'دەبێت ئیدی مافی هیوا جێبەجێ بکرێت'
پەڕلەمانتاری دەم پارتی کاموران تانهان باسی لەوەکرد، نابێت دۆخی ڕێبەر ئاپۆ تەنها لە چوارچێوەی 'مافی هیوا'دا هەڵەسەنگێنرێت و وتی؛ "نابێت ئازادیی جەستەیی تەنها لە چوارچێوەی گفتوگۆکردندا بێت، بەڵکو پێکبهێندرێت."
پەڕلەمانتاری دەم پارتی کاموران تانهان باسی لەوەکرد، نابێت دۆخی ڕێبەر ئاپۆ تەنها لە چوارچێوەی 'مافی هیوا'دا هەڵەسەنگێنرێت و وتی؛ "نابێت ئازادیی جەستەیی تەنها لە چوارچێوەی گفتوگۆکردندا بێت، بەڵکو پێکبهێندرێت."
پەڕلەمانتاری مێردینی دەم پارتی کاموران تانهان جەختیکردەوە لەوەی دەبێت ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ پێكبهێندرێت، هەل ومەرجەکانی پەیوەندییدانان لەگەڵ لایەنە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکاندا بڕەخسندێت، بە بێ دواکەوتن هەنگاوەکان بنرێت بۆ دیموکراتیکبوونی تورکیا.
کاموران تانهان لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسەکەمان باسی لەوەکرد، ڕێبەر ئاپۆ لە پرۆسەی ئاشتییدا کارەکتەرێکی سەرەکییە؛ بۆ ئەمەش پێویستە ئازادی جەستەیی ئەو دەستەبەر بکرێت و وتی: "زۆر گرنگە بارودۆخی ئازادی بۆ سەرکردەکان بڕەخسێندرێت. بەڕاستی ڕۆڵی بەرێز ئۆجالان بۆ دیموکراتیک کردن و چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی لە تورکیا هیچ مشتومڕێک هەڵناگرێت. بەڕێز ئۆجالان لە ئیمراڵیدا ڕاگیراوە ئەمەش ئاستەنگییەکی مەزن درووستەکات لەپێش پرۆسەی ئاشتییدا."
لە بەردەوامی قسەکانییدا تانهان سەرنجی خستەسەر بڕیاری ٢٠١٥ی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا دەربارەی دۆخی ڕێبەر ئاپۆ، هایاتی کایتان و جڤان بۆلدان و جەختیکردەوە لەوەی دەبێت تورکیا پەیوەست بێت بەو بڕیارەوە و ئەمەیشی گوت: "نابێت 'مافی هیوا' تەنها لە چوارچێوەی گفتوگۆکردن لەسەری بمێنێتەوە. هەروەها لە ساڵی ٢٠٢٤دا لە ئەنجامی داواکاری ئەنجومەنی پەڕلەمانتارانی کۆنسەری ئەورووپا، پەیوەست بە جێبەجێکردنی مافی هیوا ماوەی ساڵێک کات بە تورکیا درا. بێگومان ئەم پرۆسەیە تەنها پەیوەست بکرێت بە 'مافی هیوا' وە ئەوا دۆخێکی کەموکوڕیانە و نابەجێیە. بەڕێز ئۆجالان لەم پرۆسەیەدا کارەکتەرێکی بنەڕەتییە و دەبێت ڕۆڵی لەم لایەنەوە بە بەرفراوانی هەڵسەنگێندرێت. دەبێت هەلومەرجی چاوپێکەوین لەگەڵ لایەنە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکاندا بڕەخسێندریت. ئەم دانوستاندانە کاریگەرییەکی ئەرێنی لەسەر پرۆسەکە دادەنێت."
لە کۆتاییدا تانهان دەستنیشانیکرد دەبێت بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ گۆڕانکاری یاسایی ئەنجام بدرێت و وتی: " دەتوانرێت لە سەر 'مافی هیوا' یان ئازادی جەستەیی یاساکان هەموار بکرێتەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ نەکراوە، دەسەڵاتداری لەم بابەتەدا بڕیاری نەگرتووەتەبەر. هەڵبەتە بە دڵنیاییەوە دەبێت هەموارکرنەوە و ڕاستکردنەوەی یاسایی ئەنجام بدرێت."