تورکیا بە دووژمنایەتیەوە پێشوازی لە کۆنفرانسی کوردان دەکات

بەڕێوەبەرانی تورکیا لە لایەک باسی خوشک وبرایەتی کورد و تورک دەکەن و دەڵێن با پەکەکە چەک دانێت و لە لایەکی دیکەشەوە بەردەوامن لە دووژمنایەتی بەرانبەر کوردان. بەم زیهنیەتە چۆن خوشک و برایەتی دروست دەبێت؟

پارتە کوردییەکان و بازنە سیاسییەکان لە شاری قامیشلۆ کۆنفرانسی یەکێتییان ئەنجام دا. ئەم کۆنفرانسە لە لایەن کوردانەوە بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی لێکرا. گەلی کورد ساڵانێکە چاوەڕوانی یەکێتی یە. کورد زۆر شەڕی کرد، زۆر ئازاری چەشت، قوربانی سەختی دا، بەڵام هەرگیز بە یەکڕیزی نەگەیشت. هۆکارەکانی پێکنەهێنانی یەکێتی زۆر کەمدەزانرێت. کوردان بەسەر چوار دەوڵەتدا دابەشکراون. ئەم هێزانە لە پێش یەکێتی کوردان هەمیشە ئاستەنگبوونە. هەروەها ڕاپەڕینەکانی کوردان بە گشتی پارچە پارچە بوون و زیاتر بڵاونەبوونەوە. ڕێبەرێتی و ڕێکخستنەکان بۆ ئەوەی یەکێتی نەتەوەی بونیاتبنێن دروستنەبوون یان دەرنەکەوتن.

پارچەبوون و پێکنەهاتنی یەکێتی هەم وەک چارەنووسی کوردان دەبینرا. ئەمە یەکەم جار بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ لە ناوبرا. پەکەکە لە باکووری کوردستان دامەزرا، بەڵام تەنها لەو هەرێمە سنووردار نەمایەوە. بەڵکو لە هەموو هەرێمەکانی باکوری کوردستان خۆی بە ڕێکخستن کرد. هەموو باوەڕ و کەسانی لە نێو عەشیرە جیاوازەکانی لە خۆگرت و کۆیکردنەوە. بە پێشەنگایەتی گەنجانی ڕووناکبیر وەک تەڤگەری سۆسیالیستی خۆی بە ڕەنجدەر و بندەستەکان دەسپارد. بە هەڵبژاردنی ئایدیۆلۆژیا و هەموو چینەکانی کۆمەڵگەی لە ئامێز گرت. لەگەڵ هەنگاوی ڕێبەر ئاپۆ بۆ چوون بۆ سووریا، پەکەکە بە تێپەڕبوونی کات بوو بە پارت و هێزی پێشەنگی چوار بەشی کوردستان. لەو هەرێمانەشدا لە ناو گەلدا بڵاوبوویەوە. بە بیرۆکەکانی کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر ڕۆشنبیر و گەنجەکان دروستکرد. هەرچەندە پارتەکانی وەک پەدەکە نوێنەرایەتی سەردەستانی کوردانیان دەکرد، لە پێش یەکێتیی نەتەوەییدا بوو بوون بە بەربەست، بەڵام گەلی کورد توانیان یەکێتی خۆیان پێکبهێنن. لە بنەڕەتدا و لە نێو گەلدا یەکێتی پێکهاتبوو، بەڵام لە ناو پارتە سیاسییەکاندا هێشتا ئەوانەی کە پێشتر بەرەو یەکێتیی نەدەهاتن و بەربەستیان دروست دەکرد، هەبوون.

گەلی کورد لە ڕۆژئاوا بە زۆرینەیە یەکێتی خۆیان پێکهێنا. لە بەرخۆدان لە بەرانبەر داعشدا بە هەزاران شەهید و برینداریان دا. لە هەرێمە ڕزگارکراوەکان ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دامەزرا. گەلی هەرێمەکە هەم خۆیان بەڕێوەدەبرد و هەم ئاسایشی خۆیان دەپاراست. لە ڕۆژئاوا هێزێک نەیدەهێشت یەکێتی بەدی بێت و لە پێش ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ئاستەنگی بوو، ئەنەکەسە بوو. ئەنەکەسەش لە ڕاستیدا گرێدراوی بە پەدەکەی بنەماڵەی بارزانییە. ئەنەکەسە لە بەرانبەر داعش شەڕی نەکرد. لە تەنیشت دەوڵەتی تورکی داگیرکەر وەستا. بەشداری یەکێتی بە ناوی "ڕێکەوتن" لە ژێر کۆنترۆڵی تورکیادا بوو. کاتێک چەتەکان عەفرین و ناوچەکانی دەوروبەریان داگیر دەکرد، ئەنەکەش لە ناویاندا بوو. تورکی وەک داگیرکەر نەناساند. بەڵکو هەمیشە پەیەدە و پەکەکەیان تاوانبار دەکرد و وەک هۆکاری هێرشەکان نیشانی دەدا. شەڕی پڕۆپاگەندەی لە بەرانبەر ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری درێژە پێدا.

