٣ گەریلای یەرەکە لە پاریس یاد کرانەوە

٣ گەریلای یەرەکە کە لە هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا شەهید بوون، لە ڤیلیێرس لۆ بێلی پاریس بە مەراسیمێکی جەماوەری یادیان کرایەوە.

یادکردنەوەی ٣ گەریلای شەهیدی یەرەکە لە پاریس

لە ڤیلیێرس لێ بێلی پاریس، بۆ شەڕڤانانی یەرەکە جەنگاوەر میکایل (هیدایەت ڕەسوولی)، ئاندۆک تۆڵهڵدان (عومەر فرات) و ڕامان ڕێناس (عیرفان زەندی) کە لە ١٤ی تەمموز لە هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورک لە پێنجوێن شەهید بوون، بە مەراسیمێکی بەبیر هێنانەوە یادیان کرایەوە.

یاد کردنەوەکە لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە ڤیلیێرس لێ بێلی پاریس بە بەشداریی کوردستانیان بەڕێوەچوو. لەیادەکەدا باس لە سەر کار وتێکۆشانی گەریلا شەهیدەکان و ژیانیان کرا و بەڵێنی درێژەدان بە تێکۆشانیان درا.