ئاریەن ئەوەی خستەڕوو کە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست خۆپاراستن لە دژی شەڕی جیهانی سێهەم کە لە ئاستی قڕکردنی ژناندا روودەدات، "ئەرکێکە کە نابێت دوابخرێت و وتی، "ئەو رێکخراوە بەرگریکارانەی لەسەر ئاستی هەرێمین پێویستیان بە رێکخستنکردن و سیاسەتی هاوبەش هەیە. دەبێت هەموو رێکخراوەکانی ژنان و ئازادیخوازان ئەو راستیە ببینن و لە بنەڕەتدا لە چالاکیەکانیاندا پشت بە خۆپاراستن ببەستن. ئەوانەی خۆیان نەپارێزن دەستکەوتەکانیان هەمیشەیی نابن، ناشتوانن سیستمەکەیان بپارێزن و نە دەشتوانن سیستمی دەسەڵاتدار تێپەڕێنن. دەبێت هەمووان ئامادەبن کە خۆیان، ژنانیان، شەقامەکانیان، وڵاتەکەیان و مافەکانیان بپارێزن. تاکە چارەسەری وەک دەرمان بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەوەیە. بە بۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەم ئەم بانگەوازەی ئاراستەی رێکخراوەکانی ژنان کرد، "دەبێت هەمووان بە جدیبوونی سەردەم بەشداری لە بەرەوپێشبردنی کاری پێکەوەیی و چالاکییەکانی ناوەندی خۆپاراستن ببن".
یەک لە فەرامندەکانی بریارگەی ناوەندیی یەژاستار شەفەق ئاریان بە بۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەم رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، وەڵامی پرسیارەکانی ئاژانسی هەواڵی فوراتی دایەوە.
لەئێستادا لەسەدا ٤٠ی ئەو کەسانەی لە هەڕێمەکانی شەڕ ژیانیان لەدەست دەدەن ژنن. لە راپۆرتەکاندا هاتووە، کە لە شەڕەکانی ئەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو هێرشە رەگەزیەکان بە رێژەی لەسەدا ٥٠ زیادیان کردووە و لەو وڵاتانەی شەڕیان تێدایە هەموو رۆژێک ژن و منداڵی کچ لەبەر کێشەکانی پەیوەست بە دوگیانی و لەدایکبوونی کۆرپەکانیان گیانیان لەدەست دەدەن. لە کاتی شەڕدا یاسا نێونەتەوەییەکان بۆ پاڕێزگاری لە ژنان و منداڵان پشتگوێ دەخرێن و بەنەبوو دادەنرێن. ئێوە ئەم قۆناغەی شەڕی جیهانی سێهەم، ئەنجامەکانی لە ئاستی قڕکردنی ژناندا، چۆن هەڵدەسەنگێنن؟
بە بۆنەی رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لە دژی ژنان، لە کەسایەتی خوشکانی میرابێلدا یادی ئەو ژنانە بە رێز و پێزانینەوە بەرز ڕادەگرم لە رووبەڕووی توندوتیژی بوونەوە و ژیانیان لەدەستداوە.
توندوتیژی لەبەر ئەوەی لە رێگەی پەرەسەندنی عەقڵیەتی دەسەڵاتداری پیاوەوە گۆڕدراوە بۆ چەکێک، زۆر بەکاردەهێندرێت. لە توندوتیژی ئاسایی و نەریتییەوە کە رەوایەتی پێدراوە تا ئەو توندوتیژیەی بە سیاسەتی رەگەزپەرستی پێچراوە، لە توندوتیژی تاکەکەسیی و دەستدرێژییەوە بگرە تا جۆرەکانی توندوتیژی دەسەڵاتداری بە دامەزراوەییبوو، توندوتیژی راستیەکی هەیە، کە لە هەموو کایەکانی ژیاندا لەسەر دەستی دەسەڵات رێکدەخرێت. شەڕ لەبەر ئەوەی گوزارشت لە دۆخی ئاڵۆزی سیستم دەکات، روخساری بێدەمامکی دەسەڵات نیشان دەدات و بە پاساوی پرسی مانەوە، سنوورە ئاماژە بۆکراوەکان لەناودەبرێن، هەڵبەت ئاستی دژواری توندوتیژیش چەند هێندە زیاتر دەبێت و زیانەکانیشی زیاتر دەبن. یاسا نێونەتەوەییەکان وەک ئەنجامی تێکۆشانێک کە بەڕێوەدەچێت، دەوڵەتان لە بابەتە پەیوەندیدارەکاندا دەخاتە دۆخێکەوە کە سنوور دیاری بکەن. بە دەربڕینە یاساییەکەی، ئەو یاسایانە لە چوارچێوە بەدامەزراوەییبوونی دەسەڵاتداریدا، لە خزمەت دەوڵەت و ئەو سنوورانەدان کە لەلایەن دەوڵەتەوە دیاریکراون. هەربۆیە بە مامەڵەی جوت مۆڕاڵانە یاخود هاوشێوەی دۆخی شەڕ، لە دۆخێکدا کە هیچ کەسێک هیچ بەرپرسیارێتیەک لە ئەستۆ ناگرێت یاخود توانای شاردنەویە بەرپرسیارێتی خۆی نییە، لە بەدەستهێنانی بەرژەوەندییەکانی بێکاریگەر دەبێت. لەو رووەوە بە تایبەتی لە قۆناغەکانی شەڕدا توندوتیژی بەرۆکی ئەوانە دەگرێتەوە کە بێپاراستنن. ئەوە مرۆڤانە نییە، بەڵام لە لێکدانەوەی بەرژەوەندییەکان وەک دۆخی سروشتی دادەنرێت.
