سوپای تورک کە بەدەر لە هەموو پرەنسیپە ئەخلاقیەکانی جەنگ، هێرش دەکاتە سەر گەریلا، هەرچی ڕێباز هەیە بەکاری دەهێنێت. بە تایبەت لە ساڵی ٢٠٢١دا لە سیان، مام ڕەشۆ، گرێسور، وەرخەل، جلۆی بچووک، زەندورا، شاخی هەکاری، شەهید شاهین، کورۆ ژارۆ، ئەشکوتی بریندارا، سیدا، چەمچۆ، شاخی جودی، شاخی ئێف ئێم، شاخی ئامێدی، چیا ڕەشی گرێدراوی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و لە چەندین گۆڕەپانی بەرخۆدانی گەریلادا تەقەمەنی قەدەغەکرا و گازی ژەهراوی بەکارهێناوە. گەر هەموو ئەمانە کۆبکەینەوەنەوە، ڕووبەڕووی مەترسیەک دەبینەوە کا چارەنووسەکەی لە شاری هیرۆشیما سامناکترەبێت. بە دڵنیاییەوە ئەم ڕاستییەکە و هیچ زیادەڕەوییەکی تێدا نەکراوە.
گەریلا هەموو جۆرە بەڵگەیەکی پێشکەشکردووە کە بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی پشتڕاست دەکاتەوە
گەریلا ئەم بەکارهێنانەی چەکی کیمیاوی بە بەڵگەی ڕوونەوە بڵاوکردەوە. بە بەڵگەکردنی دیمەنەکانی شەهید باز و شەهید هەڵبەست بێگومان بۆ گەریلا ئازاردەربوو، بەڵام ئەوەیشی بڵاوکردەوە. چەندین جار ناوی گازەکە، قەوانەکانی، ڕەنگ و بۆنی گازەکان، کاریگەرییەکانیان و شوێنی بەکارهێنانیان بە بەڵگەکراوە. لەو شەڕە جهەنمیەدا گەریلا بۆچی هێندە گرنگی دەدات بەمە؟ هەڵبەت بۆ پیشاندانی ڕووی ڕاستی سوپای تورکە لە ڕووی ناحەقی و زووڵمەوە و ئاشکراکردنێتی بۆ جیهان. حکومەتی ئەردۆغان کە خۆی بە ماسکی دۆستایەتیکردنی فەلەستین داپۆشیوە، دەسەڵاتدارییەکەی ئەوەندە دابڕا لە سۆز و ئەخلاقیاتە کە هیچ کاتێک هەست بە سۆز و هەستی مرۆڤایەتی ناکات. هەر وەک چۆن لە ئێستادا لە پێگەیی وێرانکارییەکانی سوریادایە، لە کۆمەڵکوژییەکانی فەلەستینشدا ڕۆڵی کەم نیە. دەوڵەتی تورک کە خاوەنی دووەم گەورەترین هێزی ناو ڕێکخراوی ناتۆیە، بۆ بەرژەوەندی خۆی سیاسەتێکی نائەخلاقی بەڕێوەدەبات.
جەنگی هایبرید ستراتیژی فێربوونە
باشە بۆچی ڕای گشتی ئەوەندە بێباکانە دەجوڵێتەوە؟ لە جەنگی هایبرید کە لە لایەن عەقڵە فێڵبازەکانی سەردەمەوە بەڕێوەدەبرێت، ئەوەندە ڕێبازی نائەخلاقێتی تێدا بەکاردەهێنرێت هەتابێت ئاسایی دەبێتەوە. مرۆڤەکان ئاشنا بە ڕاستەقینەی ئەم ڕێبازە دەبن؛ ئاوی بۆقەکە هێدی هێدی گەرم دەبێت.
لەگەڵ ئەوەی بە ملیۆنان مرۆڤ لە جیهاندا دەکوژرێن، شەڕێک بەڕێوەدچێت کە ناوی لێنەراوە. لە هەموو جێگەکەیە قڕکردن و تاڵانکاری لە ئارادایە، بەڵام هیچ کەسێک بوێری ئەوە پیشاننادات بڵێت 'ئەمە جەنگی سێهەمی جیهانییە' لەبەرئەوەی لە سیاسەتێک تێناگات کە سیاسەتی شەڕە. پاوانخوازی سەردەم کە لەبەر بەرژەوەندی دەسەڵاتداری خۆیان هەموو کارێکی نامرۆڤانە ئەنجام دەدەن، قڕکردنی کوردان نادیدە دەگرن. هۆکارێک کە OPCW کە هێرشە کیمیاوییەکان لە دژی گۆڕەپانەکانی گەریلا نابینێت، بریتییە لە خزمەتکردنی سیاسەتی جەنگی هایبرید.
