بنەماڵەکان بەمەبەستی رۆیشتن بۆ ئیمراڵی داواکارییان پێشکەش کرد

بنەماڵەی رێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان و بنەماڵەی سێ زیندانی دیکەی ئیمراڵی، بەمەبەستی دیدار داواکارییان پێشکەش بە بەرێوەبەرایەتی ئیمرالی کرد.

ماوەی٤١ مانگە هیچ زانیارییەک لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە لە ئیمرالی لەژێر گۆشەگیریی ڕەهادایە نازانرێت. مەهمەت ئۆجالان برای عەبدوڵا ئۆجالان و مەزڵوم دینچ پارێزەری عەبدوڵا ئۆجالان داوای کۆبوونەوەیان ئاراستەی سەرۆکی داواکاری گشتی کۆماری بورسا و بەڕێوبەرایەتی زیندانی ئیمراڵی کرد.

هەروەها بەهەمان مەبەست عەلی کۆنار برای عومەر خەیری کۆنار، پۆڵات یڵدرم برای حامیلی یەڵدرم و مەلیحە چەتین خوشکی وەیسی ئاکتاش سەردانی داواکاریی گشتیی کۆماری بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵییان کرد.