کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە

دەوڵەتی تورک بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو هێرش دەکاتە سەر هەر چوارپارچەی کوردستان. ئەو هێرشانەش چەندین کۆمەڵکوژییان لێکەوتووەتەوە.

لە ١ی کانونی یەکەمی ساڵی ٢٠٠٧،دەوڵەتی تورک بۆ یەکەمجار فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکای بەسەر ناوچەی پاراستنی میدیادا فڕاند.  لە هەمان کاتدا هەرێمی خاکورک بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردومان کرا. دواتر هێرشی ئاسمانی بەرفراوان بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا ئەنجامدرا.  دوای ئەم ماوەیە هیرۆنی لە ئیسرائیل کڕی، پریداتۆری کە لە ئەمریکا کڕیبوو بەکاری هێنا. لە ساڵی ٢٠١٢ەوە سوپای تورک کە سەرنجی لەسەر تەکنەلۆژیای فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بووە، دوای پاییزی ساڵی ٢٠١٨، فڕۆکە بێفڕۆکەوانی خۆی دروستی کرد و ڕۆژانە بەکاری دەهێنا. هاوکات لەگەڵ سیخوڕی و هەواڵگری و چاودێری، سوپای تورک دواتر چەکی لەسەر فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دانا و هێرشەکانی دەستپێکرد.

دەوڵەتی تورک بە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شەڕ سنووری دەوڵەتانی چوار پارچەی کوردستان پێشێل دەکات. لە ساڵی ٢٠١٧دا جۆلەمێرگ و ئەمەد بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانە بۆردومانکران هاوڵاتییەکی مەدەنی کوژرا و ٦ هاوڵاتی دیکە برینداربوون.

سەرەنج بدەینە ئاماری ئەو کۆمەڵكوژیانەی دەوڵەتی تورک کە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە لە چوارپارچەی کوردستان ئەنجامی داوە:

٢٨ی کانونی یەکەمی٢٠١١ لە گوندی ڕۆبۆسکی سەر بە ناوچەی قلابانی شڕناخ بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ٣٤ ڕۆڵەی کورد کوژران، کە زۆربەیان منداڵ بوون.

لە نێوان ساڵانی ٢٠١٥-٢٠١٦دا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوی لە دژی بەرخۆدانی شارەکانی باکووری کوردستان بەکارهێنا.

ساڵی ٢٠١٧

٣١ی ئاب: لە هەرێمی کانی ڕەش لە گوندی ئۆگول نزیک شاری جۆلەمێرگ کە وەک هەرێمێکی گەشت و گوزار بەکاردێت، بۆمبی بەسەر خەڵکی مەدەنیدا باراند. لە ئەنجامدا محەمەد تەمەل گیانی لەدەستدا، ئیبراهیم ساک، ئیسماعیل ئایدین و موسا تارهان بریندار بوون.

٣ ئەیلول، لەگوندی باغلانی ناوچەی لجێ- ئامەد ٣ کەسی مەدەنی بەهۆی بوردمانەوە بە قورسی بریندار بوون.

ساڵی ٢٠١٨

٢٠ی کانونی دووەم - ١٨ی ئازار: لە هێرشی بۆ سەر عەفرین، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و فڕۆکەی شەڕ زۆر بەکارهێنران. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی دەستەی تەندروستی کانتۆنی عەفرین، لەو هێرشانەدا ٥٠٠ هاوڵاتی مەدەنی کە لەنێویاندا ژن و منداڵ و بەساڵاچوو بوون گیانیان لەدەستدا و ١٠٣٠ هاوڵاتی مەدەنیش برینداربوون. لەو شەڕەدا ٨٢٠ شەڕڤان شەهید بوون. لە هەموو شەڕێکدا قوتابخانە، نەخۆشخانە و سەرچاوە ئاوییەکان و فڕۆکەخانە و وێستگەکانی بەرهەمهێنانی وزە بۆردومان دەکات.

١٣ی کانونی یەکەم: فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورک بە چاودێری فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردە سەر کەمپی پەنابەرانی مەخمور لە عێراق. لە ئەنجامدا ٤ ژن کوژران. ئاسیا عەلی محمد، نارینچ فەرحان قاسم، ئەڤین کاوە مەحمود و ئەیلەم محمد عەمەر کوژران.