بەتەواوەتی سیاسەتێکی قڕکردن لە ئارادایە
شەڕی جیهانی سێهەم جیاوازە لە شەڕە جیهانییەکانی دیکە، هەم پرۆسەیەکی بەرفراوان لەخۆدەگرێت، هەمیش بە شێوازەکانی شەڕی هەمەلایەنە، رێگە لەبەردەم داڕوخانی فراوانتر دەکاتەوە. بەڵام لەبەر ئەوەی بە رێگە و رێبازی جیاجیا بەرێوەدەبرێت، کاولکارییەکانی بە شێوەیەک کە کەمتر ببینرێت بەردەوامە. کاولکاری سەرجەم شەڕەکان، جگە لەو شەڕانەی لە دەرەوەی خۆپاراستن بەڕێوەدەبرێن، زیاتر ژنان و کۆمەڵگە دەکەنە ئامانج و بەو جۆرەش بەردەوامن. لەناو شەڕی جیهانی سێهەمدا هەم لە رووی وێرانکاری، کە بە هێرشی سەربازی ئەو هێزانەی بە کردەوە شەڕەکە بەڕێوەدەبەن، هەم لە رووی بەرەوپێشنەچوونی ئۆپۆزسیۆنێکی کۆمەڵایەتییەوە تووشی داڕوخان و لێکترازابوون، هەمیش ئارگۆمێنتە رەگەزپەرستی، نەتەوەپەرستی و ئایینپەرستیەکان زیاتر تیایاندا باس لە وێرانگەری بەکۆمەڵایەتی بوونی توندوتیژی دەکرێت، بەرکارن. لە کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە شەر تیایدا دژوارتر دەبێت، لە رێگەی هێرشی دەوڵەتانی هەرێمی، هێزە نێونەتەوەییەکان، رێکخستنە چەتەکانی وەک داعش، نوسرە، سوڵتان موراد و هتد دەرفەتی ژیان لەناودەبەن و مرۆڤەکان دەچەوسێندرێنەوە، دەکوژرێن و ئەوەش رەوایەتی پێدەدرێت.
ئەو قۆناغەی وەک شەری جیهانی سێهەم ناودێر دەکرێت، تا قۆناغی شەڕی کەنداو لە ساڵی ١٩٩١ شۆڕ دەبێتەوە، ئامادەکاری و هەنگاوە سەرەتاییەکانیەتی. پیلانگێری نێونەتەوەیی لە دژی رێبەرایەتیمان و رووداوەکانی ١١ی سیپتەمبریان کردە پاساو و دەستوەردانی سەربازیان لە ئەفغانستان وعێراق کرد. پرۆسەی بەهاری عەرەبی، وێرانکارییەکانی داعش، سازکردنی هاوپەیمانی نێونەتەوەیی لە هەرێمەکە، شەڕی سوریا، هێرشە بەردەوامەکان لە دژی بزوتنەوەکەمان، شەری ئوکرانیا – روسیا، هێرشەکەی ئازەربایجان بۆ سەر قەرەباغ و شەڕەکانی لە دژی ئەرمینیا، شەڕی ئیسرائیل-حەماس و هەموو پەرەسەندنەکان کە شەڕە لۆکاڵییەکان لەخۆدەگرن، لە چوارچێوەی شەڕی جیهانی سێهەمدان. شەڕەکان تادێت زیاتر قووڵ دەبنەوە وناوچە مەدەنی نشینەکان بۆردومان دەکرێن و چیتر مرۆڤ ناتوانن لەوێدا بژین. مردنی خەڵکی مەدەنی وەک لێکەوتەی شەڕەکان بە ئاسایی نیشان دەدرێت، بە سیاسەتی هەژاری و کۆچبەری بەهاکانی کۆمەڵگە لەناودەبرێن. لە رێگەی شەری تایبەتەوە ژنان بە کاڵا دەکرێن و کەرتی لەشفرۆشی بەرفراوان دەکرێت. لە رێگەی ئارگۆمێنتە ئایینپەرستیەکانەوە گوشار دەخرێتە سەر ژنان، کوشتنی ژنا زیاتر دەبن و لە ناوچە داگیرکراوەکان هەموو جۆرە تاڵانکارییەک ئاسایی دادەنرێت. زۆر تاوانی دەوڵەتان لە چوارچێوەی تاوان شەڕدا، لە سایەی بەرژەوەندییەکان دەبنە کردەوەی رۆژانە و رۆتین. هەروەها چەندین نمونەی بەو جۆرە دەریدەخەن کە بەتەواوەتی ئەوەی لەئارادایە سیاسەتی قڕکردنە.
