پەکەکە: ئامانج و ئاواتەکانی جەعفەر ئەنگیزەک لەپێناو ژیانی ئازاددا بەدیدەهێنین

کۆمیتەی هاوپشتی لەگەڵ بنەماڵەی شەهیدانی پەکەکە شەهیدبوونی جەعفەر ئەنگیزەکی راگەیاند، کە وەک جەنگاوەرێکی بژاردە چەندین ساڵی دوورودرێژ لە تێکۆشانی ئازادیی کوردستاندا بەشداربوو. کۆمیتەکە ئەوەی خستەڕوو کە ئامانج و ئاواتی ئەنگیزەک بۆ ژیانی ئازادی دەهێننەدی.

کۆمیتەی هاوپشتی لەگەڵ بنەماڵەی شەهیدانی پەکەکە لە راگەیەندراوێکدا شەهیدبوونی جەعفەر ئەنگیزەکی راگەیاند. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە تێکۆشانی ئازادیی کوردستان نیوسەدەی پڕکردووەتەوە و رایگەیاند کە پەکەکە لە بەرامبەر سیاسەتی نکۆڵی و سڕینەوەی دەوڵەتی تورکی قڕکەر، بە بەخشینی قوربانی گەورە گەیشتووەتە ئەمڕۆ. لە راگەیەندراوەکەدا رۆڵ و پێگەی جەعفەر ئەنگیزەک لە تێکۆشاندا بەرزنرخێندراوە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی و گەلی وڵاتپارێزی کوردستان کراوە.

زانیاری لەسەر ناسنامەی جەعفەر ئەنگیزەک بەم جۆرەیە:

ناسناو: جەعفەر ئەنگیزەک

ناو و پاشناو: حسێن ئەنگیزەک

کات و شوێنی لەدایکبوون: ١٩٥٥/ مەرەش

ناوی دایک: سەجیە

ناوی باوک: محەمەد

کات و شوێنی بەشداربوون: ١٩٧٦/ مەرەش

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٤.٠٣.٢٠٢٤/ رۆژئاوا

لەم قۆناغەدا لە تێکۆشانی ئازادیی کوردستان بە پێشەنگایەتی پەکەکە گەورە دەبێت، نیو سەدەی پڕکردووەتەوە، لەسەر بنەمای پاراستنی هەبوونی گەلی کورد و دەستەبەرکردنی ئازادیدا دەستکەوتی گەورە بە دەستهێنراون. بۆ گەیشتن بەم رۆژانە، بە تایبەتی بۆ پوچەڵکردنەوەی سیاسەتی نکۆڵی و سرینەوەی دەوڵەتی تورکی قڕکەر، لە جیهاندا لەپێناو بەرجستەکردنەوەی ناسنامەی کورد، قوربانی گەورە دراون. لە یەکەم ساتەوە تا ئەمڕۆ هەزاران قارەمانمان کە بە شێوەی گیانبازانە لە ریزەکانی شۆڕشدا بەشداربوون، شەهید بوون. رێپێوانی گەورەی ئازادی کە بە شەش کەسەوە دەستیپێکردبوو، ئەمڕۆ خۆی گەیاندووەتە ملیۆنان کەس و بە تێپەڕاندنی سنوورەکانی کوردستان، بەجیهانیبووە. بێگومان هەموو ئەوانە بەرهەمی شەهیدانی نەمرن، کە هەرکامێکیان ئاڵقەیەکی تێکۆشانی ئازادین و ئەو قارەمانانەی ئەمڕۆ لە تونێلەکاندا، لە بەرەکان بەرەنگاربوونەوەی هەموو جۆرە دڕندایەتیەک بە گیانبازییەوە خۆڕاگری دەکەن، بەم جۆرە ناویان بە پیتی زێڕین لە مێژووی ئازادیی گەلاندا دەنوسنەوە. لەو قارەمانانەی کە لەگەیشتن بەم ئاستەی تێکۆشانی ئازادیی کوردستاندا رۆڵ و رەنجی گەورەیان هەبوو، هێڵی جەنگاوەریی ئاپۆییان لە هەموو هەلومەرجێکدا درێژەپدا، توانیان ببنە رۆڵەیەکی بژاردەی گەلی کوردی خۆڕاگر، یەک لەوان هەڤاڵمان جەعفەر ئەنگیزەکە. بە راگەیاندنی شەهیدبوونی هەڤاڵمان جەعفەر کە لە کوردستاندا هێندەی تێکۆشان لە دژی هێرشە قڕکارییەکان، پێشەنگایەتی بۆ بەرەوپێشبردنی خەباتی وێژەییش کردووە، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەنرخی و سەرجەم گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین؛ لە کەسایەتی هەڤاڵ جەعفەر ئەنگیزەکدا شەهیدانی شۆڕش کە بە ژیانی گەورەیان هێڵی تێکۆشان و بەرخودانیان دیاریکرد، دەستنیشانیان کرد کە لە کوردستاندا ژیانی ئازاد بە چ قوربانیدانێک دەتوانرێت بخوڵقێندرێت، بە رێز و پێزانینەوە یادیان دەکەینەوە؛ بەڵێن و سوێندمان نوێدەکەینەوە کە لەسەر بنەمای ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ، سەرفرازی و سەربەزی بەدیدەهێنین، لە کەسایەتی دەوڵەتی تورکی فاشیستدا عەقڵیەتی قرکەر تێکدەشکێنین و ئامانج و ئاواتەکانی شەهیدانی نەمرمان بە زیندوویی رادەگرین.

