گشتییەی پەدەکەی تێدایە، ئەنجامێکی وەها لێ کەوتەوە. ئێستە ئەمە دەکرێت. لە هەواڵەکاندا هەیە، لێرە هەوڵدەدەن لە بەنداوەکەوە تا ئەو شوێنەی پەدەکەی لێیە، ڕێگەیەک درووست بکەن.

بێگومان ئەمەش هەیە. ئەوەی پەدەکە دەیکات بەڕاستی نامەردییە. هەندێک شوێن هەبوون. لە ڕاستیدا هەڤاڵان دەیانتوانی هەرگیز ڕێگە نەدەن ئەندامانی پەدەکە بگەنە ئەوێ. ئەندامانی پەدەکە هەرچییەکیان کردبایە، نەیاندەتوانی بچنە ئەوێ. بەڵام هەڤاڵان دەیانگوت پەدەکەش کوردە، ڕێگەیان لە هەندێ شوێنی نزیک نیشتەجێ ببن. لە دێرەلووکەوە بۆ لێواری زاپ، ڕێگەیان پێ درا بنکە دروست بکەن. لە لایەکی ترەوە لە ئامێدی ڕێگەیان پێ درا. ئێستا ئەم نزیکایەتییەی تەڤگەرەکەمان و گەریلا و هەپەگە، لەلایەن پەدەکەوە دژی هەپەگە و گەریلا بەکاردێت. پێویستە بەم جۆرە لەم ڕەوشە تێ بگەین. بەرخۆدان دژی ئەمە بەردەوام دەبێت، تێکۆشان بەردەوام دەبێت. دەوڵەتی تورک ناتوانێت ئەنجامە دڵخوازەکانی بەدەست بهێنێت. واتە تێکۆشان لەم ڕووەوە تا کۆتایی بەردەوام دەبێت.

باسی جیاوازییەکانی هێرشەکانی دوایی و هێرشەکانی پێشترتان کرد. دیسان باستان لە ڕۆڵی پەدەکە لەم هێرشانە کرد. ئاشکرایە حکومەتی عێراقیش لەم هێرشانەی دوایی ڕۆڵێکی مەزنی هەیە و بەتایبەت درێژە بە بێدەنگیی خۆی دەدات. بەتایبەت پێویستە ڕای گشتی گەلی کورد چۆن لە ڕۆڵی پەدەکە لەم داگیرکارییەدا تێ بگەن؟

پەدەکە لەم هێرشانەدا ڕۆڵێکی سەرەکی هەیە. ڕاستە، ئێستە عێراقیش لەناو ئەم کارەدایە. ئەوەی عێراقی هێنایە ناو ئەم کارە پەدەکەیە. ڕاستییەکەی عێراق نەیدەویست بکەوێتە ناو کارێکی وەهاوە. پەدەکەش بە پشتگیری تورکیا هەڕەشەی لە عێراق دەکرد. بۆیە عێراقیش بە فشاری تورکیا و هەڕەشەی پەدەکە هاتە نێو پلانەکەوە. بە ئاشکرا پەسەندی نەکرد، بەڵام قبووڵی کرد. پەدەکە ئەمە دەکات. بەگوێرەی پەدەکە، بەشداری عێراق بەس نییە و دەیەوێت یەنەکەش بخاتە نێو ئەم کارە. بۆ ئەمەش فشار لە یەنەکە دەکات.

پەدەکە بە حکومڕانی ٢-٣ شار ڕازییە

ڕاستیەکەی دەوڵەتی تورک و پەدەکە و هێزە نێونەتەوەییەکانی وەک ئەمریکا و ئەوروپا، پلانێک جێبەجێ دەکەن. بەو نیازەی ئەم تەڤگەرە تەسلیم بکەن و سەرکوتی بکەن. پاشان لە ناوچەیەکی عێراق وەک پەنابەر نیشتەجێی بکەن. پەدەکە ئەمەی بەرامبەر ڕێکخراوە ئێرانییەکان کردووە. لە ڕاستیدا ئەوان پلانێکی لەم جۆرەیان هەیە. بەشداری عێراق لەم هێرشەدا، پەدەکە، بوونی ئەمریکا و بەشێک لە هێزەکانی ئەورووپا نیشانی دەدات کە پلانێکی لەم جۆرە هەیە. پەدەکە لە ناوەندی ئەم کارەدایە. پەدەکە فشار لە عێراق دەکات. وەک گوتنی هەڤاڵ بەسێ، بە ناوی تورکیاوە لۆبییەک دروست دەکات. وەک چۆن تورکیا پەکەکەی وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ڕاگەیاندووە و دەیەوێت پەکەکە لەناوبەرێت، پەدەکەش هەمان کار دەکات. وە پەدەکە هەر لە ئێستاوە هەموو ئەو هێزانە دەهێنێتە سەر ئێمە و دەیەوێت تێکۆشانی ئازادیمان لەناوببات و تەسفیەی بکات. چونکە پەدەکە بێجگە لە خۆی کەس بە کورد نازانێت. پێویستە هەموو کەسێک ئەمە ببینێت.

پەدەکە بە حکومڕانی ٢-٣ شار ڕازییە. هەموو کوردستان دەکاتە قوربانی ئەم ئامانجە. هەموو کوردستان پێشکەشی داگیرکەران دەکات. بە ڕێز و سوپاسەوە دکتۆر شڤان بیردەهێنمەوە. لە شەستەکانی سەدەی ڕابردوودا بزووتنەوەکانی ڕزگاریخوازی لە هەموو جیهاندا هەبوون؛ دکتۆر شڤان دەیەوێت باکوری کوردستانیش پێشبخات. کوردێکی خەڵکی دێرسیمە و پزیشکە. پەدەکە وەک کورد دەبینێت و دەڵێت هاوکاریمان دەکات و دەچێتە ناو باشووری کوردستانەوە. گوایە لەوێ ڕێکخراو و سوپا و هێزی چەکداریان لەدژی دەوڵەتی تورک دروست دەکرد. هەڵبەت دەڕوات، بۆ ئەم ئامانجەش هەندێک هەوڵ دەدات. پەیوەندی لەگەڵ عێراق و لەگەڵ گوندەکانی سەر سنووری تورک و عەشیرەتەکان دادەمەزرێنێت. تورکیا ئاگاداری ئەمەیە. هۆشداری دەداتە پەدەکە. دەڵێت بێکاریگەری بکە. وە پارتی تەسفیەی دەکات. تەنانەت ئیسماعیل بێشیکچی دەڵێ کە دکتۆر شڤان لەسەر داوای تورکیا و لە لایەن پەدەکەوە کوژراوە. شتێکی وا هەیە، هێزێکی سیاسی وا هەیە. لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان زۆرێک لە سەرکردە سیاسییەکان بەم شێوەیە کوژراون. بۆیە پێویستە ڕاستی پەدەکە بەباشی تێبگەین. مەبەستم ئەوەیە بەو شێوەیە نییە. وەک ئەوەی تەنها ناکۆکی لە نێوان پەکەکە و پەدەکە هەیە. شتێکی لەو جۆرە نییە. پەدەکە ویستویەتی لەبەردەم ١٥ ی ئاب ببێتە ئاستەنگ و بیخاتە ژێر ڕکێفی خۆیەوە. ویستویەتی پەکەکە بخاتە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیەوە. پاشان کاتێک ١٥ ی ئاب ڕوویدا، تووڕەییەکی مەزنی پیشاندا. چونکە پەدەکە بەڵێنی دابوو بە تورکیا کە تێکۆشانی کورد دەست پێ ناکاتەوە.