قڕکردنی ژنان لە ستراتیژی شەڕی جیهانی سێهەمدایە
سەدەی ٢١ دەبێتە سەدەی ژنان. واتە پرسی رەگەزی چارەسەری خۆی دەسەپێنێت و ژنان داینەمۆ و بزوێنەری تێکۆشانی بەهێز ساز دەکەن. ئەوەش وا لە سیستمی دەسەڵات دەکات پەنا بۆ سیاسەتی بێکاریگەرکردنی هێزی ژنان ببەن و بە ئامرازی توندوتیژی و گوشار بەکۆمەڵایەتیبوونەکەی هەڵبوەشێننەوە. لە بنەڕەتدا ژیانی دەکاتە ئامانج و هەوڵ دەدات ژنان بچەوسێنێتەوە و چاوترسێنیان بکات. بۆ سەرکوتی هێزی بەرخودان، ژنان بە تاوانبار نیشان دەدرێن، دەگیرێن و ئەشکەنجە دەکرێن. ئەوە لە بەرەی پشتەوەی دەوڵەت وەک سیاسەتێک پەیڕەو دەکرێت و هەوڵ دەدرێت کە ئیرادەی بشکێندڕێت. دیمەنەکە لە تورکیا ئاشکرایە. هەروەها لە ئێران لە دوای سەرهەڵدانی 'ژن، ژیان، ئازادی' ئەو ژنانەی کوژران، ئەو ژنانەی گیران و سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرا زۆر زیادی کردووە. ئوکرانیا-روسیا، بەرێوەبەرانی چەتەکانی ئەو شەڕەی کە ناتۆ پێویستی پێیانە، بەڕێوەدەبەن. لە ئەنجامی ئەوەدا ژنانی ئوکرانی بوونە بناغەی کەرتی لەشفرۆشی و هێزی کاری هەرزانی ئەوروپا. لە ژێرناوی رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنیدا، رێکخراوەکانی پەیوەست بە هەواڵگری نێونەتەوەیی لە عێراق و سوریا لە بواری رفاندنی ژنان و هاندان بۆ کۆجبەری رۆڵ دەگێرن. بێکاریگەرکردنی ژنان بە واتای بێکاریگەرکردنی شانسی پێشخستنی دیموکراتیک-ئازادیە. جەمسەری دەسەڵاتدار خۆی گەرنتی دەکات و بەرەوپێش دەچێت، هەربۆیەش قرکردنی ژنان بووەتە ستراتیژی تێکۆشانی شەڕی جیهانی سێهەم. دەبێت مرۆڤەکان بەو جۆرە بیبینن و تێیبگەن. کاتێک ئەمریکا لە ئەفغانستان کشایەوە و بە رێککەوتنێکی شاراوە رێگەی دا تاڵیبان لە ئەفغانستان باڵادەست بێتەوە، زیاتر لە هەمووان ژنان قوربانی بوون و تائێستاش دەکرێنە قوربانی.
چەپڵە بۆ ئەو ژنانە لێدرا کە بە نوێنەرایەتی مرۆڤایەتی سەرکەوتن، بەڵام ئێستا ئەوانە بە تیرۆریست دادەنرێن
بە راستیش هێزی سەرهەڵدانی 'ژن، ژیان، ئازادی' جیهانی هەژاند. هێزە نێونەتەوەییەکان گوایە ئێرانیان شەرمەزار کرد و لێدوانی توندیان دا. بەڵام ژنان و گەل لەسەر بنەمای داواکارییە دیموکراتیکەکانیان بە دەوری پاڕادایمی رێبەر ئاپۆ پێداگرییان لەسەر هەڵوێستی خۆیان کرد و نەبوونە داردەستی هێزە نێونەتەوەییەکان و نەبوونە ئامرازێک بۆ هێرشەکان لەسەر ئێران، بۆیە دوای ماوەیەکی کەم ئەو هێزانە بێدەنگ بوون. لە رۆژئاوا و شەنگال لە دژی دڕندەیی داعش بە پێشەنگایەتی ژنان بزوتنەوەی ئازادی لە سەر ناو و بە نوێنەرایەتی مرۆڤایەتی سەرکەوتنیان بەدەستهێنا؛ کەس نەیدەتوانی نکۆڵی لێبکات و نەیبینێت. چەپڵەیان بۆ یەپەژە لێدا، گەریلاکانی یەژاستار گەلی سوریا و عێراقیان پاراست، بەڵام هەمان ئەو هێزانەی ژنانمان ئێستا بە تیرۆریست ناودەبرێن. حکومەتی ئەردۆغانی فاشیست کە باوکی داعشە، دەست بە هێرشی کیمیایی دەکات، هەموو ژێرخانی رۆژئاوا دەکاتە ئامانج، هەموو رۆژێک بۆردومان دەکات، لە شەنگال یەژەشە کە رێکخستنی پاراستنی ئەو ژنە ئێزدیانەیە کە بە کۆمەڵکوژیدا تێپەریون، بە هاوکاری عێراق-پەدەکە و دەوڵەتی تورکی فاشیست بۆردومان دەکرێن و دەکوژرێن. کەسیش ناڵێت 'ئەمە بۆ روودەدات'.