هەڤاڵمان جەعفەر ئەنگیزەک لە ساڵی ١٩٥٥ لە گوندی بازلاری بازارجخی ناوچەی مەرەش لەدایکبوو. لە ژینگەیەکدا کە ئایینی عەلەوی تیایدا زاڵە، کولتوری کۆمەڵایەتی کوردەواری تیایدا بەهێزە، گەورە بوو. مەرەش و دەوروبەری هەر لە سەردەمی حکومڕانی عوسمانیەکاندا رووبەڕوو سیاسەتی تواندنەوە و ئاوارەکردن و لەسەر ئەو بنەمایە گۆڕینی دیموگرافیا ببووەوە. دوای ئەوەی کۆماری تورکیا دامەزرا، بووە ناوەندێک کە بە چڕی سیاسەتی تورکبوون و تواندنەوەی تێدا پەیڕەو دەکرا. ناوچەکە تاڕادەیەکی زۆر لە ناسنامەی جەوهەری خۆی دابڕێندرا، بەڵام سەرەڕای ئەوەش دەمارێکی زۆر بەهێزی بەرخودانی کولتوری درێژەی بەهەبوونی خۆیدا. لەسەر ئەو دەمارە چەندین پێشەنگی گەورە سەریانهەڵدا. رێهەڤاڵمان جەعفەر ئەنگیزەک لە ژینگەیەکی بەو جۆرە گەورە بووکەوتە پەیجوری سەرەتایی لەبارەی ژیان، پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکان، تێکۆشانی چینایەتی و کۆلۆنیالیزم. زیندووبوونی مێژووی کۆمەڵایەتی لەودا لە بەرامبەر کردەوەکانی دەوڵەتی تورک هەڵوێستێکی پێشخست. تایبەتمەندییەکانی هاوپشتی، بەخشین و خۆڕاگریی ئەو کۆمەڵگەیەی ئەندامێکی بوو، لە کەسایەتی، هەست و هزری رێهەڤاڵ جەعفەردا رەنگیدایەوە. کۆی ژیانی بە رەنج واتادار دەکات، تایبەتمەندییەکانی کۆمەڵگەی سروشتی درێژە پێدەدات و دەیکاتە شێوەی کەسایەتی خۆی. خوێندنی سەرەتایی لە گوندەکەی خۆیان تەواو کرد، خوێندنی ناوەندی لە بازارجخ تەواو کرد.دوای ئەوەی لە دیلۆک پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی تەواو کرد، لەمەرەش دەستی بە خوێندن لە پەیمانگەی پەروەردەیی کرد.دوابەدوای تەواوکردنی پەیمانگای پەروەردەیی وەک مامۆستای قوتابخانە دەستی بەکارکرد.

