حەوت فیداکارەکەی شاخی سور

بەرخۆدانی ٨٠ ڕۆژە بە پێشەنگایەتی هەردوو فەرماندە بۆتان و زنارین شاخی سوری گۆڕی بۆ قەڵایەکی بەرخۆدان. ئەو هەوڵوێستەی لە مەتینا و شاخی بەهار دەنوێنرێتەوە بەرهەمی قارەمانانی شاخی سورە. هاوڕێکانیان لە ئێستادا ئاڵای سەرکەوتنیان لە زاپ و مەتینا هەڵداوە.

لە هەر قۆناغێکی مێژوودا ڕوداوێک یان کەسایەتیەک دەرەکەوێت. دەبێتە هۆکاری دەستپێکێکی نوێ و سوێندێکی نوێ. دەبێتە نوێنەری هاوڕێیەتی، بەرخۆدان و هەڵوێستی شکۆمەندانە. دەبێتە ڕێبەری شەڕی گەریلا. فەرماندە؛ بۆتان، زنارین، سەرهەڵدان، ئارگەش، دەلال، ئۆزگور و باز بە بەرخۆدانی ١٥ی تەمموزییان شاخی سورییان گۆڕی بۆ قەڵای بەرخۆدان و ڕۆحی بەرخۆدانی کەمال و خەیرییەکان جارێکی دیکە هێنایەنەوە بۆ سەر پانتایی مێژوو.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ٢١ی نیسانی ٢٠٢١ بە کۆنسێپتی نوێی هێرشکردن لەسەر گۆڕەپانی ئاڤاشین ئۆپراسیۆنێکی بەرفراوانی دەستپێکرد. ئەم ئۆپراسیۆنە لە مام ڕەشۆ، شەهید سەردار و تەواوی گۆڕەپانەکە بەردەوام بوو. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە سەرەتایی حوزەیراندا دوای ئەوەی لە مام ڕەشۆ، شەهید سەردار و سەنگەرەکانی دیکەی بەرخۆداندا نەیتوانی سەرکەوتن بەدەستبێنێت، ئینجا ڕووی لە هەرێمی باسیای کرد.

لە دەستی کۆمەڵێک گەریلا قوتاری بوو کەوتەوە دەست کۆمەڵێک گەریلای دیکە. چونکی ئاڤاشین ببووە دۆزەخێک بۆیان و هەموو ڕۆژێک بە پریشکی ئاگری ئەو دۆزەخە دەسوتان. شەڕڤانان کە فەرماندە بۆتان، زنارین و سەرهەڵدان پێشەنگایەتییان دەکردن، خۆیان بۆ بەرخۆدانی سەردەمی ئامادەکرد. سەنگەرەکانیان تونێلەکانی شاخی سور، چەکی دەستییان باوەڕ و ئیرادەییان بوو. بەو ئیرادەوە دەیانویست کوردستان بۆ ئەو سوپاییەی بۆ داگیرکاری هاتبوون بیکەن بە گۆڕستانیان. هەریەکێک لەوانە وەک جەنەرالێکی بە ئەزموونی شەڕ لە پێش داگیرکەران وەستانەوە و سوپایی داگیرکەرییان داچەقاند. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ ئەوەی بتوانێت خۆی نزیکی سەنگەرەکانی شاخی سور بکاتەوە ڕۆژانە ئامادەکاری دەکرد، هەموو ڕۆژێک بۆردوومانی دەکرد، بەڵام تەنانەت یەک سەربازی تورکیش نەیدەوێرا نزیکی سەنگەرەکانی گەریلا ببێتەوە.

دەیانزانی ئەو گەریلایانەی دژییان دەجەنگن ئازا و خاوەن ئیرادەن، هەرچییەک ڕووبدات خاکەکەیان بەجێناهێڵن. قۆناغی شاخی سور قۆناغی بەرخۆدانی ١٤ی تەمووز بوو. ٣ ساڵ بەسەر ئەم بەرخۆدانە مێژووییە تێپەڕیوە. خۆڕاگری و ئیرادە و بانگەوازی ئەوان هێشتا لە بەر چاوماندایە. بەرخۆدانی شاخی سور لە زۆر ڕووەوە نوێنەرایەتی ڕۆحی پەکەکەی دەکرد. لە هەر شوێنێک ڕۆحی پەکەکە هەبێت سەرکەوتن هەیە. لە هەر شوێنێک فیداییەکی ڕێبەر ئاپۆ هەبێت هیچ بەربەستێک نییە. ٧ خەباتگێڕی شاخی سور جارێکی تر ڕۆحی خۆڕاگری کەمال پیرەکانی نیشاندا. هەمیشە دژی داگیرکاری دەوڵەتی تورک لە سەنگەرەکاندا خەبات و تێکۆشانیان دەکرد. شتێکی دیکەش هەیە کە تەنها بە گێڕانەوە بەس نیە. پەیوەندی هاوڕێیەتی. هاوڕێیەتی دروست بۆ سەرکەوتن هاوڕێیەتی ناو پەکەکە بوو. هەموویان هاوڕێیەتی هەمان دۆز بوو. دڵی ٧ قارەمان لە یەک کاتدا بۆ یەک شت لێی دەدا.