من نامەوێت باسی درێژەی ئەم مێژووە بکەم. لە ساڵانی شەست و حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا تورکیا ئەندامی ناتۆ بوو. تورکیا وڵاتێکە گرێدراوە بە ئێران و ئەمریکا و ئەوروپاوە. جەندرمەیی ڕۆژهەڵاتی ناوین دەکات. ئەوان پشتگیریان لە پەدەکە کرد. بەڵام هێزێکی گرنگ کە جەندرمەی ناتۆیە، بێگومان نایەوێت تێکۆشان و تەڤگەری کورد بەرەوپێش بچێت. نایانەوێت وڵاتێکی ناتۆ لاواز بێت. لەو کاتەدا لە ساڵانی شەستەکاندا، دکتۆر شڤان دەیەوێت تێکۆشانێک پێش بخات، پەدەکە دەبێتە ئاستەنگ لەبەردەمیدا. پەدەکە هێزێکی وەهایە. بە واتایەکی تر جگە لە حوکمڕانی ٢-٣ شار، پەدەکە هیچ مانایەکی تری نییە. دەڵێ ئەگەر ئیمتیازم پێ بدەن، ئەمە و ئەوە دەکەم، تاوەکو درێژە بە هەبوونی خۆم بدەم. واتە دەیەوێت بە جۆرە درێژە بە هەبوونی خۆی بدات. بەبڕوای وان، ئەگەر وا بکەن، تورکیا دەیانهێڵێتەوە. گەر وا بکەن، تورکیا دەهێڵێت حکومڕانی چەند شارێک بکەن. یان هێزە نێونەتەوەییەکان پشتگیریان دەکەن. بەڕاستی پەدەکە هێزێکە زۆر لە مێژوو پاشکەوتووە. دەڵێت ناتوانم بەرامبەر عەبدوڵا ئۆجالان و هێزێکی سیاسی و ئایدۆلۆژی وەک پەکەکە خۆم ڕابگرم. دەڵێت ئایدۆلۆژیا و سیاسەتی من ڕێ بەمە نادات. بۆیە دوژمنایەتی پەکەکە و کوردان دەکات. هۆکاری دوژمنایەتیان بۆ پەکەکە و ڕێبەر ئاپۆ ئەمەیە. پەدەکە دەیگوت دەوڵەت دروست دەکەم، بەم جۆرە کاریگەری لەسەر جڤاک دەکرد، بەم جۆرە گەلی کوردی فریو دەدا. دەیگوت، ئەگەر وا بکەم، بەڵکو بتوانم گەلی کورد لەژێر کاریگەریی پەکەکە دەربهێنم. ڕاستییەکەی ڕیفراندۆمی بۆ ئەمە کرد. چی ڕوویدا؟ ٤٠٪ ی باشووری کوردستان لەدەستچوو. دەبێت باجی ئەمە بدات. ڕاستیەکەی ڕۆژانی سەرەتا ڕێبەرێتی بانگەوازی لە یەنەکە و پەدەکە کرد و گوتی، ڕۆڵبگێڕن لە دیموکراتیکبوونی عێراق. پەدەکە لەبری ئەمە، پشتی بە تورکیا بەست و هەڕەشەی لە عێراق کرد. گوایە عێراق نازانن چی دەکەن. ئەگەر کاری لەسەر دیموکراتیکبوونی عێراق بکردایە، ٤٠٪ ی خاکەکە لەدەست نەدەچوو. ئەو ناوچانە لەژێر دەستی کورد دەمایەوە. هەروەها هەموو عێراق پێویستی بە دیموکراتیکبوونە، ئەوکات وڵاتێکی لەم جۆرە دەکەوێتە ژێر کاریگەری گەلی کوردەوە. بەڵام پەدەکە ٤٠٪ ی دەرفەت و سەروەری سەربازی و سیاسی، یان بڵێین دەسکەوتەکانی لەدەستدا.

پەدەکە بوێریی لە نەبوونی ناڕەزایەتی وەردەگرێت

تادێت ناڕەزایەتیەکان بەرامبەر ئەم هێرشە داگیرکارییانە و هاوکاری زیاتر دەبێت. مەزنبوون و کاریگەربوونی ئەم ناڕەزایەتییانە چی کاریگەرییەکی هەیە بۆ پاشەڕۆژ و ئازادی کوردستان؟