لە ساڵی ١٩٧٦دا بەشداری پەکەکە بوو

ڕێهەڤاڵمان جەعفەر ئەنگیزەک کە لە تەمەنی گەنجییەوە بە دواداچوونی تێکۆشانی شۆڕشگێڕی کردبوو کاتێک ١٦ ساڵ بوو لە بەرخۆدان و شەهادەتی سینان جەمگیلەر کە لە گوندێکی تەنیشتی گوندەیەکەیان لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی تورکدا روویدا، کاریگەری زۆری لەسەر داندرا. خۆشەویستی لە بەرانبەر تەڤگەری شۆڕشگێڕی تورکیا هەتا ساڵی ١٩٧٦ بەردەوام دەبێت.

ساڵی ١٩٧٦ ئاشنای شۆڕشگێڕانی کوردستان دەبێت. لە هەمان ساڵ بەشداری ناو تەڤگەری ئاپۆیی بوو. شۆڕشگێرە گەورەکانی وەک حەقی کارەر و کەمال پیر دەناسێت، لەگەڵیاندا خەبات دەکات. ئەو خەباتەی کەمال پیر لە هێڵی مەرەش-دیلۆک بەڕێوەی برد، لە پێشکەوتنی تێکۆشانی ئازادی کوردستان و بەشداربوونی ژمارەیەکی زۆر گەنجان لە ڕێزی شۆڕشدا ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوو. ژمارەیەکی زۆری کادری پێشەنگ لەسەر بنەمای ئەم خەباتانە بەشداری ڕیزەکانی پەکەکە بوون. هەڤاڵمان جەعفەر ئەنگیزەک بە شێوەیەکی چالاک بە شداری هەموو ئەو پێشکەوتنانە بوو. دوای ئەوەی لە گۆڕەپانی باشووری کوردستان کاری بەرفراوانی بەڕێوەبرد، لە ساڵی ١٩٧٩دا بۆ وەرگرتنی پەروەردەی سەربازی لەگەڵ گروپە سەرەتایەکاندا دەربازی گۆڕەپانی لوبنان بوو. لەو کاتەی لە لوبنان و سووریادا مایەوە بەشداربوونێکی بەهێزی هەبوو. هەڤاڵ جەعفەر ئایدیاکانی ڕێبەر ئاپۆی کردبووە بناغەی کارەکانی خۆی، بە گرجوگۆڵییەوە لە بواری سەربازییدا خۆی بۆ پێشخستنی تێکۆشانی گەریلایەتی لە کوردستان ئامادە کرد. دوای وەرگرتنی پەروەردە دووبارە گەڕایەوە بۆ زێدی لە دایکبوونی خۆی. لەناو ئەوانەدا جێگەی گرت کە لەو هەرێمە هەنگاوە سەرەتاییەکانی پێشخستنی تێکۆشانی گەریلایەتییان هاویشت. بەشێوەیەکی پێشەنگ بەشداری تێکۆشان لە دژی کودەتایی فاشیستی ١٢ی ئەیلولی ١٩٨٠ بوو. لە ئەنجامی دەستگیرکردنە زۆرەکاندا وەک گرووپێکی بچووکی گەریلایی تا ساڵی ١٩٨١ درێژەی بە مانەوەی خۆیدا لە گۆڕەپانی باشووری ڕۆژئاوا. لە ساڵی ١٩٨١دا دووبارە دەگەڕێتەوە بۆ گۆڕەپانی لوبنان کە ڕێبەر ئاپۆی لێبوو. لە بەردەوامی ئەوەدا لە گۆڕەپانەکانی وەک حەلەب، عەفرین خەباتی گەلی بەڕێوەبرد. تا پایزی ساڵی ١٩٨٢ لەو گۆڕەپانەی کە لە ئەمڕۆدا وەک شۆڕشی ڕۆژئاوا ناوی خۆی بە هەموو جیهاندا ڕاگەیاندووە، توانی ببێتە کەسێکی تێکۆشانی ئازادی کوردستان بناغەی شۆڕشی نەتەوەی دیموکراتیک داڕێژن. بە ژیانی خاکیانەی خۆییەوە بەشداربوونی فیداکارییانە لە دڵی خەڵکی هەرێمەکەدا جێگەیەکی زۆر دەگرێت. دوای ئەوەی بە هۆی نەخۆشییەوە ساڵێک لە باشووری کوردستان چارەسەر وەردەگرێت، لە ساڵی ١٩٨٣دا دەرواتە بادینان. ڕێهەڤاڵمان جەعفەر ئەنگیزەک بێ وچان درێژەی بە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی خۆی دا، لەوێوە دەڕواتە خواکوڕک. وێڕای هەبوونی نەخۆشیییەکی قورس بەڵام هیچ شتێکی وەک ئاستەنگی نەدەبینی. لە ساڵی ١٩٨٤ هەتا ١٩٩٠ لەو گۆڕەپانانەی کە لە ڕۆژئاوای ئاوی زاپ هەتا چیای گابار درێژدەبێتەوە خەباتی گەریلایەتی بەڕێوەبرد، لە بەرانبەر هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکی قڕکەردا شەڕی کرد. لەگەڵ فەرماندەی گەورە عەگید (مەعسوم کۆرکماز) پێشەنگانی تێکۆشانی ئازادی کوردستان موستەفا یەیندەم، کازم کولو، شەهید عەزیز، شەهید عەزیمەدا شەڕیی ڕزگاری کوردستانی بەڕێوەبرد. لە فەرماندەیی مانگە، تاقم، هەرێمی و هەماهەنگی ئەیالەتەکاندا ئەرک و بەرپرسیارێتی وەرگرت. ئەو کاتانەشی ئەرکی فەرمی نەبوو، وەک شەڕڤانێکی هەرە چالاک، دڵسۆز، درووست، فیداکار، تەنها چاوی لەسەرکەوتنی شۆڕش بوو. ئەزموونە کۆکراوەکانی خۆی لە هەموو بارودۆخێکدا خستە خزمەتی ڕێهەڤاڵەکانیەوە، بەم شێوەیە خەباتی پەروەردەی بەڕێوەدەبرد، کە پەکەکە وەک ڕەگەزی بنەڕەتی سەرکەوتن دیاری کردووە.

