ڕەگوڕیشەی درووزییەکان لە سووریا
درووزەکان زۆرینەیان لە هەرێمی سوەیدای سووریا دەژین و پێکهاتەیەکی ڕەسەنی ئەو وڵاتەن، لە دەستپێکی سەدەی یازدەهەمەوە لە سووریا نیشتەجێبوون و لە کاتی عوسمانییدا سەربەخۆیی خۆیان هەبووە.
درووزەکان زۆرینەیان لە هەرێمی سوەیدای سووریا دەژین و پێکهاتەیەکی ڕەسەنی ئەو وڵاتەن، لە دەستپێکی سەدەی یازدەهەمەوە لە سووریا نیشتەجێبوون و لە کاتی عوسمانییدا سەربەخۆیی خۆیان هەبووە.
لە سووریادا ئەو قەیرانە سیاسیانەی لە دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعسەوە دەستی پێکردووە تاوەکو ئێستا کۆتایی نەهاتووە. لەگەڵ ڕووخانی ڕژێمی بەعسدا کلیلی ڕۆژئاوای سووریا ڕادەستی هێزەکانی دەستەی ئەحرار شام (هەتەشە) کرا کە هەڵگری نەریت و پێشینەی ئەل نوسرەیە. ئەم هێزە هەوڵدەدات لە ژێر کاریگەری تورکیادا بە ئایدۆلۆژیای سەلفی و تاریکپەرەست سووریا بونیاتبنێت. کۆمەڵکووژییەکانی مانگی ڕابردوو نموونەیەکی زیندووە لە هەرێمە کەناراوەکانی سووریادا لە بەرانبەر عەلەوییەکان ئەنجام درا.
درووزەکان کێن؟
لە باشووری دیمەشق خواستی خۆبەڕێوەبەری درووزەکان ڕووبەڕووی فشارە تاریکپەرەستەکانی هەتەشە بووەوە. ئەم گرژییە لەگەڵ درووزەکان لە کۆتایی مانگی نیساندا گۆڕا بۆ شەڕ. ناوی درووزەکان لە دوای شەڕەکانی سووریا زیاتر بیسترا. ئایا درووزەکان کێن، کە لە سەردەمی ئەسەدی باوکەوە داوای ژیانێکی خۆبەڕێوەبەری دەکەن.
لە میسر لە دایکبوو
درووزێتی لە دوای سەدەی دەیەم و دەستپێکی سەدەی یانزەیەم لەسەر خاکی مسر دەستی پێکرد. درووزەکان لە سەردەمی خەلافەتی فاتمییەکاندا ناوی خۆیان ئاشکرا کرد، ئەوکاتەش لەسەر مەزهەبی شیعەی ئیسلامی بوون. خەلیفەی فاتمیەکان ئەل حەکیم بەیمرەڵا لە لایەن درووزەکانەوە وەک نوێنەری خودا لەسەر ڕووی زەوی قبوڵ دەکرێت. کتێبی پیرۆزییان "ڕەسوڵ-ئەل حکمە" بەمانای کتێبی حیکمەت دێت. هەروەها لە نێو درووزەکاندا ژنان هەمان مافی ئایینییان هەیە وەک پیاوان. لەبەر ئەمەش جیاوازییەکانی وەک ئەمە، جیهانی ئیسلامی درووزەکانی وەک 'لە ڕێ دەرچوو' پێناسە کردووە.
بەهۆی فشارەکانەوە خۆیان خزاندە ناوچە شاخاوییەکانەوە
یەکێک لە گرنگترین بیرمەندانی درووزەکان حەمزە بی عەلی بوو. ئیسماعیل ئەل دورزی یەکێک لە بەڕێوەبەرە ڕادیکاڵەکانی ئەم فکرە بوو، بەهۆی بیرۆکە ڕادیکاڵەکانییەوە لەلایەن کۆمەڵگەی درووزەکانەوە دوورخرایەوە و کۆمەڵگەکەش بە ناوی 'درووزەکان' بڵاوبوویەوە. سەرەڕای ئەمەش درووزەکان نەیانتوانی لە فشاری موسڵمانان ڕزگاریان بێت و ناچار بوون خۆیان لە ناچە شاخاوییەکاندا بشارنەوە.
درووزەکان خۆیان خزاندە ناوچە بەرزای و شاخاوییەکانی سووریا و لوبنان. ئەم دۆخە بووە هۆی ئەوەی کە درووزەکان ببنە کۆمەڵگەیەکی داخراو. دواتر تێکەڵبوون بە درووزێتی کۆتایی هات. ئیدی درووزەکان تەنها منداڵی دایک و باوکێکی درووزیان وەک دروز قبوڵکرد.