بازرگانی بە جەستە و ناسنامەی ژنانەوە دەکرێت
لە شەنگال رێکخراوە مەدەنییەکان، لە بنەڕەتدا کاروباری هەواڵگری بەڕێوەدەبەن و بە تایبەتی ژنانی ئێزدی دەرفێنن بۆ ئەڵمانیا، لە رێگەی ژنانەوە بەکۆمەڵایەتیبوونی ئێزدییەکان دەڕوخێنن. چ لە قەفەسی داعشدا ژنان بخرێنە بازاڕ، چ بە رفاندنیان و سەپاندنی بەرنامەکانی دەوڵەتانی ئەوروپا بەتایبەتی ئەڵمانیا، بکرێنە سیخوڕ و بەکاربهێندرێن! هەموو ئەمانەش بازرگانییە بە ناسنامە و جەستە و هەبوونی ژنانەوە.
دوای ئەوەی ئازەربایجان بە پشتیوانی دەووڵەتی تورکی داگیرکەر قەرەباخی داگیرکرد، ژمارەیەکی زۆر ژنی ئەرمەنی رووبەڕووی دەستدرێژی کرانەوە و بە شێوەیەکی دڕندانە کوژران. لە رێگەی روسیاوە بە دەیان هەزار ئەرمەنی لە شەوێکدا ئاوارەکران و جیهان وەک ئەوەی هیچ شتێک لە گۆڕێدا نییە، مامەڵەی کرد. لە رۆژئاوای ئەفریقا لە نیجریا، لەلایەن رێکخراوی ئیسلامی-جیهادیستەوە ژنان و منداڵان رووبەڕووی هەموو جۆرە هێرشێک دەکرێنەوە. لە وڵاتانی شاخی ئەفریقا، ئەو دەوڵەتانەی لە هەوڵی گۆرینی هێزی هەژمونیکی هەرێمین لەناو ململانێی دەسەڵاتداریدا سەرلەنوێ بەکۆلۆنیا دەکرێن و لە قووڵترین خاڵی ئەو پرۆسەیەدا ژنان دەکرێنە ئامانج.
خۆی لە خۆیدا ئەوەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست روودەدات، زۆر دژوارە. ئەو دۆخەی لە فەلەستین لە ئارادایە و بە هەزاران ژن تەنیا لەو شەڕەدا گیانیان لەدەستداوە، ئاوارەکراون. ئێستا لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تا سەرتاسەری جیهان بە پلەی یەکەم ئەوانەی زۆرترین رێژەی ئاوارە و کۆچبەران پێکدەهێنن گەلی سوریا و ژنانی ئەو وڵاتەن. بەم جۆرە ئەو لێشاوی کۆچبەریەی کە کۆمەڵگەبوونی خۆی لە دەستداوە، بە شێوەیەکی بێ بەرگریی دەبێتە کەرستە و مادەی خامی هەموو جۆرە بەکارهێنانێک. بە کورتی هەموو ئەوانە بۆ لەباربردنی شانسی سەرکەوتنی ژنان، واتە هێرشەکان بۆ سەر پاڵنەرە ئایدۆلۆژییەکان و ئامانجیان ئەوەیە کە ژنان قڕبکەن و سەرلەنوێ جۆکیان پێدابدەن. ئەوە کۆنسێپتێکە لەناو دەوڵەتاندایە و شەڕی جیهانی سێهەم وەک ستراتیژێکی تێکۆشان دیاریکراوە.
دەوڵەتی تورک پاشماوەی دڕندەیی دەسەڵاتداری پیاوسالارییە
هێرشە کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک لە شاخەکانەوە تا شارەکان، لە گەریلاوە هەتا کەسی مەدەنی و لە ژنانەوە هەتا منداڵان کە هەمووانی کردووتە ئامانج ئەمساڵ بە گشتی بە ئامانج گیران. پەیوەندیی نێوان زیادبوونی کۆمەڵکوژی دژ بە ژنان لە تورکیا و سیاسەتە کۆمەڵایەتییە گڵاوەکان وەک لەشفرۆشی، ماددەی هۆشبەر و دەستدرێژی سێکسی، سیخوڕی و شەڕ کە بەردەوامە لە چییەوە سەرچاوە دەگرێ ئەم شەڕە چۆن تێکەڵ بە ژیانی ڕۆژانەی ژنان دەبێت.؟
لە تورکیا دەسەڵاتداری فاشیستی-چەتە-مافیا هەیە. هیچ پەیوەندییەکی بە کۆمەڵگاوە نییە. لە ڕاستیدا کۆمەڵایەتی بوونی ڕاستەقینەی قبووڵ نییە، تاوان و ترسی زۆری هەیە. بە دروستکردنی کێشە و ململانێەکان تەمەنی درێژ دەکاتەوە. بەشێوەیەکی قووڵ بە دەسەڵاتداری پشت دەبەستێت. بە چەکی نەتەوەپەرەستی-ئاینی بەرەنگاریی تاوانەکان دەبێتەوە. وەک سیاسەتێکی کۆمەڵایەتی دواکەوتوویی بەسەر کۆمەڵگادا حاکم دەکات، بەتایبەتی دژی کورد جینۆساید بەڕێوە دەبات. ڕاستییەک هەیە کە هەموو ژیانی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەژێر کۆنترۆڵی خۆیدایە، هێڵی جینۆساید و داگیرکاری پەیڕەو دەکات و لە هاوپەیمانییەکی لاواز پێکهاتووە. بەردەوام کردنی دەسەڵاتدارییەکەی گرێدراوە بە قووڵکردنەوەی شەڕ و دوورکەوتنەوە لە هەر جۆرە بەرپرسیاریەتە و تاوان دەخوڵقێنێ. بۆیە هێرش دەکاتە سەر کوردستان و هەموو بەهاکانی ناسنامەی ئازادی کورد بەئامانج دەگرێت. بەهۆی داڕمانی سیاسەتە هەرێمیەکانیەوە، قەیرانی ئابووری، سەرهەڵدانی سیستەمی دزی و تاڵانکاری پەرەی سەندووە، حوکمڕانی فاشیستی تورکیا گەیشتووەتە لێوارێکی لەرزۆک و تووشی کێشەیەکی گەورە هاتووە.