سەرەتا دەمەوێت ئەمە بڵێم. وەها نابێت. ئەوەی پەدەکە دەیکات خیانەتە. ئەمە ئاسایی دەبێتەوە و زۆر خراپە. ئاسایبوونی ئەمە بۆ جڤاک و مێژووی گەلی کورد ترسناکترین ڕەوشە. وەک کرمی دار، وڵاتپارێزی لەناوببەیت و لاوازی بکەیت و زیان بگەیەنیت بە تێکۆشان. ئەمە زیانێکی گەورەیە لە هەستی نەتەوەیی. گەلی کورد بە تێکۆشانێکی مەزن ئەوەندە فیداکاریی دەکەن. بەڵام کارەکانی پەدەکە زیان دەگەیەنێت بەمە. ئەمە کارەساتێکی مەزنە. زیان بە هەستی گەلی کورد دەگەیەنێت. تێڕوانینی نەتەوەیی خراپ و لاواز دەکات. پێویستە هەموو گەلی کورد بیر لەوە بکاتەوە ئەمە لە پاشەڕۆژدا چی ئەنجامێکی لێ دەکەوێتەوە. بۆیە پێویستە هەمووان هەڵوێستێکی ڕوون بەرامبەری نیشان بدەن. بە تایبەتی پێویستە ڕۆشنبیران و هونەرمەندان ناڕەزایەتی خۆیان و هەڵوێستی خۆیان لە دژی ئەمە نیشان بدەن. پەدەکە بەهۆی لاوازبوونی هەڵوێستەوە، ئەوەندە هاوکاری دەکات و ڕوودەکاتە خیانەت. ئەوانەی هەڵوێست بەرامبەر پەدەکە نیشان نادەن، بەشێک بەرپرسیارێتیان دەکەوێتە ئەستۆ. مەگەر وەها دەبێت؟ ئەوەندە هاوکاری و خیانەت هەبێت و هیچ هەڵوێستێک لە دژی نیشان نەدرێت. ئەوکات پەدەکەش  ئەو کارە دەکات. دەڵێت ڕەنگە هەندێک کەس بەم شێوەیە بمبینن، بەڵام هەندێکی تر بەم جۆرە لێم ناڕوانن. هۆکار بۆ خیانەتەکەی دەدۆزێتەوە. بۆیە پێویستە هەڵوێستی ڕوونتر نیشان بدرێت. بەم شێوەیە دەتوانرێت ڕێگری لەم کارە بکرێت. گەلی کورد هێزی ئەوەی هەیە لەبەردەم ئەم هاوکاری و خیانەتەدا بوەستێت. لە ڕاستیدا لایەنگرانی پەدەکەش لەمە ناڕازین. بەڵام لەبەرئەوەی ڕۆشنبیران و هونەرمەندان هەڵوێستێکی ئاشکرایان نییە، ئەوانیش ناڕەزایەتییەکی توند نیشان نادەن. چونکە کاتێک ناڕەزایەتی نیشان دەدەن، سەرکوت دەکرێن. پێویستە لە هەولێر و سلێمانی و ڕانیە و باکوری کوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناڕەزایەتی نیشان بدرێت. بەڵێ ڕۆژئاوا ناڕەزایەتی نیشان دەدات. ڕۆژئاوا بە ڕوونی هەڵوێستی خۆی لە دژی پەدەکە و خیانەتی پەدەکە نیشان دەدات. لەم ڕووەوە ئەو هەرێمەی بە دیارترین شێوە ناڕەزایی خۆی نیشان دەدات، ڕۆژئاوایە. چونکە پەدەکە دوژمنایەتی ڕۆژئاواش دەکات. پەدەکە لە داگیرکردنی عەفرین و سەرێکانیش بەرپرسیارە. بێت. بۆیە دەبێت لە باکوور و باشوور و ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا و ئەوروپا، گەل بۆ وەستاندنی ئەم ڕەوشە هەڵوێستێکی ڕوون بەرامبەر پەدەکە نیشان بدات. هەروەها پێویستە ڕۆشنبیر و گرووپ و ڕێکخراوە کوردییەکان هەمان شت بکەن. بەڕاستی کاتێک مرۆڤ لە نزیکایەتی گرووپە کوردییەکانی تر دەڕوانێت، دەبینێت چەندە لاوازن. ئەمە بۆ هەمووان ڕەوشێکی خراپە. پێویستە ئەو پارتانەش لەم ڕەوشە خۆیان ڕزگار بکەن.

"شەڕ دژی گەلی کورد، شەڕە لە دژی هەمووان"

هێرشەکانی تەسفیەکردنی سەرتاسەر کە ئەمڕۆ بەرامبەر گەلی کورد زیاتر دەکرێت، بەتایبەت لە ٢٤ ی تەمموزی ٢٠١٥ ـەوە دەستیان پێ کرد و پێ دەنێتە ساڵی ١٠ هەمین. ئەم شەڕەی ١٠ ساڵە بەردەوامە چی بە گەلی کورد و دۆستەکانی پیشان دەدات؟

ئەم شەڕی ١٠ ساڵەیە، ڕاستییەکەی لەگەڵ گۆشەگیری توندی سەر ڕێبەرێتی لە ٥ ی نیسانەوە دەستی پێ کرد. دەبێت لەوێوە دەست پێ بکەین. لە ٥ ی نیسانەوە. لە ٥ ی نیسان، ئاکەپە بۆ مانەوەی لە دەسەڵات هاوکاری داعشی کرد. بۆ لەناوبردنی تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد، هاوکاری داعشی کرد. بۆیە پێش هەڵبژاردنی ٧ی حوزەیران لە ئامەد بۆمب تەقیەوە و لە پیرسوس ٣٣ گەنج کوژران و لە ئەنقەرە ١١٠ کەس کوژران و سەدان کەسیش بریندار بوون... وە قڕکردنەکانی داعش لە ناوچەکانی تر، لە دیلۆک هێرشیان کردە سەر ئاهەنگێک و کوردەکانیان لەو ئاهەنگە کوشت. دەسەڵاتی ئاکەپە ویستی بەم شێوەیە تێکۆشانی گەلی کورد لاواز بکات. نەوەک هەر دژی کورد، بەڵکو شەڕی دژی هەموو هێزە دیموکراتیکەکان دەست پێ کرد.

ئەوەی لەم دە ساڵەدا دەبێت تێبگەین ئەوەیە، شەڕی دژی گەلی کورد، هاوکات واتای شەڕکردنە دژی هەموو هێزە دیموکراسییەکان. ئەمەمان بینی. شەڕێکی لەم شێوەیە کرا. داودئۆغلو گوتبووی پێش ساڵێک ئامادەکاریمان بۆ ئەمە کردبوو. پێشتر پیلانی لەناوبردن هەبووە. بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی هەیە. بەڕاستی ڕێبەر ئاپۆ هەوڵیدا ڕێگری لێ بکات. ڕێککەوتنی دۆلمەباخچە بەم شێوەیە هاتەپێش. دەیویست بەمە ڕێگری  بکات، بەڵام ئەردۆگان بۆ مانەوە هاوپەیمانی لەگەڵ مەهەپە و داعش پێکهێنا. بەشێک لەو سەربازانەی کە لە دۆسیەی ئەرگەنەکۆن دادگایی کران ئازاد کران و بەم شێوەیە هاوپەیمانی خۆیان پێکهێنا. بەم شێوەیە شەڕ دژی تێکۆشانی ئێمە دەست پێ کرد. شەڕی دژی هێزەکانی دیموکراسی دەستپێکرد.

