هێزەکانی یەژا ستار لە زاپ و هەفتانین گورزییان لە داگیرکەران وەشاند
ناوەندی ڕاگەیاند و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند هێزەکانی گەریلا بە پێشەنگایەتی یەژا ستار لە چەندین هەرێم گورزییان لە داگیرکەرا وەشاند.
ناوەندی ڕاگەیاند و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند هێزەکانی گەریلا بە پێشەنگایەتی یەژا ستار لە چەندین هەرێم گورزییان لە داگیرکەرا وەشاند.
لە ڕاگەیاندراوێکی نوسراودا هەپەگە ڕایگەیاند لە هەرێمەکانی مەتینا، ڕۆژئاوای زاپ و هەفتانین چەندین چالاکی ئەنجام دراوە، وە سوپای تورکی داگیرکەریش بەردەوامە لە بۆردوومانەکانی و لە چەندین گۆڕەپاندا ئاگر کەوتووەتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا وردەکارییەکانی پەیوەست بە چالاکییەکانی گەریلا و هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بەم شێوەیەی خوارەوە بڵاوکراونەتەوە:
"لە هەرێمی مەتینا؛
لە ٢٤ی تەمموز لە کاتژمێر ١٤:١٠ و ١٥:١٠ خولەکدا بە چەکی قورس لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گۆلکای گورز لە داگیرکەران وەشێنرا و گورز بەر ٢ مۆڵگەی داگیرکەر کەوتووە.
لە ٢٥ی تەمموز لە کاتژمێر ١٧:١٠ خولەکدا هێزەکانمان دەستییان لە هەلیکۆپتەرێک لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەری مەتینا کردەوە و هەلیکۆپتەرەکە ناچار بە هەڵهاتن لە گۆڕەپانەکە کرا.
لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ؛
لە ٢٤ی تەمموز لە کاتژمێر ٠٨:٢٥ خولەکدا بە چەکی قورس گورز لە داگیرکەران وەشێنرا کە دەیانویست لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی کامێرای چاودێری جێگیرکەن، بەو هۆکارە داگیرکەران لە جوڵە وەستێنران. چالاکیەکە لە لایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.
لە ٢٥ی تەمموز لە کاتژمێر ١٦:٣٠ خولەکدا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، بە چەکی قورس گورز لە حەفارەیەک درا و لە کارکردن وەستێنرا. چالاکیەکە لە لایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجام درا.
لە هەرێمی هەفتانین؛
لە ٢٤ی تەمموز لە کاتژمێر ١١:٥٠ خولەکدا بە چەکی قورس گورز لە بارەگایەکی داگیرکەران وەشێنرا لە هەرێمەکەدا، چالاکیەکە لە لایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجام درا.
هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک؛
لە ٢٣، ٢٤ و ٢٥ی تەمموزدا گۆڕەپانەکانی بەخۆدانی شەهید شەریف، لۆلان، گۆشین، شاخی شەهید هاوارا و شاخی شەهید هێمنی هەرێمی خواکوڕک ١٠ جار، گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی سپیندار، دێرەشی و مژێی هەرێمی گارە ٨ جار، گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی شاخی بەهار و شاخی جودی لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ ٥ جار، گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی زەرگەلێ و بۆبلیسکانی هەرێمی قەندیل ٢ جار؛ بە گشتی ٢٥ جار بە فرۆکەی جەنگی ئەو جێگانە بۆردوومانکراوون. بە هۆکاری ئەم بۆردوومانانەشەوە ئاگری زۆر کەوتووەتەوە و تا ئێستاش بەردەوامە.
لە ٢٤ی تەمموز بە هەلیکۆپتەری جەنگی گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ بۆردوومانکرا."