گەورەترین ئاستەنگی دەسەڵات هێزی ئایدولۆژی ڕێبەر ئاپۆ و کاریگەری لەسەر ناوچەکە و تاکە بەرەی بەرخۆدانە دژ بە دەسەڵاتداری فاشیستە. بۆیه له ماوه ی ٤٤ مانگی ڕابردوودا سیستەمی ئەشکەنجە بە سەر ڕێبەر ئاپۆدا توندتر بووەتەوە. سیاسەتیک کە دەیەوێت لە ڕێگەی شەڕی تایبەتەوە کاریگەرییەکانی ڕێبەر ئاپۆ کەم بکاتەوە و بە جینۆسایدی گەلی کورد لە هەموو بوارەکاندا ژیان و دەرفەت بۆ خۆی بڕەخسێنێت. لە بنەڕەتدا سیاسەتی جینۆسایدی نەتەوەپەرەستی بە هەوڵدان بۆ شەرعیەتدان بە جینۆسایدی کورد، هەموو ئەو ناوچانە کە کوردای ئازادی تێدایە دەکاتە ئامانج و هەم بە سیاسەتی شەڕی تایبەت لەسەر کۆمەڵگا پەرەی پێدەدات، دەیهەوێت کورد کەم بکاتەوە و واز لە ناسنامە و وڵاتەکەی بهێنێت.
دەوڵەتی تورکی فاشیست لە هەموو وێرانکارییەکانی سەر کوردستان و هەم لە هەموو کاولکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تیرۆریزمی ئیسلامی جیهادی لە ڕێگەی چەتەکانەوە کە کۆمەڵکوژی ژنان و گەلان بەڕێوە دەبات، بەرپرسیارە. ئەو بەرپرسیاری جینۆسایدی ملیۆنها کەسە لە بەرژەوەندی خۆیدا. هەمووان دەزانن ئەو کردەوەیەی کە حەماس کردی و ڕێگەی بۆ ئیسرائیل خۆشکرد هەتا شەڕ دەست پێبکات و ئێران بکەوێتە ناو شەڕەوە وەک پارێزەری گەلی فەلەستین و ئەوەی کۆمەڵکوژییەکانی خۆی دەشارێتەوە هەموو دەوڵەتی تورکە. دۆخی سوریا هەمووان دەزانن، بە هۆی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکەو قەیرانەکانی قووڵتر بووەتەوە. هەروەها لە ناوچە داگیرکراوەکاندا سیاسەتەکانی داعش و کۆمەڵکوژییەکانی ناسراون کە لە بنەڕەتی خۆیدا تاڵانکاری، دەستدرێژی و سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورکە بەڕێوەی دەبات."
بە خیانەتەکانی پەدەکەوە لە هێرشە داگیرکارییەکان بۆ سەر باشووری کوردستان، هێزیان وەرگرت و پەرەیان بە داگیرکاری ئابووری لە باشووردا، ئاوارەبوونی گەل، گرنگیدان بە تەریقەتی نەقشبەندی لە باشوور، لە باکووری کوردستان لەگەڵ هەموو جۆرە تیرۆر و هەڕەشە، هەروەها لە سەر حیزبول-کۆنترا-هودا پاری خاین، خواستیان هێزە جیهادییەکان بۆ ڕێکخستنی کۆمەڵکوژی گەلەکەمان بەکار بێنن، بۆ ئەنجامدانی تیرۆرێکی بێسنوور لە ڕۆژئاوا، هەموو سیاسەتی دەرەکییان بۆ کوشتنی کورد بەکار هێنا، ئەوەیە نیشانەی دوژمنێکی سوێندخواردوو و پاشماوەی دڕندەیی دەسەڵاتی پیاوسالار.
لە دژی هێزی ڕێبەرایەتی و تەڤگەری ئازادی دەست بەهەر کارێک دەدەن. کاتێک ئەم بەربەستە بنبڕ نەکرێت، هێرشەکانی دەبنە ئاستێک لە دڕندەیی و لە ڕێگەی ئۆپەراسیۆن و تەکنیکی سەربازییەوە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان بەکار دەهێنرێن. ڕژێمێک کە ئەوەندە دەستی لە تاوانی مافیا و کۆمەڵکوژییدا بێت لە ئازادی بەدوورە و سیاسەتێکی کۆنەپەرەستانەی سەرکوتکردن لە هەموو لایەکەوە بۆ پاراستنی دەسەڵاتەکەی دەسەپێنێت. مامەڵەکردنی لە گەڵ ڕێبەر ئاپۆ چۆن بێت لە گەڵ گەلانی تورک و ژنان بەهەمان شێوە دەبێت؟ لێرە ڕێبەر ئاپۆ نوێنەرایەتی ئازادی ژنان و گەلان دەکات. ئەوەی له ئازادی نزیکە له ڕێبه ر ئاپۆ نزیکه. ئەو ڕژێمەی کە ڕێبەر ئاپۆ لە ئازادی بەدوور خستووتەوە بەدیلی شەڕی دژی گەلانیی خوڵقاندووە و بووەتە هۆی ئەوەی گەلانی تورکیا لە لێواری برسێتیدا بژین.
