دەم پارتی سەردانی بنەماڵەی کیباری کرد کە لەکاتی پاراستنی زەوییەکەی کوژرا

ئەندامانی دەم پارتی سەردانی بنەماڵەی ڕەشید کیباریان کرد کە لە ئارتڤین لەکاتی پاراستنی زەوییەکەی کوژرا.

وتەبێژی مەجلیسی ژنانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) خالیدە تورکئۆغلو، ئەندامانی کوردیناسیۆنی ژنان و ڕێکخستنی دەم پارتی ئارتڤین سەردانی بنەماڵەی سرووشت‌پارێز ڕەشید کیباریان کرد کە لە هەرێمی جانکورتارانی ئارتڤین لەکاتی هەوڵدان بۆ ڕێگری لە بڕینەوە دارەکان لەلایەن کۆمپانیای (EFOR)ـەوە، کوژرا.

بنەماڵەی کیبار پێشوازییان لە شاندەکە کرد، جەختیان کردەوە بۆ دۆزینەوەی تاوانباران تێدەکۆشن.

خالیدە تورکئۆغلو ڕایگەیاند سیاسەتی تاڵان و کرێخۆری دەسەڵات لە هەموو جێیەکە، کوشتنی ڕەشید لەمە دابڕاو نییە، گوتی: "ڕەشید بەهۆی پاراستنی سرووشتەوە کرایە ئامانج. وەک دەم پارتی و مەجلیسی ژنانی دەم پارتی پشتیوانی خۆمان دەردەبڕین. تا کۆتایی بەدواداچوون بۆ ئەم ڕووداوە دەکەین. بۆ دۆزینەوەی تاوانباران و سزادانی سایشتەیان تێدەکۆشین".