لە پەروەردەکردنی هەزارن کادردا رەنج و ماندووبوونی دیارە

لە ساڵی ١٩٩٠دا دووبارە دەربازی گۆڕەپانی ڕێبەر ئاپۆ بوو. هەتا پایزی ١٩٩١ لە ئەکادیمیای مەعسوم کورکمازدا پەروەردەی وەرگرت، بە وردبوونەوەیەکی قوڵەوەوە پەروەردە وەردەگرێت. لە پرۆسەی پەروەردەدا بە وەرگرتنی بەرپرسیارێتی کەسایەتی پێشەنگی خۆی بەهێز کرد. هەڤاڵ جەعفەر لە سەرەتادا بۆ ڕۆشتنە بۆتان ئامادەکاری دەکرد، بۆ گۆڕەپانی ئەیالەتی تۆڵهەڵدان ئەرکداردەکرێت. لە گۆڕەپانەکانی مەرەش، سەمسوور تێکۆشانی گەریلا، خەباتی ڕ‌ێکخستنکاری گەلی بە جۆرێکی ئەنجامگر بەڕێوەبرد. ساڵی ١٩٩٤ دووبارە دەگەڕێتەوە گۆڕەپانی ڕێبەر ئاپۆ. دوای پرۆسەیەکی پەروەردەیی تۆکمە و سەرکەوتوو دەربازی بۆتان بوو. هەتا ساڵی ١٩٩٩ لە گۆڕەپانی بۆتان-بادینان لە ئاستی بەڕێوەبەرییدا بەشداری خەبات بوو، لە بەرفراوانکردنی تێکۆشانی ئازادی کوردستاندا بووە خاوەنی ڕەنجێکی گەورە. هەڤاڵ جەعفەر ئەنگیزەک بە پەیوەستبوونێکی بەهێزی لەگەڵ ئەو بەرخۆدانەی ڕێبەر ئاپۆ دیاریکرد بوو دەژیا لە دژی تێگە و هەڵوێستی دواکەوتووانە، پاکتاوگەرانە کە لەدژی شۆڕش دەجوڵانەوە ڕابەری هەموو هەڵوێستێکی کرد. بەبێ ئەوەی بڵێت کارەکە بچووکە یا گەورە، بەشداربوونێکی لەخۆبووردەییانەی دەگرتەبەر. بۆ ئەوەی ئەو شتەی لە ڕێبەر ئاپۆوە فێری بووە لە هەموو دەرفەتێکدا بخاتە خزمەتی تێکۆشان، لە هەر گۆڕەپانێک کە تێیدا بووە خەباتی پەروەردەی بە تێگەشتنێکی بەرزی بەرپرسیارێتی گرتەئەستۆی خۆی. بەشێک بوو لە پێگەیاندنی هەزاران کادردا.