پێویستە لەمە تێبگەین. شەڕی کورد هێزی ڕاستەقینەی هەمووانی پیشاندا. ئاکەپە چییە و مەهەپە چییە و دەوڵەتی تورک چییە؟ نزیکایەتیی دەوڵەتی تورک بەرامبەر بە کورد چۆنە؟ ئەمانەی نیشان دا. بۆیە هۆکاری هۆشیارییەکی گرنگی گەلی کورد بوو. زیهینیەتێکی بەهێزی دیموکراسی لە تورکیادا هەبوو. هێزەکانی دیموکراسی تێگەیشتن کە هێرشکردنە سەر گەلی کورد بە واتای هێرشکردنە سەر هێزەکانی دیموکراسی. تا پرسی کورد چارەسەر نەکرێت دیموکراسی نایەتەدی. چونکە بۆ ئەوەی کورد سوودی لێ وەرنەگرێت، هێرش دەکەنە هێزەکانی دیموکراسی. دوژمنایەتی دیموکراسی دەکرێت. هۆکاری دوژمنایەتی دیموکراسی ئەوەیە کە نایانەوێت کورد سوودی لێ وەربگرێت. چونکە ئەگەر دیموکراسی هەبێت کورد سوودی لێ وەردەگرێت. ئەمەش هۆشیارییەکی گرنگی هێنایە ئاراوە.

هەروەها ئێمە دەڵێین جەنگی جیهانی سێیەم ماوەیەکی زۆرە دەستی پێکردووە. نەک ئەوەی بڵێین جەنگی جیهانی سێیەم دەست پێ دەکات؛ دەستی پێکردووە و بەردەوامە. بەڵام هەڵە دەبێت ئەگەر جەنگی جیهانی سێیەم وەک جەنگی جیهانی یەکەم و دووەم هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت. جەنگی جیهانی سێیەم پشت دەبەستێت بە ڕەوشی ئابوری و سیاسی و کۆمەڵایەتی جیهان و پێش دەکەوێت. ڕاستی جەنگی جیهانیی سێیەم کتومت وەک ڕەوشی ئەمڕۆی جیهانە. دەوڵەتی تورک لەم چوارچێوەیەدا بەرژەوەندییەکانی خۆی بەکاردەهێنێت. بۆ ئەوەی ئەمە بەدی بهێنێت، گەلی کورد لاواز دەکات و فشار لە دەوڵەتانی ڕۆژئاوا دەکات. دەڵێت دەگەم بە سنوورەکانی میساقی میللی. بەڵێ ڕاستە دەیەوێت بگاتە سنوورەکانی میساقی میللی. دەوڵەتی تورک لە لۆزانەوە دەستی کرد بە نکۆڵیکردن لە گەلی کورد، لەژێر فشاری ئینگلیزەکاندا، میساقی میللی قبووڵکرد بۆ لەبەرامبەر بەخشینی موسڵ و کەرکوک بە عێراق، قڕکردنی کورد بەوان بەخشرا. ئێستە دەڵێت ١٠٠ ساڵە نەمانتوانیوە بیکەین، بەڵام ئەمڕۆ هەلومەرجەکان گونجاون. ئێستە دەیەوێت بگاتە موسڵ و کەرکوک. بە ئاشکرا ئەمە دەڵێت. ئاکەپە و ئەردۆگان دەڵێن "ئەو هەڵەیەی لە عێراق کردمان، لە ڕۆژئاوا دووبارەی ناکەینەوە". واتای چییە؟ هەڵەمان کرد و ئەو هەڵەیە ڕاست دەکەینەوە. واتە لە عێراق هەڵە کراوە. ئەمە دەرکەوت و ڕووی ڕاستەقینەی ئەم سیاسەتە ئاشکرا بوو. بۆیە ڕاستییەکە لە سەرانسەری جیهان ڕوون بوویەوە. ڕاستی شەڕی کوردان دەریخست لە تورکیا کێ، چییە. دەریخست لە ڕۆژهەڵاتی ناوین کێ، چییە. تێکۆشانی گەلی کورد تایبەتمەندییەکی وەهای هەیە. لەم دە ساڵەدا ئەمەشمان بینی.

پەیوەست بەمانەوە، ئەم قۆناغی دە ساڵەیە، بۆ ئێمە بوو بە قۆناغی تێکۆشانێکی مەزن. فشار و ستەم دروست بوون. لە تورکیا فاشیزم بەدامەزراوەیی کرا، بەڵام لەبەرامبەر ئەمەدا گەلەکەمان تێکۆشا. لەڕاستیدا، دەوڵەتی تورک باشتر بینرا. لە ساڵانی ٢٠١٣-٢٠١٤ زیهنەتێک لەنێو جڤاکدا هەبوو تا ئەمە بەڕێگەی ئاسان چارەسەر بکرێت. هەڵەی لەم شێوەیە لە جڤاکدا ڕوویاندا. هێرشەکان لەو ڕۆژەوە تا ئێستا ڕاستی و زیهنیەتی دەوڵەتی تورکیان نیشان دا. سەبارەت بە ئەمەش سەرەڕای هەموو هێرشەکان لەم دە ساڵەدا، شکست نەهێنانی ئێمە دەرئەنجامی ئەوەیە کە سەرکەوتنی مەزن بەدەست دەهێنین. ئەوانەی دژی ئەم جۆرە هێرشانە دەجەنگن، سەرکەوتنی گەورە بەدەست دەهێنن. ئەوانەی لە بەرامبەر هێرشە گەورەکاندا ئەنجامیان دەست ناکەوێت، شکست دەهێنن. ئێستا لە ڕاستیدا دەوڵەتی تورک نەیتوانیوە هیچ ئەنجامێک لەم هێرشانە بەدەست بهێنێت. لەبەرامبەر هەموو هێرشەکان بەرخۆدانمان کردووە. ئەمەش لە پاشەڕۆژدا دەبێتە هۆی دەستکەوتی مەزن بۆ ئێمە. دەبێتە پرۆسەی شکستی پلانەکانی دەوڵەتی تورک.