ساڵی ٢٠١٩

تشرینی یەکەمی ٢٠١٩بە هێرشی چڕی ئاسمانی گرێسپی و سەرێکانی داگیرکران. لەئەنجامی هێرشەکاند زۆر کەسی مەدەنی کوژران.

٤ی تشرینی دووەم: فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورک شارۆچکەی خانەسۆری شەنگاڵیان بۆردومان کرد. لە ئەنجامدا ٣ شەڕڤانی یەبەشە-یەژەشە بریندار بوون. دوای ڕۆژێک گوندی بار بۆردومان کرا.

١٩ی تشرینی دووەم: فڕۆکەی بۆمبڕێژکراوی تورک هێرشیان کردە سەر خانەسۆر و پێنج شەڕڤانی یەبەشە بریندار بوون. یەکێک لە بریندارەکان دوای ڕۆژێک شەهید بوو.

٤ی کانوونی دووەم: لە خانەسۆر لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورک شەڕڤانی یەبەشە، عەگید شەنگاڵی، گیانی لەدەستدا.

ساڵی ٢٠٢٠

٢٥ی حوزەیران: بەهۆی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر شارباژێری - شاری سلێمانی، ٢ هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا و ٨ کەسی دیکەش برینداربوون.

٢٣ی حوزەیران: فڕۆکە بێفڕۆکەوانە بۆمبڕێژکراوەکانی دەوڵەتی تورک ماڵێکیان لە گوندی هەلینجەی کۆبانێ بۆردومان کرد. لە ئەنجامدا زهرا بەرکەل، هەبون مەلا خەلیل و ئەمینە وەیسی گیانیان لەدەستدا.

١٥ی نیسان: فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورک ٣ ژن کە دەگەڕانەوە کەمپی پەنابەرانی مەخمور کردە ئامانج. لە ئەنجامدا هەڤا ئەمەر حسێن، عەزیمە تاهیر فەرمان و عایشە ئەحمەد فەرحان گیانیان لەدەستدا.

١٥ی کانونی دووەم: فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورک گوندی دوگرێ- شەنگاڵیان بوردومان کرد. شەڕڤانانی یەبەشە زەردەشت شەنگاڵی و پیر حەمید، ئێزدین شەنگاڵی و چیلۆ شەهید بوون.

٨ی تشرینی دووەم: فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورک هێرشی کردە سەر گوندی خەلەف لە شەنگاڵ و لە ئەنجامدا هەڤاڵ ئازاد ئەندامی یەبەشە گیانی لەدەستدا.

٢٥ی تشرینی دووەم: فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورک بۆردومانی سەیرانگەی کونە ماسی باشووری کوردستانی کرد، کە خێزانێک کەوتنە بەر هێرشەکە لە ئەنجامدا پەیمان تالیب و هەیوان کاوە و منداڵەکانیان لە تەمەنی ٧ و ٥ ساڵیدا بریندار بوون.

٢٦ی ئاب: فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا هێرشی کردە سەر ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی لە شارۆچکەی خانەسۆری شەنگاڵ. لە ئەنجامدا ٢ هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا.

١٢ی ئاب: لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هێرشێک لە گوندی دوگرێ سەر بە ناوچەی تربەسپی ئەنجامدرا. کەلە ئەنجامی هێرشەکەدا زیانی ماددی کەوتەوە و ٥ هاووڵاتیی مەدەنیش بریندار بوون.

٢٠ی تشرینی یەکەم: لە گوندی مەرزی- دێریک لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ٢ کەس کوژران بەهۆی هێرشی فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورکەوە ژیانیان لەدەستدا.

ساڵی ٢٠٢١

١٦ی ئاب: لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورک سێ ئەندامی شاندی دیپلۆماسی ئێزیدی کە بڕیار بوو لەگەڵ کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆببنەوە، لە شەنگاڵ شەهید بوون. یەکێک لە کوژراوەکان سەعید حەسەن بوو لە بەڕێوەبەرانی خۆبەڕێوەبەریی شەنگاڵ.

٧ی کانوونی یەکەم: فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورک ئۆتۆمبێلێکی مەدەنییان لە شارۆچکەی خانەسۆری شەنگاڵ بۆردومان کرد. لە ئەنجامدا هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری خۆبەڕێوەبەریی شەنگاڵ، مەروان بەدەل شەهید بوو، دوو منداڵەکەیشی بریندار بوون.

٣٠ی حوزەیران: فڕۆکە بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورک کەمپی سەردەشتی لە نزیک شەنگاڵ بوردومان کرد.