هەڤاڵمان جەعفەر ئەنگێزەک، دوای ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ لە ئەنجامی پیلانگێڕیی نێونەتەوەییدا بە دیل گیرا، لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیادا وەک گەریلایەک، جەنگاوەرێک کە دژی کۆمەڵکوژی شەڕی دەکرد، فەرماندەیەک بوو پێشەنگایەتی شەڕی دەکرد و بە تێگەیشتنە قووڵەکەی لە بواری ئایدۆلۆژیەوە درێژەی بە تێکۆشان دەدا و سەرکەوتوو بوو، لە هەمان کاتدا نووسەر، لێکۆڵەر و ئەدیبێکی بیرۆکەکانی بوو، باوەڕی بە سەرکەوتنی شۆڕش، هەستەکانی ئازادی و سەرکەوتن بوو، خوێندنەکانی لەسەر مێژوو و واقیعی کۆمەڵایەتی کورد کە خۆی ئەندامی بوو، بە نووسین کردی بە بەرهەمێکی مانەوە. لە نێوان ساڵانی ١٩٩٩- ٢٠١٠ لەگەڵ بەرهەمە گشتیەکانیدا کتێبێکی لێکۆڵینەوە و ڵێپرسینەوەی لەسەر زەردەشت نووسیوە. هەڤاڵ جەعفەر سەرەڕای سیاسەتە توندەکانی دەوڵەتی تورک، توانیبووی زمان و کولتوورەکەی بپارێزێت و وەک کوردێک لە هەمان کاتدا ڕۆمانی بە زمانی کوردی بە ناوەکانی 'بێناو' و 'بەرخی من'ی نووسیوە. هەڤاڵمان جەعفەر ئەنگێزەک شۆڕشگێڕێکی هەمەلایەنە بوو، لە بەسەرهاتە شۆڕشگێڕییەکانی نیو سەدەدا، هەرگیز بە یەک خەبات سنووردار نەبووە. هەر ساتێکی بە چالاکیی جیاواز بەهادار کردووە. هاوشانی پەروەردە، ڕێکخستن، لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە، بەشداری لە چالاکییەکانی ڕاگەیاندنی کردووە. بەرپرسیارێتی ڕادیۆ دەنگی گەریلای لە ئەستۆ بوو کە ئەو رادیۆیە لە گواستنەوە ژیان و تێکۆشانی گەریلا بۆ کۆمەڵگە ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو.

بۆ ماوەی سێ ساڵ لە گۆڕەپانی ڕۆژهەڵات نوێنەرایەتی کەجەکەی کردووە. لە درێژەی بەشداربوونیدا لە پەروەردە ناوەندییەکاندا بەشدار بووە، و لە ئەرکەکانی ئەکادیمیای زانستە کۆمەڵایەتییەکان کە لە ژێر چەتری کۆمیتەی زانست و ڕۆشنگەریدا دامەزراوە، تێکۆشانی کردووە. لەو ماوەیەدا ڕۆمانێکی نووسی کە باسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات. هەڤاڵ جەعفەر ئەنگیزەک لە خەباتی خۆیدا لەسەر پەرەپێدانی ئەدەبی کوردی و هێنانەدی واقیعی کۆمەڵایەتی و دەوڵەمەندی کولتووری کوردی چڕکردەوە و چەندین بەرهەمی نوێی نووسی. بە بەرهەمەکانی گەڤرۆ و گەڤرێ، هەر تشتێ مە، سەرکەت، سیسێ، چەندین مەڵۆی خستە سەر خەرمانی وێژەی کوردی. بە پشتبەستن بە ڕێبازی پەکەکە بۆ بەرهەمە ئەدەبییەکان بە ڕوانگەیەکی نوێوە، هەنگاوی سەرکەوتووی بۆ پەرەپێدانی وێژەی شۆڕشگێڕانە، وێژەی گەریلا ناوە. لەسەر بنەمای ئەنجامی یەکەمین کۆنفرانسی وێژەی کوردی کە لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا بەڕێوەچوو، بە جۆش و خرۆشێکی زۆر و بە هەستیارییەکی بەرزەوە ئەرکەکانی بەڕێوەبرد. هەڤاڵمان جەعفەر ئەنگێزک کە لە بواری ڕێکخستنەوەی کۆمەڵگادا بە قەڵەمە بەهێزەکەی گرنگییەکی زۆری بە ئەدەبی کوردی دەدا، هاوکات تێکۆشانێکی بەهێزی لە دژی جینۆسایدی کولتووری بەرێوەبرد و بوو بە خوڵقێنەری بەرهەمە بەنرخەکان کە بۆ هەمیشە لە مێژووی کوردستاندا دەمێننەوە.

