لە ڕێن ڕێپێوان: ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ!
کوردستانیان لە شاری ڕێنی فەرەنسا بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانیان کرد.
کوردستانیان لە شاری ڕێنی فەرەنسا بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانیان کرد.
لەسەر بانگەوازی مەجلیسی گەلی دیموکراتیکی ڕێن سەدان کوردستانی لە شاری ڕێنی فەرەنسا کۆبوونەوە و پانکارتی "گۆشەگیری دەشکێنین، فاشیزم هەڵدەوەشێنینەوە، کوردستان ئازاد دەکەین"یان بەرزکردەوە و ڕێپێوانیان کرد.
لەسەر ناوی مەجلیسی گەلی دیموکراتیکی ڕێن ڕاگەیاندراو خوێنرایەوە و تیشکخرایەسەر گۆشەگیری درێژخایەنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، گوترا: "وەک گەلی کورد ئەمە قبووڵ ناکەین. وەک کوردان لە کوردستان و ناوچەکانی جیهان، داوامان مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە. ئەگەر ڕێبەر ئاپۆ بەشێوەی جەستەیی ئازاد ببێت، گەلی کورد ئازاد دەبێت. تێکۆشانمان تا بەدەستهێنانی ئەنجامێک بەردەوام دەبێت".
بانگەواز دژی داگیرکاری و خیانەت
هەروەها تیشکخرایە سەر هێرشە داگیرکارییەکان و تاوانەکانی شەڕی دەوڵەتی تورک لە باشووری کوردستان و بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو دژی گەریلاکانی ئازادی کوردستان، گوترا: "دەوڵەتی تورک ئەم جەسارەتەی لە هاوکاری پەدەکە وەردەگرێت، پەدەکە خیانەت لە گەلی کورد و تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد دەکات. هەموو کوردێکی بەشەرەف دەبێت هەڵوێست نیشان بدات و ئەمە ڕابگرێت. بانگەواز لە گەلەکەمان دەکەین دژی داگیرکاری و خیانەت و لکاندن هەڵوێست وەربگرن. متمانەمان بە تێکۆشانی خۆمان و گەلەکەمانە، گۆشەگیری دەشکێنین، فاشیزم هەڵدەوەشێنینەوە، کوردستان ئازاد دەکەین".
چالاکییەکە بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بمرێ خیانەت" کۆتایی هات.