١٧ی ئاب: فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورک نەخۆشخانەی سیکێنیەیان لە شەنگاڵ بۆردومان کرد. لە ئەنجامدا ٨ کەس گیانیان لەدەستدا، لەنێویاندا کارمەندانی تەندروستیش هەبوون.

٢٢ی کانونی دووەم. فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورک ماڵێکیان لە گوندی مەمیتی کۆبانێ بۆردومان کرد، فەحید عەلی شەهاد بریندار بوو.

١١ی تەمموز: فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورک تل ڕفعەت یان بوردومان کرد لە ئەنجامدا و وەلید عەرەبی تەمەن ٥ ساڵ و نیهاد محەمەد عەلی و هێڤین ڕەشید و سۆزان مامۆ بریندار بوون.

١٩ی ئاب: فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورک هێرشیان کردە سەر شارۆچکەی زرگانی تل تەمر. لە ئەنجامدا چوار ئەندامی ئەنجومەنی سەربازی تل تەمر شەهید کران.

٢٠ی تشرینی یەکەم: فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورک هێرشی کردە سەر ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی لە سەنتەری شاری کۆبانێ و بەهۆیەوە ٢ کەس کوژران و ٣ کەسی دیکەش برینداربوون.

٢٣ی تشرینی یەکەم: لە ئەنجامی هێرشێک بۆ سەر ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی لەسەر ڕێگای کۆبانێ بۆ حەلەب ٣ کەس کوژران.

٩ی تشرینی دووەم: لە گەڕەکی هیلالیەی قامیشلۆ یوسف گوڵۆ و مەزڵوم مستەفا گوڵۆ و محەمەد مەحمود گوڵۆ لە هێرشی سەر ئۆتۆمبێلەکەیان ژیانیان لەدەستدا.

٢٥ی کانوونی دووەم: فڕۆکە بۆمبڕێژکراوەکانی دەوڵەتی تورک هێرشیان کردە سەر ماڵێک لە کۆبانێ و لە ئەنجامدا ٥ کەس کوژران و ٤ کەسیش بریندار بوون.

ساڵی ٢٠٢٢

٢٠ی تەمموز: لە شاری زاخۆ لە باشووری کوردستان، لە ئەنجامی هێرشی بۆمبڕێژکراوی دەوڵەتی تورک، ٩ کەس کوژران کە ٣کەسیان منداڵ بوون.

ناوی ئەو منداڵانەی لە مانگی ئابدا لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک کەبە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان گیانیان لەدەستدا بەم شێوەی خوارەوەیە:

منداڵانی بریندار:

٢ی ئاب لە تل ڕەفەت، دینا عوسمانی تەمەن ٦ ساڵ، مەحمود خەریب مامۆی تەمەن ٦ ساڵ، حیسن جەمال قاسمی تەمەن ٧ ساڵ، سەباح ھەنان ھەمۆی تەمەن ١٠ ساڵ، ئەڤرین عەبدولڕەحمان حەیدەری تەمەن ١٣ ساڵ، ئۆریڤان محەمەد عەبدۆی تەنەن ١٥ ساڵ:

٩ی ئاب لە گوندی سەگیرکا، محەمەد ساڵحی تەمەن ١٢ ساڵ، میراح سەڵاحی تەمەن ١٢ ساڵ، ئیلان سەڵاحی تەمەن ٥ ساڵ و بلند محەمەد شەمسەدینی تەمەن ١٦ ساڵ:

١٦ی ئاب لە کوبانی، خەلیل جیهاد شێخۆی تەمەن ٢ ساڵ، لە زڕگان تەمیم فەیسەل حەمەدی تەمەن ١١ ساڵ، لە گوندی بەنەی ناوچەی شێراوای کانتۆنی عەفرین ئەحمەد عیماد ئیبیشی تەمەن ١٥ ساڵ:

١٨ی ئاب لە گوندی شەمکۆی حەسەکە-تل تەمر لە ناوەندی پەروەردەی کچان ١١ مندال:

١٩ی ئاب لە شەهبا بە هۆی هێرشێک لەسەر قەرامیل، ئاسین، عەین دەقنە، بەلونییە و تل ڕەفەت حەسەن خەلەفی تەمەن ١٣ ساڵ:

٣ی شوبات فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە بۆمب هەڵگرەکانی دەوڵەتی تورک لە گوندی خەرزای دربێسی ئۆتۆمبێلێکیان بۆردومان کرد و بەهۆیەوە ٢ کەس بریندار بوون.

