ماک فرۆشیارێکی مادە هۆشبەرەکانی بە سزا گەیاند

ماک لە بەردەوامی چالاکیەکدانیدا دژ بە سیاسەتەکانی شەڕی تایبەتی دەوڵەتی تورک، لە ئامەد فرۆشیارێکی مادە هۆشبەرەکانی بە سزا گەیاند.

جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان (ماک) لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەیان بەوەکرد لە ئامەد فرۆشیارێکی مادەی هۆشبەریان بەناوی ف. ئەسەتەکین بە سزا گەیاندووە، کە لە چوارچێوەی شەڕی تایبەتی دەوڵەتی تورکدا یەکێک بووە لە فرۆشیارانی مادە هۆشبەرەکان.

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە دوای ئەوەی کەسی نابراو لە لایەن جەنگاوەرانی ماکەوە بریندار دەکرێت و بەسزا دەگەیەنرێت. بڕێک لە مادەی هۆشبەری لە جۆری کریستاڵ بە کەسی ناوبراو دەستیبەسەردا گیرا و دواتر ئەو مادەیە لە ناوبرا.

لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە بێ ئەخلاقیترین شێوە درێژە بە سەپاندنی شەڕی تایبەت لەسەر گەنجانی کورد دەدات. لەمەشدا بە ئامانجی دورخستنەوەی گەنجانی کورد لە تێکۆشانی ئازادی کوردستاندا بە رێگەخۆشکردن بۆ بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر ئەو سیاسەتی خۆی بەڕێوەدەبات."

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا بانگەوازی بەشداربوونی گەنجان لە ڕێزی جەنگاوەرییان دەکات.