"شۆڕشی ڕۆژئاوا، شۆڕشی ڕێبەرێتییە"

ئێمە لە ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوا دەژین کە ١٩ ی تەمموزی ٢٠١٢ ڕوویدا. ئەم شۆڕشە ١٢ هەمین ساڵیادی خۆی بە قوربانیدانی مەزن تێپەڕاند. ئەم شۆڕشە بۆ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین و جیهان چ ڕۆڵێکی هەیە؟

ئەو دەیان هەزار شەهیدە بە ڕێز و سوپاسەوە بیردەهێنمەوە کە شۆڕشی ڕۆژئاوایان پاراست. هەروەها سڵاو لە دەیان هەزار بریندارمان دەکەم. بەڕاستی شۆڕشی ڕۆژئاوا شۆڕشێکی مەزن بوو. شۆڕشێکی زۆر گرنگە. لە داهاتوودا زیاتر لە گرنگییەکەی تێدەگەین. وتەیەک هەیە. هاوڕێ فوئاد هەمیشە باس لەوە دەکات؛ ئەو ماسیانەن کە لە دەریادا مەلە دەکەن و دەریا ناناسن. ئێستە تەنانەت ئەوانەی شۆڕشی ڕۆژئاوایان ئەنجامداوە و تێیدا دەژین، بەگوێرەی پێویست لە مەزنی شۆڕشی ڕۆژئاوا تێ نەگەیشتوون. دواتر باشتر لێی تێدەگەن. بێگومان شۆڕشی ڕۆژئاوا شۆڕشی ڕێبەرێتییە. پێویستە هەمووان ئەمە ببینن. ڕێبەرێتی بۆ ماوەی ٢٠ ساڵ لێرە تێکۆشانی کرد. گەلی ڕۆژئاوای پەروەردە کرد و کوردی پەروەردە کرد. زیهنیەتێکی نوێ، ژیانێکی نوێ، فەلسەفەیەکی نوێی تێکۆشانی ئافراند. لە ئەنجامی ئەم فەلسە نوێیەی ژیان و تێکۆشان و کەسێتی نوێی کورد، هەزاران گەنج و ژن و پیاوی کورد هاتنە ڕیزەکانی گەریلاوە. هەر ئەم ڕاستییە کاریگەری لەسەر جڤاک دانا. بۆیە دەمەوێت بڵێم، ئەگەر هەوڵەکانی ڕێبەرێتی نەبوایە، شۆڕشی ڕۆژئاوا بەدی نەدەهات. شۆڕشی ڕۆژئاوا لەسەر ڕاستی گەلان لەلایەن ڕێبەرێتییەوە ئافرێنرا. پێویستە ئەم ڕاستییە ببینرێت. لەبەر ئاڵۆزییەکانی سوریا نەتوانرا دەستبەجێ بەدی بێت. پێویستە هەموو کەس ئەو زەمینەیە ببینێت کە ڕێبەرێتی ئافراندی.

بێگومان شۆڕشی رۆژئاوا بوارێکی باشە کە ڕێبەرێتی توانیویەتی ڕامانەکانی خۆی هەم بۆ ئێمە و هەم بۆ مرۆڤایەتی بە پراکتیک بکات. بەڵێ تۆ تیۆرێک دەخەیتە پێش، ئایدۆلۆژیایەک دەخەیتە پێش. ئێوە پرۆپاگەندە دەکەن. ئەمە گرنگە، بێگومان کاریگەریشی هەیە. به ڵام له کوێ دەزانیت که چه ند ڕاست و باش و ڕیاڵیستییە، لەڕاستیدا چ سودێکی بۆ مرۆڤایەتی و جڤاک هەیە، یان چەندێک سوودی بۆ گەلی کورد هەیە؟ ئەوەتا لە پراکتیکدا دەیبینن. لەم ڕوانگەیەوە شۆڕشی ڕۆژئاوا لە ڕووی پراکتیکیبوونی ڕامان و هەست و فەلسەفە و پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ بوارێکی زۆر گرنگی پراکتیکە. دەتوانین ئەمە بڵێین. ئایا ڕامان و پارادایمی ڕێبەر بە تەواوی جێبەجێ کراوە؟ هێشتا کەم و کوڕی هەیە، بە تەواوی جێبەجێ نەکراوە. هەرچەندە بەکەمی جێبەجێ کراوە، بەڵام توانای گۆڕینی کۆمەڵگا و کاریگەری لەسەر جیهان هەیە. لێرەدا شۆڕشی ژنان، تێگەیشتنی نەتەوەی دیموکراتیک، زیهنیەتی نا دەسەڵاتخوازانە هەیە... ئەمە زۆر گرنگە. بێ گومان هێشتا لە ڕۆژئاوا زیهنیەتی دەسەڵاتدار هەیە، بەڵام پارادایمی ڕێبەرێتی ڕێگەی لێ دەگرێت. شۆڕشێک کە دەسەڵات ناکاتە ئامانج دەردەکەوێت، شێوازێکی ژیان و شێوازێکی بەڕێوەبردن سەرهەڵدەدات. ئەگەر خۆشی بیەوێت، ئیدارەیەک لە ڕۆژئاوا، باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ناتوانێت سەردەستی بەسەر گەلەوە بکات. ناتوانێت وەک دەوڵەت بژی. چونکە گەلێک هەیە بەم پارادایمە پەروەردە دەکرێن. لە ڕۆژئاوا شۆڕشێک هەیە کە بە پارادایمێک شکڵ دەگرێت. لەم ڕوانگەیەوە شۆڕشی ڕۆژئاوا بەڕاستی گرنگە. بە تایبەت پێکهاتنی شۆڕشێکی لەو شێوەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا. گوزارشتە لە ڕووناکییەکی مەزن. ڕۆژهەڵاتی ناوین خەریکی چاکسازیی ڕێنێسانس ئەنجام دەدات. زۆرێک لە تابۆکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین دەشکێنێت، زیهنیەتی تەسکی نەتەوەپەرستی دەشکێنێت و زیهنیەتی کۆنەپەرستانەی ئایینپەرستی دەشکێنێت. ئەو ڕاستییە ئاشکرا دەبێت کە هەموو ئایینەکان پێکەوە دەژین، هەموو گەلان پێکەوە دەژین. ئەمە زۆر گرنگە. بەبنەما گرتنی زیهنیەتی پێکەوەژیانی گەلان و ئایینەکان و باوەڕەکان و چاندە جیاوازەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوین، زۆر گرنگە. هەروەها ئازادی ژنان زۆر گرنگە. دەوڵەت و دەسەڵات لەسەر حسابی هەبوونی ژنان خۆیان پێشخستووە. لەم ڕووەوە، لەو جوگرافیایەی یەکەمین دەوڵەت و یەکەمین کێشە دەرکەوتووە، بێگومان سەردەستی لەسەر ژنان دوو قات دەبێت. پێشتر لێرە ڕسکاوە. بۆیە شۆڕشی ژن ئەم سیستەمە ئاوەژۆ دەکاتەوە. پێشکەوتنێکی مەزنی شۆڕشگێڕی بنیات دەنێت. لەم ڕووەوە، شۆڕشی ڕۆژئاوا زۆر گرنگە.