شەڕی تایبەت بە هۆی ئەگەری دژایەتی و بەرخۆدانی گەل لە بەرنامەدایە، لە حاڵەتێکدا کە گەل چی دەبیستێت، چۆن ڕاستیەکان پێچەوانە دەکرێتەوە، چی پیرۆز دەکرێت، چی باشە یان خراپە، دوژمنایەتییەکی گەورە بەرامبەر ئەم ڕاستی هەیە. لەم لایەنەوە، چونکە کۆمەڵگا دوورە لە ڕاستی. سیخوڕی کە بێ باوەڕی قووڵتر دەکاتەوە، لەشفرۆشی کە بەها کۆمەڵایەتییەکان لەناودەبات، بۆ ئەوەی ژنان لە سیاسەت بەدوور بن، بە ئارگومێنتی ئایینی تایببەتمەندی دایکایەتی بەلاڕێدا دەبەن، هاندان بۆ زاڵبوونی پیاوان، ئاساییکردنەوەی کوشتنی ژنان، هاوسەرگیری لە تەمەنێکی زوودا و بەدوور خستنەوەی کۆمەڵگا لە ڕاستی خۆی. ئێستا لە تورکیا بکوژ و مافیا و دەستدرێژی سێکسی، دزی و تاڵانکاری و بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان، هەموو دوژمنایەتی گەل و ژنانە و دژی گەلی کورد و تەڤگەری ئازادییە و لە پشت ئەم شاردنەوانەدا وڵاتپارێزان دەچەوسێنرێنەوە.
هیچ شتێک لە تورکیا جیاواز نییە
لە کوردستان بە کاریگەری تەڤگەری ئازادی لە پێناو نەهێشتنی ئەو گەشەسەندنە کۆمەلایەتییەی کە لە بواری ژناندا بایەخی پێدراوە ئەم ڕژێمە زۆرترین هێرش دەکاتە سەر ژنان و دەستدرێژی سێکسی وەک سیاسەتێکی دەوڵەت پەرەی پێدەدرێت. لە کۆتاییدا نارین کە منداڵی بنەماڵەیەکی لایەنگری هودا پار بوو چەندە دڕندانە کوژرا و چۆن هەوڵی پەردەپۆشکردنی ئەم کۆمەڵکوژییە دراوە لەلایەن خودی دەوڵەتەوە؟ بێگومان بەبێ هۆکار نییە. لەم هەلومەرجەی ئێستادا ڕژێم بەم شەڕەوە خۆی دەپارێزێ و پەنا دەباتە بەر هەر جۆرە تاوانێک. ئەمەش وایکردووە تورکیا ببێتە زیندانێکی کراوە. بەتایبەتی ژنان هیچ گەرەنتییەکی ژیانیان نییە. پەیماننامەی ئەستەنبوڵ هەڵوەشاوەتەوە. دامەزراوەکانی ژنان دادەخرێن، خەباتی ژنان بە تاوان دادەنرێت و مافی ڕێکخستنیان لێ سەندراوەتەوە، هەروەها کۆنەپەرەستی پیاوان زیندوو دەکرێتەوە و ئاسانکاری بۆ دەکرێت. نزیکایەتی لە گەڵ ژنان نزیکایەتیە لە ژیان و وڵات. لەڕاستیدا بارودۆخی ژنانیش بارودۆخی گەل و کۆمەڵگەی تورکیایە هیچ شتێک لە تورکیا لەیەکتر جیاواز نییە، هیچ جۆرە توندوتیژییەک تەنها گرێدراوە بە مەسەلەی شەخسیەوە نییە، هیچ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی و ئابووری نە کاتیە و نەتەنیا لە ئەنجامی سیاسەتی هەڵەیە. هەموو ئەمانە دەرئەنجام و کردارەکانن کە لە پەرەسەندنی فاشیزم و شەڕی تایبەتەوە سەرچاوە دەگرن.
ژیان لەناو هەموو ئەمانەدا مانای نەبوونی هەناسەیە و بەسایەی سیاسەتی کۆمەڵکوژی ڕۆژانەوە مەترسی هەبوونی لەسەرە و ئەمەش بۆ هەموو ژنێک و بەشێکی زۆری کۆمەڵگا ڕاستیەکە دەرئەنجامی شەڕە، بۆیە دەبێت لە ڕاستی ئەم شەڕە و ئەوەی کێ بەم شەڕە خۆی بە خێودەکات تێبگەین. تا چارەسەری ئەو کێشەیەی هەیە چارەسەر نەکرێت، کوشتنی ژنان بەردەوام و قوڵتر دەبێتەوە، ژیان کۆمەڵکوژ دەکرێت و هیچ شتێک بە ناوی ژیان و مرۆڤەو بوونی نامێنێت. لەم ڕوانگەیەوە بۆ ئەوەی ژنان و کۆمەڵگا ئەم ڕاستیانە ببینن و ئازادی خۆیان مسۆگەر بکەن دەبێت سەرەتا چارەسەری کێشەی کورد بخەنە ڕۆژەڤەوە و بەوشێوەیە خۆی لەدەستی فاشیستی قڕکەری تیرۆریست ڕزگار بکات.
