بە دیمەن

جەنگاوەرانی ماک لە گەڤەر دژی پۆلیسی تورک چالاکیان ئەنجامدا

جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان (ماک) ڕایگەیاند، لە ناحیەی گەڤەری جۆلەمێرگ، لە دژی پۆلیسی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی چالاکیان ئەنجامداوە.

جەنگاوەرانی ئازادیی کوردستان (ماک) ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و وتی: "لە ٢٣ی تەمموز، نزیک کاتژمێر ٢٣:٠٠ جەنگاوەرانمان لە گەڕەکی ئۆرمان لە گەڤەر، لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک چالاکییان ئەنجامدا."

ماک ڕایگەیاند: "لە نێوان پۆلیسی داگیرکەر و جەنگاوەرانماندا بۆ ماوەیەکی درێژ شەڕ ڕوویدا. جەنگاوەرەکانمان بە تەقەمەنی دروستکرا و کۆکتێل مۆلۆتۆڤ داگیرکەران-یان کردە ئامانج. هەروەها جەنگاوەرانمان دروشمیان هەڵدا و داوایان لە گەلەکەمان کرد دژی هێرشە داگیرکارییەکان ببنەوە. شەڕەکە تا درەنگانی شەو بەردەوام بوو و دواتر جەنگاوەرەکانمان چالاکییەکەیان دوایی پێ هێنا."

هەروەها ماک ڕایگەیاندووە، ئەم چالاکییانە وەک وەڵامێک بۆ هێرش و گوشارە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک ئەنجام دراون و وتی: "ڕۆژ، ڕۆژی شکاندنی گۆشەگیریی سەر ئیمرالی و ئازادکردنی ڕێبەر ئاپۆیە."