ئێشکگری لەسەر سنوور بەردەوامە: ئێمە پشتیوانی لە پەیامەکەی عەبدوڵا ئۆجالان دەکەین

بەرخۆدان لەسەر سنووری کۆبانێ دژی هێرشە داگیرکارییەکان بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە. لە ئێشکگرییەکەدا پەیامدرا "ئێمە پشتیوانی لە پەیامەکەی عەبدوڵا ئۆجالان دەکەین".

هاوسەرۆکی شارەوانی خەلفەتی محەمەد قەرەیلان لە چالاکی سەر سنووری پیرسوس_کۆبانێ ڕایگەیاند ڕۆژئاوا مۆدێلێکی نوێی ژیانکردنە و پێویستە وەک نموونە وەربگیرێت، گوتی: "تا کۆتایی پشتگیری کۆبانێ دەکەین".

چالاکی ئێشکگری دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی سوپای نەتەوەیی سوریا (SNA) بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەسەر سنووری پیرسوسی ڕحا و کۆبانێ، بە پێشەنگایەتی دەم پارتی و دەبەپە و تەژەئا، ١٥ ڕۆژە بەردەوامە.

لە چالاکییەکەدا وێنەی شەهیدانی ڕۆژنامەنووس نازم داشتان و جیهان بیلگین هەڵگیرا، هاوسەرۆکی شارەوانی خەلفەتی محەمەد قەرەیلان ڕایگەیاند ڕێگەی ئاشتی بەردەوامە و وەک هەمیشە خاوەنداری لە کۆبانێ دەکەن، گوتی: "ڕۆژئاوا مۆدێلی ئاشتییە، گەر دەتانەوێت شەڕ لە سوریا و ئاڵۆزییەکانی تورکیا کۆتایی بێت، ڕۆژئاوا باشترین نموونەیە".

لە درێژەدا محەمەد قەرەیلان گوتی: "بەڕێز ئۆجالان چەندین ساڵە لە گۆشەگیریدایە، لە ساڵانی نەوەدەکانەوە تا ئێستا بۆ ئاشتی تێدەکۆشێت. لە سنووری کۆبانێوە سڵاوی بۆ دەنێرین. ئێمە پشتیوانی لە پەیامی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان دەکەین".

چالاکییەکە بە چەپڵە و درووشم کۆتایی هات.