جڤاکی گۆڕیوە و کاریگەری لەسەر دادەنێت. زیهنیەتێکی نوێ پێش دەخات. ئەمە لە ڕۆژئاوا دەبینین. هەرچەند کەموکوڕی و کێماسی هەیە، بەڵام کەس ناتوانێت ستەم و فشار و دەسەڵات لەسەر گەل بسەپێنێت. بەڵێ هەندێک تێگەیشتنی دەسەڵاتدارانە و نزیکایەتی لەم جۆرە هەن، بەڵام لەبەرامبەردا جڤاکێکی هۆشیار و جڤاکێکی دیموکراتیک و جڤاکێک بەگوێرەی پێوەرەکانی ئازادی ژن هەیە و خاوەن کاریگەرییەکی مەزنە. ئەمەش زۆر گرنگە. ئەمە هەموو شتێک دەگۆڕێت. ئازادی ژن ئەم جۆرە هێزەی هەیە. وەک هیچ گۆڕەپانێکی تری ئازادی نییە. وەک بوارەکانی تری دیموکراتیکبوون نییە. ئازادی ژن و دیموکراتیکبوونی ژن کاریگەری لەسەر هەموو بوارەکانی ژیان هەیە و دەیگۆڕێت. لەم ڕووەوە، هێزێکی گرنگی گۆڕانکارییە. ئەمە دەبینین. کاریگەریی لەسەر جیهانیش دەبێت. دەتوانم ئەمە بڵێم. بە دڵنیاییەوە پارادایمی ڕێبەرێتی ئەمەی گۆڕی. بەڵام شۆڕشی ڕۆژئاواش کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ئەمە هەبوو. تەڤگەری ئازادی ژنان لە ماوەی ١٠-٢٠ ساڵی ڕابردوودا لە جیهاندا گەیشتە قۆناغێکی نوێ. ئەگەر پارادایمی ڕێبەرێتی نەبووایە و لە ڕۆژئاوا پراکتیزە نەکرابا، تەڤگەری ئازادی ژنان بەو خێراییە گەشەی نەدەکرد. هێڵێکی وەها لە تێکۆشانی ژنان لە جیهاندا دەهێنێتە ئاراوە. هەمیشە هەوڵدەدات زیاتر و زیاتر کاریگەری لەسەر جڤاکەکان هەبێت لە هەموو شوێنێکدا. بێگومان شۆڕشی ڕۆژئاوا کاریگەری لەسەر ئەمە هەیە. لەم ئاڕاستەیەشدا بە دڵنیاییەوە پێویستە پاڵپشتیی بەهێزی شۆڕشی ڕۆژئاوا بکرێت. پێویستە بە پارادایمی ڕێبەرێتی شکڵ بگرێت. بێگومان دوژمنیان هەیە. دەوڵەتی تورک دوژمنە. پێویستە ئامادەکارییەکی گەورە بۆ بەرخۆدان هەبێت. دەبێت ئامادەکاری بۆ شەڕ هەبێت.

ڕێبەرێتی لە یەکەم ڕۆژەوە گوتی "ئامادەکاری بۆ شەڕ بکەن". لە ڕاستیدا کاتێک دەگوترا بینای بەرز دروست دەکرێت، ڕێبەرێتی گوتی "ئەوانە چین؟" گوتی "خۆتان بۆ شەڕ ئامادە بکەن. هەموو شتێک بەگوێرەی شەڕ دروست بکەن". دەبێت ئەمە بکرێت. پێویستە جڤاک بۆ تێکۆشانێکی لەو شێوەیە ئامادە بێت. شۆڕشی ڕۆژئاوا تەنها لە ڕێگەی تێکۆشانێکەوە کە پشت بە جڤاک ببەستێت، بەردەوام دەبێت. تەنها یەپەگە و یەپەژە و قەسەدە شەڕ ناکەن. دەبێت هێڵێکی تێکۆشان و بەرخۆدان کە ئەمە تێپەڕێنێت، دابمەزرێت.

١٢ ساڵ ماوەیەکی زۆرە. بیربکەنەوە، کۆماری مەهاباف بۆ ماوەی ٦ مانگ بەردەوام بوو. ئێستا ٢٤ جار ٦ مانگ تێپەڕیوە. بێ گومان ئەمە گۆڕانکارییەکی مەزنی دروست کردووە، پێشکەوتنێکی گەورەی لە جڤاکدا هێناوەتە ئاراوە. هەروەها جڤاک تامی ئازادی کرد. بە ناسنامەی تایبەتی خۆی تامی ژیانی چاندی کرد. لەم ڕووە دژی هەر جۆرە هێرشێک بە بەرخۆدانێکی مەزن شۆڕشی ڕۆژئاوا دەپارێزێت.

