پەڕلەمانتارانی پارتی چەپی سوید: دەبێت گۆشەگیری لەسەر ئۆجالان هەڵبگیرێت!

پەڕلەمانتاری پارتی چەپی سوید داوایانکرد کۆتایی بە گۆشەگیری ٢٦ ساڵەی سەر ڕێبەر ئاپۆ بهێندرێت و وتییان: "لەگەڵ تێکۆشانی ئازادی و دادپەروەری گەلی کوردداین و هیوادارین سەرکوتووبن."

هەردوو پەڕلەمانتاری پارتی چەپی سوید، نادییە عەواد و هاکان سڤینیلیگ جەختییان لە پێویستی دەستەبەرکردنی مافەکانی گەلی کورد کردەوە و دوایانکرد گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ لاببرێت.

'پێکەوە سەردەکەوین'

نادییە عەواد ئاماژەی بەوەدا وەک پارتەکەییان لەگەڵ کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری ٢٦ ساڵەی سەر ڕێبەر ئاپۆن و ئەم داوایەی هەبوو: "خوازیاربووین حکومەتی سوید هەموو هەوڵەکانی بۆ کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری بخاتەگەڕ. کەچی سوید لەگەڵ تورکیای فاشیستی ئەندامی ناتودا لە هاوکارییدایە و داوای کۆتایهێنان بە گۆشەگیری ناکات". نادییە باسی لەوەشکرد بە هەموو شێوەیەک هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیست بۆسەر ڕۆژئاوا شەرمەزار دەکەن و جێگەی قبوڵکردن نیە، وتیشی لەگەڵ مافە ڕەواکانی گەلی کورددان و پێکەوە سەردەکەون.

'لە دژی گۆشەگیری تێدەکۆشین'

هاکان سڤینیلیگی پەڕلەمانتاری پارتی چەپ و بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەروەی پارتەکە ئاماژەی بە گرنگی هەڵمەتی جیهانی ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ کرد و جەختیکردوە لەوەی لابردنی گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ پێویستییەکی بنەڕەتییە بۆ ئاشتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وتی: "تێکۆشانمان بۆ دەستەبەرکردنی مافی زیندانیانی سیاسی بەردەوامە و لەو پێناوەدا فشار لە تورکیا دەکەین. بەم شێوەیە دەتوانرێت زیندانیانی سیاسی ئازاد بکرێن و گۆشەگیری لەسەر ئۆجالان لاببرێت."

لقی گەنجانی پارتی چەپ پشتگیری خۆیان بۆ گردبوونەوەی ٢ی تشرینی دووەم دەربڕی

هەر سەبارەت بە پشتگیریدانەکانی پارتی چەپی سوید بۆ مافەکانی گەلی کورد و ئازادی ڕێبەر ئاپۆ؛ لقی گەنجانی پارتەکە پشتگیری خۆیان بۆ گردبوونەوەی ٢ی تشرینی دووەم دەربڕی، کە لە ستۆکۆڵم بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام دەدرێت.