تۆپچو پاش ٣٠ ساڵ ئازادکرا

چەچان تۆپچو پاش ٣٠ ساڵ لە زیندانی شاکران ئازادکرا، لە ئەزمیر بەشێوەی جەماوەری پێشوازی لێ کرا.

چەچان تۆپچو پاش ٣٠ ساڵ لە زیندانی شاکرانی ئەزمیر ئازادکرا.

تۆپچو لە ساڵی ١٩٩٤ لە ناوچەی وێرانشاری ڕحا دەستبەسەرکرا، لەلایەن دادگای (دەگەمە) بە پاساوی "تێکدانی یەکێتی و یەکپارچەیی دەوڵەت" سزای هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنرا. تۆپچو لە زیندانەکانی سەمسور و دیلۆک و بۆلو و بوجا مایەوە، دواجار لە زیندانی شاکران ئازادکرا.

تۆپچو لەبەردەم زیندان لەلایەن بنەماڵەکەیەوە پێشوازی لێ کرا. تۆپچو لە ناوچەی تۆربالی کە بنەماڵەکەی لێ دەمێنێتەوە بەشێوەی جەماوەری پێشوازی لێ کرا، خزمەکانی و چەندین کەس بە چەپڵە و هەلهەلە پێشوازیان لێ کرد.