لە کاتی عوسمان خۆبەڕێوەبەریان هەبوو
درووزەکان لە سەردەمی عوسمانیدا لە سنوورەکانی ئەمارەتی چیایی لوبنان دەژیان و بە تایبەتمەندییە کۆمەڵگەیییە خۆبەڕێوەبەرییەکانیانەوە هێزێکی گرنگبوون. لە سەدەی ١٧ دا درووزەکان بە پێشەنگایەتی فەرهرەددینی دووەمدا خۆبەڕێوەبەریی خۆیان پاراست، ناو بە ناو لەگەڵ مارۆنییە مەسیحییەکاندا کە شانبەشانی یەک دەژیان شەڕیان دەکرد.
هەشت پەرلەمانتار نوێنەرایەتی دوورزەکان دەکات لە لوبنان
درووزەکان لە سەدی ٢٠ و ٢١دا درووزەکان بە بەرخۆدان لە دژی داگیرکەری ناویان دەرکرد. لە دوای جەنگی یەکەمی جیهانیەوە لە سووریا و لوبنان لە دژی داگیرکاری فەڕەنسا بەرخۆدانیان کرد. لە ساڵی ١٩٢٥دا بە پێشەنگایەتی ئەلعەترەش لە بەرانبەر داگیرکاری فەڕەنسا دەستیان بە ڕاپەڕین کرد.
لە ساڵی ١٩٤٣ دوای سەربەخۆیی لوبنان، دروزەکان پارتی سۆسیالیستی پێشکەوتنخوازیان دامەزراند. کەمال جومبلات و کوڕەکەی وەلید جومبلات بوونە کەسایەتی گرنگ لە سیاسەتی لوبنان. لەگەڵ واژۆکردنی ڕێککەوتنی تایف لە ساڵی ١٩٨٩، دروزەکان نوێنەرایەتیان لە پەرلەمانی لوبناندا دەستهێنا و لە کۆی ١٢٨ کورسی، هەشت کورسی پەڕلەمانی لوبنانیان دەستهێنا.
درووزەکان لە سووریادا دۆخی سەربەخۆیی خۆیان پاراست
زۆرینەی درووزەکان لە سوەیدای سووریا دەژین. درووزەکان لە سەدەی ١١ەوە لە سووریا نیشتەجێبوون، لە کاتی عوسمانییەکاندا سەربەخۆیی خۆیان پاراست. وەک ئەوەی لە لوبنان لە سووریاش درووزەکان پێشەنگایەتییان لە ڕاپەڕینەکانی دژ بە داگیرکاری فەڕەنسا کرد. هەرچەندە ئەم ڕاپەڕینەکە سەرکووتکرا، بەڵام بەرخۆدانی درووزەکان لە سووریادا بووە سیمبوڵی تێکۆشان لە دژی داگیرکاری فەرەنسا.
لە سووریا لە نێوان ساڵانی ١٩٦٦-١٩٧٠دا ساڵەح جەدید دەسەڵاتدار بوو. جەدید کە بە سیاسەتە سۆسیالیستییەکانی ناوی دەرکردبوو، لەو کاتەدا ڕیفۆرمی لەو وڵاتەدا هێنابووەئاراوە، بەڵام دواتر دەسەڵات کەوتە دەست بنەماڵەی ئەسەد. لەگەڵ ئەمەش درووزەکان لە سەردەمی ڕژێمی ئەسەددا خۆبەڕێوەبەریی خۆیان پاراست.
بوون بە ئامانجی داعش و ئەل نوسرە
لە شەڕی ناوخۆی سوریادا کە لە ساڵی ٢٠١١ دەستی پێکردووە، درووزەکان بەبێ هیچ پارێزگارییەک، بوونە ئامانجی ئەل نوسرە و داعش. لە ساڵی ٢٠١٨دا لە هێرشێکی داعشدا نزیکەی ٢١٥ درووز کۆمەڵکووژ کران و نزیکەی ٣٠ ژن و منداڵ ڕفێندران.
یەکێک لە هۆکارە بنەڕەتییەکانی درووزییەکان لە قبوڵنەکردنی حکومەتی دیمەشقدا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، ئەم ئایدۆلۆژیا توندەڕەوە ئیسلامییە وەک لە ڕێ دەرچوویەک لە درووزییەکان دەڕوانن و قرکردنیان بە پێویست دەزانێت.
ژمارەی درووزەکان
بەپێی خەمڵاندنەکان نزیکەی یەک میلیۆن و نیو درووز لە سەرانسەری جیهاندا هەیە.
لەو ژمارەیە ٧٠٠ هەزار کەس لە هەرێمی سوەیدای سوریا، ٣٠٠ هەزار لە لوبنان، ١٥٠ هەزار لە ئیسرائیل، ٣٠ هەزار لە ئوردن و نزیکەی ١٥٠ هەزار لە وڵاتانی جۆراوجۆری تاراوگە دەژین.