هەڤاڵ جەعفەر ئەنگێزەک بە درێژایی تەمەنی شۆڕشگێڕانەی بە فەلسەفەی ژیانی ئازاد، ڕێبازەکانی جەنگاوەریی ئاپۆیی، هێڵی تێکۆشان و بەرخۆدانی پەکەکەی بۆ خۆی بەبنەما گرت و ئامانجی بەجێگەیاندنی ئەرکی سەرکەوتوانە بوو. لە قۆناغی ٣هەمی پەکەکەدا، لەگەڵ گۆڕانی پارادایم، ئایدۆلۆژیای ڕێبەر ئاپۆ بە قووڵی و بەرفراوان لێکۆڵینەوەی لەسەر کرا. بۆ تێگەیشتن و جێبەجێکردنی پارادایمی کۆمەڵگای دیموکراتیک و ئیکۆلۆژی و ئازادی ژن، بە تێگەیشتن و هەستێکی بەرزەوە رەوڵی خۆی بە جێ گەیاند. بە تێگەیشتن لەوەی کە هەڤاڵێکی ڕاستەقینەی ژنانە پێوەرێکی بنەڕەتیی جەنگاوەریی پەکەکە، بۆ تێگەیشتن لە واقیعی پاژک، خوێندنەوەکانی خۆی قووڵتر کردەوە. لەسەر بنەمای دامەزراندنی پارادایمی کۆمەڵگای دیموکراتیک، تێگەیشتنی خۆی لەسەر فکر و ئەخلاقی سیاسی زیاتر بەهێزتر کرد.

لە ڕۆژئاوا خەباتی وێژەیی دەکرد

لە کۆتاییدا ڕۆیشتە ناو گۆڕەپانی شۆڕشی ڕۆژئاوا و لەوێ درێژەی بە بەرهەمە ئەدەبییەکانی دا. لە ماوەی مانەوەی لە ڕۆژئاوا، لە هەمان کاتدا، لەسەر بنەمای بەرەنگاربوونەوەی ئەو نەخۆشییەی کە بەردەوام لە ژیانی شۆڕشگێڕییدا لەگەڵی بوو، هەرگیز ڕێگری نەبوو لە تێپەڕاندنی ئەرکە شۆڕشگێڕانەکانی. هەڤاڵ جەعفەر ئەنگێزەک کە هەموو تەمەنی خۆی بۆ ئازادی کوردستان تەرخان کردبوو، کە هەستی بە سەرهەڵدانی شۆڕشی ڕۆژئاوا کرد، لە کاتێکدا کە بە نەخۆشییەکەیەوە خەباتی دەکرد، درێژەی بە لێکۆڵینەوە و بەرهەمە ئەدەبییەکانی دەدا. لە ١٤/٣/٢٠٢٤ لە نەخۆشخانە کە چارەسەری بۆ دەکرا، چووە کاروانی نەمرانی کوردستانەوە و لەدوای خۆی بەرهەمێکی زۆری خەبات، تێگەیشتن لە ئازادی و هەستی سەربەخۆیی وڵاتی بۆمان بەجێهێشت.

جارێکی تر سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی هێژای هەڤاڵ جەعفەر ئەنگێزەک و گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین و بەو بۆنەوە بەڵێنی خۆمان دووپات دەکەینەوە بە دڵنیاییەوە ئامانج و خەونەکانی هەڤاڵمان لە کوردستانێکی ئازاد و ژیانێکی ئازاددا بەدی دێنین.