لە عێراقدا ڕێکخستنی نایاسایی نیە، بەڵکو کیمیاوی نایاسی هەیە
حکومەتی عێراق کە پەکەکەی خستەناو لیستی ڕێکخراوی قەدەغەکراو، چاوی خۆی بەرامبەر بە بەکارهێنانی گازی کیمیاوی و تەقەمەنی قەدەغەکراو داخستووە. لەم کاتەدا پێویست بوو سەرەتا ڕێگری لە دەوڵەتی تورک بکات کە ساڵانێکە لە هەرێمەکەدا تاوانی قڕکردنی سروشت و مرۆڤ ئەنجام دەدات. گەریلا کە ماوەی زیاتر لە ٣٠ ساڵە لە هەرێمەکەدا هێزی سەروەرە، هیچ کاتێک زیانی بەم جوگرافیایە نەگایندووە. لەگەڵ ئەمەدا لەماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا دەوڵەتی تورک زیانێکی زۆری بەم هەرێمە گەیاندووە. لەم قۆناغەدا زیاتر لە ٤٠٠ گوند چۆڵکراون نەک لەبەرئەوەی گەریلای تێدابووە، بەڵکو لەبەر تەکنیکە قڕکارییەکانی دەوڵەتی تورکە لەسەر ئەو گوندانە. ئەم ڕاستیەش لە لایەن گوندیەکانەوە دەرخراوە کە هەرێمەکانی نزیک لە گەریلادا دەژین.
گەلی کورد لە مێژوودا هەمیشە ڕوومەت و هێزی خۆی لە چیا و قەڵاکاندا پاراستووە کە ناتوانرێت داگیربکرێت. گەریلای مۆدێرێنەی دیموکراتیک کە بە ئایدۆلۆژیایی باوەڕی مەزنی ڕێبەر ئاپۆوە بە هەوڵی مرۆڤایەتی دروستبووە، تونێلەکانی شەڕی، کە پێشکەوتووترین تەکنەلۆژییای ئەم سەردەمەی پوچەڵکردۆتەوە، بە تەواوەتی بە عەقڵ و ڕنجی خۆی دروستکردووە. لەسەر تونێلەکانی شەڕ بۆ ماوەی سێ ساڵە بەربەردەوامی هەموو جۆرە چەکێکی قەدەغەکراوە بەکاردەهێنرێت، بەرخۆدانێکی مەزن بەڕێوەدەچێت.
گەریلاکانی ئازادی لە هەموو بارودۆخێدا بە جەختکردنەوەی هێڵی ئاپۆیەوە بەرەوسەرکەوتن دەچن
بەرخۆدانی شکۆمەندانەی ڕێبەر ئاپۆلە ئیمرالی و ئیرادەی گەورەی گەریلاکانی ئازادی کوردستان، نەک هەر حکومەتی تورک بەڵکو کۆتایی بە پلانی هەموو پیلانگێڕەکان هێناوە. حکومەتەکەی ئەردۆغان کە بە هەموو جۆرە پشتیوانییەک و بەبێ گوێدانە دۆخی گەلی وڵات هاتە ناو شەڕەکەوە، بە دڵنیاییەوە چاوەڕوانی ئەم ئەنجامەی نەدەکرد. دەرەنجامەکانی تێکۆشانی ئازادیی کورد کە لە لایەن ناوەندێتی ڕێبەر ئاپۆوە لە ئیمرالیەوە بەڕێوە دەچێت، فاشیزمی ئاکەپەی گەیاندە لێواری هەڵوەشاندنەوە. گەریلا بە شەڕەکەی کە بە ئیرادەیەکی ناوازە شەڕ دەکات، نەدۆڕانی خۆی بۆ هەموو مرۆڤە زیرەکەکان سەلماندووە. هەر بلۆکێک پێداگری لەسەر تێنەگەیشتن لەم شتە بکات، ڕۆژ بە ڕۆژ هێزی خۆی لەدەست دەدات.