"داخوازی ئەردۆگان بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ئەسەد، دانپایانانە بە شکست"

"ئاماژەتان بەوە کرد شۆڕشی ڕۆژئاوا خاوەنی دوژمنی جدییە. هەردەم دووپاتی دەکەنەوە دوژمنی هەرە مەترسیدار دەوڵەتی تورکە. لەلایەکی ترەوە، هێرشە داگیرکارییەکانی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە بۆ سەر ڕۆژئاوا بەردەوامە، لەلایەکی ترەوە کۆبوونەوەی ئەردۆگان-ئەسەد جارێکی تر لە ڕۆژەڤدایە. لەگەڵ هەڕەشەکانی داگیرکردنی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، داخوازی ئەردۆگانی فاشیست بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ئەسەد، چۆن تێ بگەین؟

بەڕاستی ڕەوشێکە جێگەی پێکەنین و عیبرەتە. ئەردۆگان ئەوکاتەی لە سوریا ئاڵۆزی دەرکەوت، یەکسەر دەستوەردانی کرد. ئامانجی ئەوە بوو لە سوریا دەوڵەت یان ڕژێم و حکومەتی ئەسەد بڕووخێنێ و حکومەتی ئیخوان موسلمین لە شوێنی دابمەزرێنێت، تاوەکو پەیوەندی پێیەوە هەبێت. هەر لەبەر ئەم هۆکارە بە نزیکەیی بە هەموو جۆرە شتێکەوە دەستوەردانی لە سوریادا کرد. شەڕی ناوخۆ لە سوریا بەم شێوەیە قووڵتر بووەوە. یەکێک لەو هۆکارانەی کە دەیویست دەوڵەتی سوریا بەو خێراییە بڕووخێت، ئەوە بوو کە کورد سودمەند نابێت و دەوڵەتێک لەژێر دەسەڵاتی ئەواندا دادەمەزرێت و کورد لەت و پەت دەکرێت. بەم شێوەیە بە هەردوو ئامانجەکەی دەگەیشت. قوڵبوونەوەی شەڕی ناوخۆیی لە سوریا هۆکاری داگیرکردنی ئیدلب، عەفرین، سەرێکانی، باب، جەرابلوسە. هەموو شوێنێک لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە داگیرکرابوو. دەوڵەتی تورک دەیویست هەموو شتێک لەناوببات و بڕووخێنێت. دەیویست دەسەڵاتێک لەژێر کۆنتڕۆڵی خۆیدا دابمەزرێنێت. بۆیە بە هەموو شێوەیەک دوژمنایەتی کرد. ئەمڕۆ هاتووە وەک ئەوەی ئەم شتەی نەکردبێت، وەک ئەوەی قەت سوریای تێک نەدابێت، هەرگیز دوژمنایەتی مەزنی نەکردبێت، وەک ئەوەی ڕۆژێک دژایەتی ئەسەدی نەکردبێت... ئێستە دەڵێت دەتوانم لەگەڵ ئەسەد کۆببمەوە. بۆچی؟ چونکە سیاسەتەکەی شکستی هێنا و نەگەیشتە ئەنجام. ئەمە دانپیانانە بە شکستی سیاسەتەکەی لە سوریا. بەم جۆرە شکستەکەی قبووڵ دەکات. دەڵێت "دەتوانین دووبارە ببینەوە برای یەکتر". وێنەی هاوژینەکەی و هاوژینی ئەسەد ئەسما، پێکەوە دادەنێن. پاشان باسی شنگنی ئەوروپای دەکرد، دەیانگوت "ئەگەر شنگنی ئەوروپا هەبێت، ئێمە و سوریاش هەمانە"، واتە هێندەی نەمابوو سوریا و تورکیا وەک یەکێتی ئەوروپا ببنە یەک. پاشان چی بوو؟ بەم شێوەیە ڕوویدا. ئەسەد ڕاستی ئەردۆگان دەزانێت. ڕاستی دەوڵەتی تورک دەزانێت. ڕاستییەکەی لە سیاسەتی دەوڵەتی تورک ئەخلاق و ویژدان و شتێک نییە. کاتێک بابەتەکە دێتە سەر بەرژەوەندیی خۆیان، هەر شتێک دەکەن. نە ئەخلاق نە ویژدان نە باوەڕ نە ئایین، هەموو شتێک بۆ خۆی ڕەوا دەبینێت. ئەردۆگان ئایین و باوەڕی نییە. مرۆڤێکی بێ ئایینە. بەهایەکی ئەخلاقی نییە. بێجگە لە دەسەڵات هیچی نییە. مرۆڤێکی وەهایە. ئەسەد ئەمە دەزانێت.

بۆ ئێستا ئەردۆگان ئەم کارە دەکات؟ دەیەوێت دانوستان لەگەڵ ئەسەد بکات، کورد لەت بکات، لەگەڵ ئەسەد کورد تەسفیە بکات. ئەمە پلانەکەیەتی، ئەمە ئامانجی سەرەکییەتی. بەڵام بابەتێکی تر هەیە. باوکی ئەسەد سیاسەتێکی کوردی هەبوو. دوای قەیرانی سوریا، کورد شەڕی سوریای نەکرد. هەرگیز شەڕیان لەگەڵ سوریا نەکردووە. خاوەنداریان لە شوێنەکانی خۆیان کرد.  چونکە ئەگەر ناوچەکانی خۆیان کۆنترۆڵ نەکردایە، ئەلنوسرە لە هەموو شوێنێکدا زاڵ دەبوو. داعش هەموو ناوچەیەکی دەخستە ژێر کۆنترۆڵی خۆیەوە. ئایا دەوڵەتی سوریا لە شوێنێکدا شەڕی کرد کە نوسرە و داعش باڵادەست بوون؟ ئایا بەشار ئەسەد ئەوانی لەناوبردووە؟ بۆیە هەروەک هاوڕێ بەسێ گوتی، کورد مانەوەی ڕژێمی مسۆگەر کرد. ئەگەر کورد لە کوردستان و ڕۆژئاوا و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا حوکمڕانی نەکردایە، ڕژێمی سوریا نەدەبوو، ڕژێمی سوریا، ئیدارەی ئەسەد و بەعس نەدەما. ئایا بەشار ئەسەد ئەم ڕاستییە نازانێت؟ بەڵێ دەزانێت. تا ئێستە دژی کوردان شەڕی نەکردووە. کاتێک کورد هەرێمەکەیان کۆنتڕۆڵ کرد، پەیامیان بۆ سەربازەکان نارد "دەتوانن بچنەوە ماڵەکانتان" هەموو کارمەند و سەربازەکان چوونە ماڵی خۆیان.