پێویستی بە دەستوەردانی بەپەلە و خێرا هەیە
پێویستە خۆپاراستنی ژنان لە بەرانبەر توندوتیژی پیاو، دەوڵەت و نەریتخوازی بە چ شێوازێک بێت؟ پێویستە دیالێکتیکی پاراستنی جەوهەری، ڕیکخستنبوون و چالاکی-تێکۆشان چۆن ئەنجام بدرێت؟
ئەو وێنایەی دەرکەوتووە مانای ئەوە دەبەخشێت کە چانسی ژیان و ئازادی ژنان دەرنجام بە هۆشەمەندی و خۆ ڕێکخستنکاری، خاوەنداریکردنەوە پەیوەستە. لەمڕوەوە هەرچی لەژێر سەقفی دەوڵەت و پیاودا شێوە دەگرێت، توندوتیژی و وابەستەبوونە، ئەمە ئامانجی کۆتایی کوشتن و تێپەڕاندی سەختییە. بۆیە ژنان پێویستە گرنگی بە زەمینەی یاسایی بدەن و لە بنەڕەتدا پێویستە سەرنجییان لەسەر خۆپاراستن لە خۆیان بێت. لەم خاڵەدا خۆپاراستنی جەوهەری نەبێت ژیان نابێت. نەریتی خۆپاراستنکاری و لە هەندێک ئاستدا دامەزراوە بوونی تەڤگەری ژنان هەیە. شتی هەرە گرنگی ئەمە دەستپێشخەری هۆشمەندی ئەمە، چییە و چۆن خۆی ڕزگاربکات، لەئارادایە. گەر ڕێگەکە دیاربێت ئەمە چانسێکی گەورەیە دەرنجام پێویستە ئەو ڕێگەیە بگرینەبەر. لە قۆناغی شەڕی سێهەمی جیهانیدا سەرلەنوێ سنورەکان دادەڕێژرێنەوە، سیاسەتی قڕکردن لە ئارادایە، بەڵام سیستەم لە بناغەی خۆیدا هەرەس دێنێت و هۆکاری زیادبوونی توندتوتیژیەکان بەدامەزراوەییکردنی سیستەمەکەیە، بە تێکۆشانێکی دەستبەجی سیستەمی دەسەڵاتداری تێکەدەچێ و لەبەر ئەمە لە چاوەڕوانی ڕزگارکەردایە، دەستوەردانی دەستبەجێ پێویستە. لە ماڵ بۆ کۆڵانەکان، لە جێگەی کار تا قوتابخانەکان لە هەموو گۆڕەپانێکدا پێویستە ژنان خۆیان بەڕێکخستن بکەن و تێکۆشان بکەن. زانینی ڕاستییەک بۆخۆی ڕێگەی ڕزگاری نییە. هۆشمەندییەک کە چالاک نەبووبێت، بە ئەگەرێکی زۆرەوە دەبێتە هۆی ڕێپێوانی مردن و لەناوچوون. لەم خاڵەدا کە ناوەڕۆکی پاراستنی جەوهەرییە، چالاکی لە هەر گۆڕەپانێکدا بە دەنگ هەڵبڕین، گرتنەبەری هەموو هەنگاوێک لە دژی سیستەم پێویستییە. گرتنەبەری خۆڕێکخستنکاری جەماوەری تا خۆڕێکخستنکاری ناخۆیی، خۆپاراستنی هەمووکەسێک دێتە ئاراوە. ئەوانەی کە کوشتنی ژنان، توندوتیژی سیستەماتیک، کۆمەڵکوژی منداڵان، ڕێکخستنی دەوڵەتییە بە بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکان لە سەر بناغەی هاوکارە هەرێمیییەکان، ئەو میکانزمانەیە کە تەونی سیخوڕێتی دەخوڵقێنی و ...هتد. بە تایبەت پێویستە لەگەڵ خۆپاراستنی جەوهەرییدا ئەوانە هەر هەموویان بێ کاریگەر بکرێن.
ترس نەک ژیان بێ مانا دەکات، هاوکات ناشیپارێزێت. لە کوردستاندا ئەوەندە کۆشتنی ژنان، دەستدرێژیکردن بوونی هەیە کە بە شێوەیەکی سیستەماتیکی لە لایەن پۆلیسی پسپۆر، چەتە و هاوکارانی خیانەتەوە دەکرێت، بەڵام بەرخۆدانی پێویست نیە کە دەتوانرێت بە ئاسانی لەسەر بنەمای ڕێکخستنی خانە پەرەی پێبدرێت. بەڵام گەر چەند ژنێک خۆیان ڕێکبخەن و لەسەر سەرچاوەی ئەو تاوانانە بوەستن، دەتوانن بەر بەو تاوانانە بگرن و ببنە ئاستەنگ.
