لە مەخمور پاڵەوانێتی یاری شەترەنج دەستیپێکرد

لە کامپی پەنابەرانی مەخمور بە پێشەنگایەتی تەجەمە/تەژەجەمە پاڵەوانێتی یاری شەترەنج دەستپێکرا.

لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) بە پێشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی مەخمور (TCM) و تەڤگەری ژنانی گەنجی مەخمور (TJCM) بۆ یادکردنەوەی شەهید تۆڵهەلدان قەندیل کە لە ١٧ی ئەیلولی ٢٠٢٣ لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا لە پێنجوێن شەهید بوو، پاڵەوانێتی یاری شەترەنج دەستپێکرا.

پێش دەستپێکردنی پاڵەوانێتییەکە خولەکێک ڕاوەستان بۆ شەهیدانی ڕێگەی تێکۆشانی ئازادی کوردستان تەرخانکرا.

پاڵەوانێتێکە لە ڕێکخراوی کۆمەڵەی گەنجان بە بەشداری ٢٥ یاریزان بەڕێوەدەچێت.