ئەمە ڕاستییەکەیە، باوکی ئەسەد خاوەنی سیاسەتێکی کوردیە. باشە، بەشار ئەسەد بە دوژمنایەتی کوردان چی دەست دەکەوێت؟ هەڵبەت زەرەر دەکات. ئەگەر دەوڵەتی سوریا دوژمنایەتی کورد بکات، واتە زیان دەکات. ئەگەر دوژمنایەتی کورد بکات، ئەوا ئەردۆگان بە ئامانجەکەی دەگات. ئەو ئامانجەی کە بە شەڕ نەتوانرا بەدی بهێنرێت، بەم شێوەیە بەدی دێت. سوریا و حکومەتی بەشار و بەعس نامێنن. ئەمە ڕوون و ئاشکرایە. پێویستە ڕژێمی سوریا بە وردی بیر لەم بابەتە بکاتەوە. پێویستە لە ڕێگەی پەیوەندی و گفتوگۆ و دانوستانەوە کێشەکانیان لەگەڵ کورد چارەسەر بکەن. ئەوان کۆبوونەوەی لەو شێوەیەیان هەیە. ئەوەندەی ئێمە بزانین کورد زۆرجار دیدار لەگەڵ ڕژێمی سوریا ئەنجام دەدات. ئەمە ١٢ ساڵە بەردەوامە. هەرگیز ئەم پەیوەندی و دیدارانە کەموکوڕی نەبووە. سەرکردەکانی سوریا لەگەڵ بەشار کۆبوونەتەوە، لەگەڵ یاریدەدەرەکانیشی کۆبوونەتەوە. بەڵام تا ئێستا هیچ چارەسەرێک نەدۆزراوەتەوە. بەڵام کۆبوونەوەکانیان بەردەوامە. هەمیشە دەرفەتی یەکتربینینیان هەیە. دوژمنایەتییەکی جددی بەرامبەر بە یەکتر نییە. ناوبەناو ڕژێمی سوریا بۆ مەبەستی پڕوپاگەندە هەندێک لێدوانی ناڕاست دەدات. دەڵێت هۆکاری ئەم دۆخەی ئێمە تێیدا دەژین ئەمریکایە. کورد ئەمریکای هێنایە ئێرە. ئەوان بە مەبەستی پڕوپاگەندە ئەم کارە دەکەن و کورد تاوانبار دەکەن. بەڵام ئەوەش دەزانن کە ئەمە ڕاست نییە. نزیکایەتی کوردانیش دەزانن. ئێمە وەک پەکەکە و نوێنەرانی تەڤگەری ڕێبەر ئاپۆ کە ساڵانێک دۆستایەتیمان لەگەڵ حافز ئەسەد هەبووە، ڕێنماییمان بۆ ڕژێمی سوریا و بەشار ئەسەد و ئیدارەکەی ئەوەیە،  کێشەکانتان لەگەڵ کوردان بە ڕێککەوتن چارەسەر بکەن. بێگومان دەبێت بەڕێوەبەرانی کوردیش بەم شێوەیە نزیک ببنەوە. پێویستە کێشەکانیان لەگەڵ سوریا چارەسەر بکەن. کاتێک ئەمە دەڵێین، باس لە یەک لایەن ناکەین. هەم ڕژێمی سوریا و هەم ئیدارەی کوردی دەبێت هەنگاوی چارەسەر بهاوێژن. پێویستە لایەنی کوردی لەوێ، ئیدارەی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، عەرەب و ئاشووری بە نزیکایەتی چارەسەرەوە بچنە لای ڕژێم. بەڵام وەک جاران نەبێت، کوردەکان مافە بنەڕەتییەکانیان دەوێت، دەیانەوێت ناسنامەیان دانی پێدا بنرێت. دەیانەوێت دان بە زمان و چاندی ئەوان بنرێت و بە زمانی زگماکی خۆیان پەروەردە بکرێن.

ئەوان دەیانەوێت دیموکراسی خۆجێی لە شوێنەکانی خۆیان بەڕێوەببەن، واتە لەو شوێنانەی کە نین. لەم ڕووەوە دەتوانن لە ڕێگەی گفتوگۆی هاوبەشەوە بگەنە ئەنجام. چارەسەر بۆ سوریا ڕێککەوتن نییە لەگەڵ تورکیا. بێگومان دەتوانن گفتوگۆ لەگەڵ تورکیا بکەن. دەڵێت پێویستە تورکیا لە سوریا بکشێتەوە. پێویستە بچێتە دەرەوە. بۆ کۆبوونەوە مەرجی هەیە. مەرجەکەی چییە؟ ئێوە داگیرتان کردووە. دەرناچی! سەرەتای دەستپێکردنی دانوستان بەو مانایەیە کە تورکیا دەبێت بکشێتەوە. ئەگەر نەکشێتەوە بۆچی داوای کۆبوونەوە دەکات؟ لەم ڕووەوە هەڵوێستێکی دروستە بۆ بەشار ئەسەد کە بە دەوڵەتی تورکیا بڵێت دەربچۆ. ئەمە مەرجی پێشوەختە نییە. عەقڵانیترین، سروشتیترین، ڕاستترین مەرجە بەپێی یاسا نێونەتەوەییەکان. دەوڵەتی تورک کاتێک شتێک لە شوێنێک ڕووبدات، بێبەهای دەکات. دەچێتە ئەوێ تا خۆی ئەو شوێنە داگیر بکات. دەڵێن بڕۆ، ئەویش دەڵێت نەخێر. هەڵبەت ئەسەدیش مەرج دادەنێت. هەڵبەت دەبێت لەوێ دەربچێت. ئەگەر نا چۆن کۆبوونەوە دەکرێت. دەوڵەتی تورک هەوڵدەدات بازرگانی لەسەر ئەم داگیرکارییە بکات. دیسانەوە هەڕەشە دەکات. یانی دەوڵەتی هەڕەشەیە. بەڕاستی دەوڵەتی تورک دەوڵەتی هەڕەشە و باج‌سێنە. هەڕەشە لە ئەوروپا و ئەمریکا و ڕوسیا دەکات. لە دژی عێراق و عەرەب و هەموو کەسێک هەڕەشە دەکات. بەڵام ڕۆژێک ئەم سیاسەتی هەڕەشەیە دەکەوێت و باجەکەی دەدات. لەم ڕووەوە، باوەڕناکەم کۆبوونەوەی ئەسەد-ئەردۆگان ئەنجامێکی دەستبەجێی هەبێت، یان ئەسەد لەسەر بناغەی دوژمنایەتی کوردان لەگەڵ تورکیا ڕێک بکەوێت. یان، ڕاستتر بڵێین، نامانەوێت پێچەوانەی ئەوە بیربکەینەوە. باوەڕمان وایە، کە بەشار ئەسەد بە عەقڵی سەلیم مامەڵە دەکار و کێشەکانی لەگەڵ کورد لەسەر بناغەی دیموکراتیک چارەسەر دەکات.