بە دیمەن

یەڵماز گونەی لە پاریس یادکرایەوە

هونەرمەند یەڵماز گونەی لە پاریس لەسەر گۆڕەکەی یادکرایەوە.

هونەرمەندی شۆڕشگێڕ یەڵماز گونەی لە تاراوگە گیانی لەدەستدا، لە چلەمین ساڵیادی گیان لەدەستدانی لە گۆڕستانی پێرێ_لاچایس لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بە مەراسیمێک یادکرایەوە.

مەراسیمەکە بە بەشداری جەدەکە-فە و (ACTÎT) و (ADHK-Parîs) و (BÎR-KAR) و (ODAK) و (PARTÎZAN) و (PDD) ئەنجامدرا.

لە مەراسیمەکەدا گوترا: "ئەم گۆڕستانە خاوەن بایەخێکی مێژووییە. تەرمی هونەرمەندێکی ترمان کە ئەحمەد کایایە لێرەیە. مۆنۆمێنتی دڕندەیی کەمپەکانی کۆمەڵکوژی فاشیزمی هیتلەریش لێرەیە. هەروەها مۆنۆمێنتی کۆمۆنارەکانی پاریس لێرەیە".

لە مەراسیمەکەدا یادەوەرییەکانی یەڵماز گونەی گێڕدرایەوە. یادەکە بە گۆرانی هونەرمەندانی تەڤ_چاند کۆتایی هات.

چالاکییەکانی یادکردنەوەی یەڵماز گونەی ٢١ ی ئەیلول بە پیشاندانی سینڤزیۆن بەردەوام دەبن.