٩ی شوبات فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە بۆمب هەڵگرەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر ڕێگای عامودێ-دربێسی هێڕشیان کردە سەر ئۆتۆمبێلێک. بەهۆیەوە محەمەد عەلی کەلەحی تەمەن (١١ ساڵ) کوژرا، ٣ کەسیش بریندار بوون.

١٢ی شوبات فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە بۆمب هەڵگرەکانی دەوڵەتی تورک هێرشیان کردە سەر نانەواخانەیەک لەسەر ڕێگای دربێسی، بەهۆیەوە کەسێک بریندار بوو.

٢ی نیسان فڕۆکە بێفڕۆکەوانە بۆمب هەڵگرەکانی دەوڵەتی تورک لە نزیک گوندی حاسودی تربەسپی  هێرشیان کردە سەر ئۆتۆمبێلێک، هۆنەرمەند فەرهاد مەردیش لە ناو ئەو کەسانە دابوو کە گیانیان لە دەستدا، بۆ هۆی ئەو هێرشەوە ٢ کەسی تریش بریندار بوون.

٣ی نیسان: لەبەرامبەر ئەو ئۆتۆمبێلەی کە فەرماندەیەکی سەربازی سوریا ئۆرم مارۆک لەناویدا بوو هێرشێک ئەنجامدرا. بەهۆیەوە ٢ کەس بریندار بوون.

٤ی نیسان: ناوەندی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە زرگان بۆردومانکرا، بەهۆیەوە ٣ کەس بریندار بوون.

٩ی نیسان: ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی دربێسی بە ناوی محەمەد ئایدین لە ئەنجامی هێرشیکدا گیانی لە دەستدا.

ڕۆژی ٢٠ی نیسان لە باشووری کۆبانێ لەسەر ڕێگای ئدق- تەختیک هێرش کرایە سەر ئۆتۆمبێلێک و بەهۆیەوە ٣ کەس کوژران.

١١ی ئایار: دوو هێرش لە کۆبانێ ئەنجامدرا. هێرشی یەکەم لەسەر ڕێگای حەلەب لە باشووری کۆبانی ئەنجامدرا، هێرشی دووەمیش لە ناوەندی شاری کۆبانی ئەنجامدرا. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ئەکرەم ئوستەک (٥٠ ساڵ) ژیانی لەدەستدا.

ساڵی ٢٠٢٣

٢٠ی حوزەیران: لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو هاوسەرۆکی کانتۆنی قامیشلۆ، یوسرا دەروێش، یاریدەدەرەکەی لەیمان شوێش و شۆفێرەکەیان فرات توما، گیانیان لەدەستدا. هەر لەو هێرشەدا هاوسەرۆکی کانتۆنی گابی شەمون بریندار بوو.

ئابی ٢٠٢٣: فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورک هێرشی کردە سەر ئۆتۆمبێلێک لەسەر ڕێگای قامیشلۆ- عامودێ. ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، ئەو کەسانەی لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون، ڕۆژنامەنووس بوون. ئاماژە بەوە کراوە کە لە ئەنجامدا نەجمەدین فەیسەڵ حاج سینان هاووڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە، ڕۆژنامەنووسێکیش بریندار بووە.

٩ی ئاب: فڕۆکەی بێفڕۆکەی دەوڵەتی تورک لە شاری دوکانی سلێمانی هێرشی کردە سەر ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی. قایم مقامیەتی ناوەندی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەهۆیەوە ٢ کەس برینداربوون. نەژوان عەبدوڵاش گیانی لەدەستدا.

٢٤ی ئاب: لە بۆردومانی ئاسمانی فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گوندی ساڵیاوای سەر بە شارۆچکەی پێنجوێنی سەر بە شاری سلێمانی، هەمان رۆژ هێرشێکیشی بۆ سەر ناوچەی برادۆست ئەنجامدا و بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنیوز، لە ئەنجامی هێرشەکەی مێرگەمر لە برادۆست، ٤ کەس گیانیان لەدەستداوە.

٢٧ی ئەیلول: لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر گوندی بۆکریسکانی بناری قەندیل، ژنێکی تەمەن ٦٠ ساڵ بە ناوی ئەستی محەممەد  ژیانی لەدەستدا.