بڕیاری ئازادکردن بۆ رۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد دەرچوو
دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان، تۆمەتەکانی سەر ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەدی هەڵگرت و بڕیاری ئازادکردنی دا.
دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان، تۆمەتەکانی سەر ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەدی هەڵگرت و بڕیاری ئازادکردنی دا.
بەشدار حەسەن ئەندامی تیمی پارێزەرانی سلێمان ئەحمەد رایگەیاند: دادگای پێداچونەوەی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە هەڵوەشاندەوەی سەرجەم تۆمەتەکانی سەر ڕۆژنامەنوس (سلێمان ئەحمەد) و ئازادکردنی دەستبەجێ، کە ناوبراو پێشتر سزای زیندانی کردنی بۆ ماوەی سێ ساڵ بۆ دەرچووبوو.
سلێمان ئەحمەد هەواڵسازی بەشی عەرەبی ئاژانسی رۆژ نیوز لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی پەدەکەوە رفێندرا و بۆ ماوەی ٢١١ ڕۆژ چارەنووسی نادیار بوو و دواتر بە تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی تۆمەتبار کرا.
لەپاش تێپەڕاندنی ٢٧٩ ڕۆژ دەستبەسەری، لەلایەن دادگای دهۆکەوە سزای سێ ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا.