بە دیمەن

لە دوسلدۆرف بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد ڕێپێوان ئەنجامدرا

لە شاری دوسلدۆرفی ئەڵمانیا بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوان ئەنجامدرا.

کوردستانیان لە شاری دۆسلدۆرف بە پێشەنگایەتی تەجەشە و تێکۆژن لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" ڕێپێوانیان ئەنجامدا. درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن، ژیان، ئازادی" بەرزکرایەوە. ڕێپێوانەکە لە لوسەرپلاتز کۆتایی هات.

لەسەر ناوی کەجەدەکە-ئە، ئاگر مستەفا ڕاگەیاندراوی بە زمانی ئەڵمانی و تورکی و کوردی خوێندەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا تیشکخرایەسەر گۆشەگیری ڕەهای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و نەبوونی زانیاری دەربارەی ڕەوشی تەندروستی وی، گوترا: "نیگەرانی گەلی کورد لە ئاستێکی بەرزدایە و سەبریان نەماوە، ملیۆنان کەس دەیانەوێت کۆتایی بە سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری بهێنن. سی پی تی هاوکاری ئەم ڕەوشەیە. سی پی تی دەتوانێت سەردانی هەموو زیندانەکان لە هەموو وڵاتێک بکات کە لەنێو پەیماننامەکەدان، لەنێویاندا تورکیا. داوا لە تورکیا دەکەین بەبێ پاساوهێنانەوە سەردانی ئیمراڵی بکات و زانیاری دەربارەی ڕێبەر ئاپۆ وەربگرێت".

داوا لە کۆنسەی ئەوروپا کرا هەڵوێست وەربگرێت و شاندێک بنێرێتە ئیمراڵی، گوترا: "دەبێت سی پی تی و کۆنسەی ئەوروپا دەستهەڵبگرن لە خزمەتکردنی قڕکردنی کوردان و گوێ لە کورد بگرن. ئێمە دەزانین پیلانگێڕی بەردەوامی سەر ڕێبەر ئاپۆ، نێونەتەوەییە. سیستەمی گۆشەگیری سەرەتا لەلایەن هێزە نێونەتەوەییەکان پلانی بۆ داڕێژرا و جێبەجێ کرا. بەم هەڵوێستانەیان هاوکارن لە بەردەوامیدان بە سیستەمی ئیمراڵی. شەڕی قڕکردنی دەوڵەتی تور دژی گەلی کورد، لە بەرژەوەندی هێزە نێونەتەوەییەکانە.

وەک کەجەدەکە-ئە بانگەواز لە هەمووان دەکەین دژی سزای دیسپلین و تاوانی مرۆڤایەتی لە ئیمراڵی بە ڕۆحی سەفەربەری بڕژێنە گۆڕەپانەکان و خاوەنداری لە ڕێبەر ئاپۆ بکەن".

پاشان گەنجان بانگەوازیان کرد بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانی درێژی ١٥ ی ئەیلول.