بە بەرخۆدانی ٨٠ ڕۆژەیان مێژوویان نوسییەوە

هەروەک چۆن خۆڕاگران لە سیانێ بە پێشەنگایەتی شۆڕش بەیتوشەباب سەردەمێکی نوێیان دەستپێکرد، وەک چۆن خۆڕاگران بە پێشەنگایەتی سەرحەد گراڤی و ڕوکەن گەڤەر لە مام ڕەشۆ نیشانیان کە خەبات چۆن بەڕێوەدەبرێت، شەڕڤانانی خۆڕاگری شاخی سور بە پێشەنگایەتی فەرماندە بۆتان و زناریش بوو بە نوێنەری ئەو کەسانەی کە ژیانیان ئەوەندە خۆشدەویست لە کۆتاییدا ژیانی خۆیان بەخت بکەن. بەخوینی خۆییان شاخی سورییان مانادارکرد و بوون بە هاوڕێ. شاخی سور بە گەورەیی خۆی بوو بە خاڵی بڕیار بۆیان. شان بە شانی یەکتر لە دژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەڕیان کرد و ئامانجەکەیان بەدیهێنا. ژیان بە شەهیدبوون کۆتایی نایەت، سەرلەنوێ دەست پێدەکاتەوە. هەموو شایەتحاڵێک نیشان دەدات کە خەبات و شەڕ گەشە دەکات. قارەمانەکانی شاخی سور لە ماوەی ٨٠ ڕۆژدا شاخی سورییان کردە قەڵای بەرخۆدان و بێ وەستان شەڕیان کرد. لە تونێلەکانی شاخی سوردا بۆ ماوەی ٨٠ ڕۆژ بەرخۆدانیان کرد و  ئامادە نەبوون خۆیان تەسلیم بکەن، گیانیان بەخت کرد و وەڵامی هەموو هێرشێکی فاشیستییان دایەوە. ئەوان بۆ ماوەی ٨٠ ڕۆژ داستانی فیداکارییان  تۆمارکرد و وەک شەڕڤانانی ڕێبەر ئاپۆ لە نێو پەڕەکانی مێژوودا ناوی خۆیان نوسییەوە.

ئاڵای بەرخۆدانیان لە سەرحەد، شۆڕش و ڕوکەنەکان وەرگرت و تا کۆتا هەناسەی خۆیان شەکاندیانەوە. سێ ساڵ هاوڕێکانیان ئاڵاکەیان شەکاندنەوە لە ئاڤاشین تا زاپ، لە مەتینا تا ڕۆژئاوای زاپ بەڕۆحی بەرخۆدانی شاخی سور تێکۆشان. لەبەرامبەر دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کە ساڵی ٢٠٢١ بە کۆنسێپتی نوێی هێرشکردن دەستیپێکردبوو، لەبەرامبەر بەرخۆدانەکانی گەریلا پەڕیوە بۆ بەرزترین ئاستی تێکۆشان. گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە نێو ئەم ساڵانەی کۆتاییدا بە بەرخۆدانەکانیان لە مام ڕەشۆ، شاخی سور، وەرخەلێ  و سیانێ لە بواری تاکتیکیدا زۆر بەهێزبوون. سەنگەرەکانی خۆیان بۆلەناوبردنی داگیرکەر و خاینان هەتا دواهەناسە دەپارێزن و پاراستییان. هەریەک لەو گەریلایانە بوونە نمونەی بۆتان و زنارین. هەڵوێستی خۆیان کرد بە پێوانەی ژیان و بەرخۆدانیان کرد بە نموونەیەک. بە رۆحێکی فیداییەوە هێرشی سەر داگیرکەرانیان کرد و تۆڵەیان کردەوە. ئەو هەوڵوێستەی لە مەتین و شاخی بەهار دەنوێنرێتەوە بەرهەمی قارەمانانی شاخی سورە. هاوڕێکانیان لە ئێستادا ئاڵای سەرکەوتنیان لە زاپ و مەتینا هەڵداوە.