کاتێک ڕژێمی بەعس ڕووخا ئەنەکەسەش مایەوە. چونکە "ڕێکەوتن"ش بڵاوبوویەوە. ماف و ستاتۆیەک تورکیا بە ئەنەکەسەی بدات بوونی نەبوو. ئەنەکەسە سەرەتا چوونە دیمەشق، بەڵام بەدەستی بەتاڵ گەڕانەوە. بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ لە ٢٧ی شوبات بۆ "ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک" لە کوردستان و سەرانسەری جیهان دەنگی دایەوە. ھەروەھا ڕێبەر ئاپۆ شاندێکی نارد بۆ ئەوەی لەگەڵ پارتەکانی باشوور کۆببنەوە کە پەدەکەشی  لەدە خۆگرت. ویستی ئەوانیش بەشداربن لە پرۆسەکەدا. ئەتامۆسفێری ئەرێنی ئەم ھەوڵانە و ھەوڵی ھەندێک دەولەت وایکرد کە پەدەکە و ئەنەکەش بەشداری کۆنفرانسی یەکێتی ببن.

لە ئەنجامی نزیکایەتی پارتەکانی ڕۆژئاوا بە ئەرێنی ئەنەکەسەش بەشداری پرۆسەکە بوو. یەکێتی بۆ گەلی کورد گرنگ بوو. ئەو شتانەی کە دەوترا ناتوانرێت، جێبەجێکران. بەھۆی ئەمەوە لە ناو گەلی کورددا ھیوای جێبەجێکردنی یەکێتی بۆ ھەموو کوردستان زیادیکرد.

لەم کۆنفرانسەدا کوردەکان گفتوگۆیان کرد لەسەر ئەوەی لە سووریادا داوای چ ڕژێمێک دەکەن، بڕیاری ھاوبەشیان دا. گەلی کورد ستاتۆ و نکۆڵیکرنی پێشوویان قبووڵنەدەکرد. دەیانویست لە سووریایەکی دیموکراتیدا مافی خۆبەڕێوەبردنیان بەدەستبھێنن. داواکارییان بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێکی جیاواز نەبوو. پێشنیاری چارەسەریان ژیانێکی ھاوبەش لەگەڵ شوناس و کەلتورە جیاوازەکان بوو.

مافویستنەکانی گەلێک لەبەر هەبوونی خۆیان دووبارە لە لایەن ئەوکەسانەی تورکیا بەڕێوەدەبەن بە شێوەیەکی دوژمنانە پێشوازی لێکرا. بەرپرسانی تورک هەڕەشەیان لە کورد و ڕۆژئاوا کرد. ئەحمەد شەرع ئاماژەی بەوەدا نابێت ئەم داواکارییانە قبوڵ بکرێت بەڵام بەڕاستی ئەوان هیچ پەیوەندییەکیان بە دیموکراسییەوە نییە، بەڵام ئەوکەسانەی تورکیا بەڕێوەدەبەن لە لایەک باسی خوشک-برایەتی کورد و تورک دەکەن و دەڵێن با پەکەکە چەک دابنێت، لە لایەکی تر لە دووژمنایەتی لە بەرانبەر کورد بەردەوامن. بەم زیهنیەتە چۆن خوشک-برایەتی دروستبێت و متمانە لە نێوانیاندا دروست ببێت؟

دەوڵەتی تورک لە قوبرس کە دورگەیەکی بچووکە، هەرچەندە هەموو جیهان دژیەتی، دەیەوێت دەوڵەتێکی تورکی دابمەزرێنێت. بۆ دامەزراندنی دەوڵەت لەم دورگەیە ئەم پەنجا ساڵە کار دەکات. بەڵام لە بەرانبەر خۆبەڕێوەبەری کوردانە. ئەگەر ئێستا لە ڕۆژئاوا لە بری کورد تورک هەبوایە، کەسانێکی وەک ئەردۆگان و باخچەلی پاراستنی هەمان شتیان دەکرد و هەڕەشەیان لە تورک دەکرد؟ بێگومان نا. بەڵام کاتێک بابەتەکە دەبێتە گەلی کورد، لە دوژمنایەتی خۆیاندا هیچ شتێک لە بەردەم خۆیان نابینن. هەتەشە جیهان بە مەترسییەکی گەورە سەیری دەکات و نزیک دەبێتەوە، کوردان هەڵدەبژێرێت. دەیەوێت کورد بە دەستی هەتەشە و چەتەکانی بچەوسێنێتەوە و فشار لە کوردان بکات.

ئایا لە ناو هەتەشە چەند داعش هەیە، کێ ئەم وەڵامە دەزانێت؟ بێگومان کەس نازانێت. بەڵام دڵنیاین کە ژمارەیان لە ناو هەتەشەدا زۆرە. تورکیا ئەم هێزە پاشڤڕو و تاریکانە لە بەرانبەر کورد هەڵدەبژێرێت. لە بری ئەوەی پێویستە زیاتر بیربکەنەوە کە چۆن خوشک-برایەتی کورد و تورکان دروستبکەن!

سەرچاوە: یەنی ئۆزگور پۆلۆتیکا