خۆپاراستن مافی پاراستنی ژینگەییە. گۆڕەپانی چالاکی سیستەمی پیاوسالاری و دەوڵەتی تورکی فاشیست کۆمەڵگەیە. ئامارازەکانی ئەو کەسانەن کە لەنێو کۆمەڵگەدان. ئامانجەکەی لەناوبردنی کۆمەڵگەیە. لەبەرئەمە کۆمەڵگە پێویستی بە زەمینەی خۆ بەکارهێنانی هەیە. چاوەڕانیکردن بۆ ڕۆڵپێدان هەنگاوێکی دروست نیە. لە ناو تەڤگەری ئازادی ژنانماندا هاوبەشیکردنێکی گەورە هەیە. لە فکر تا ڕێکخستن و تا چالاکی ڕێبازەکان کە دەبێت چۆن ئەنجام بدرێت ڕونکراوەتەوە. پێویستە ئەم زانینانە لە هەموو بوارێکدا چالاک بکرێت و لە فێرکاری ئەمەدا بجوڵێندرێتەوە. لە زەمینەی کۆمەڵاتیەتییدا ڕێگە بە بەرهەمێنانی ئەو کەس و هەڵوێستانە نەدرێت کە خزمەت بە دووژمن دەکەن. پاراستنی بەهاکان مەرجە تەنانەت هۆکاری سەرەکی خۆپاراستنن. بە تایبەت ژنانی گەنج پێویستە پێشەنگایەتی لە خۆڕێکخستنکاری بکەن و لە هەڵوێستی چالاکانەدا بن.
شەقامەکان ئەگەر لە لایەن ژن و گەلەوە چۆڵبکرێن، کۆنترا پڕیان دەکاتەوە
هەڵبەتە پرسەکانی ژن بە تەنها پرسی نەتەوەیەک نیە. لەم لایەنەوە بە هێزترین فاکتەری دژ بە فاشیزمی ژن و خودی پێویستی ئازادییە. جێبەجێکردنی ئەمەش بە مانای پوچەڵکردنەوەی یارییەکانی ئەو سیستەمە دێت کە کۆمەڵگە کۆمەڵگە بە گژ یەکدا دەدات، کۆمەڵایەتیبوونی تێکۆشانی دیموکراتیک دەرنجام بە پێشەنگایەتی ژنانە کە ئەمەیان بەدەستهێناوە، دێتەئاراوە. لە ئێستادا، گەر سیستەم و تۆڕەکانی خۆی لە هەموو گۆڕەپانەکانی ژیاندا بڵاوکردووتەوە و بەڕێکخستن کردووە، پێویستە لە هەر گۆڕەپانێکی ژیانیدا تێکۆشان بەڕێوەببرێت و توندوتیژی پیاو و دەوڵەت لە کۆمەڵگە دوربخرێتەوە.
نارین نوێترین بازنەی هەزاران منداڵی کوژراوە و بنەماڵەی و کەسانی دیکە کە لەم کارەدا تێوەگلاون. هەمیشە هەڵوێستی پشت بەستن بە نەریتی هودا-پار واتە کۆنترا بە بنەما دەگرێ و لە هەر دەرفەتێکدا پەیوەندی خۆی بە دەوڵەتەوە دووپات دەکاتەوە. گوایە دادگایەک دامەزرا، بەڵام ئەمە بە تەواوی قۆناغبەندی کراوە. لە هەلومەرجی کوردستاندا بۆچی دەبێت منداڵێکی ٨ ساڵان بکوژرێت و بۆچی هەوڵی پەردەپۆشکردنی بدرێت؟ ڕوونە کە ئەمە پەیوەندی بە سیاسەتەوە هەیە، بە بێ-ڕەسەنکردنی لەسەر کورستان دەسەپێنرێت، بەو شەڕی بەردەوام و بە سیاسەتەکانی قڕکاری و بە واقیعی پیس و مافیاگەری دەوڵەتەوە. ئەگەر ئەم ڕاستیە بزانین و قبووڵی نەکەین هەڵوێستمان چی دەبێت؟ قسەکردن، ناکۆکی بەبێ کردار و لە کۆتاییدا دەبێتە هۆی بێدەسەڵاتکردن و شکاندنی ئیرادە و هەروەها تەسلیمبوون. بۆیە پێویستە شتە دروستەکان بپارێزرێت و بکرێتە چالاکیەکی ڕێکخراو. مافی هەموو جۆرە ناڕەزایەتییەکی ڕەوا و نا ڕەوا دەردەخات. ژنان لە کوردستان، تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویستە سیاسەتی پاراستنیان هەبێت بۆ ئەوەی بتوانن خۆیان لە سەختی و گەرمی ئەم شەڕە بپارێزن و کردەوە قێزەونەکانی ئەم شەڕە تێکبشکێنن.
ئێستاش لە کوردستان ڕێکخراوە سیخوڕیەکان لە ژێر دەمامکی تەریقەتدا ڕژانە سەر شەقامەکان. لە ئامەد و ئێلیح ئەم بکوژانە چوونە سەر شەقامەکان، گوایە لەژێر ناوی شێوازی ژیانی ئیسلامیدا کۆمەڵگا چاوترسێن دەکەن و شوێنی کارەکان بڵاودەکەنەوە. ئێستا لە زۆر شوێن کۆنتراکان جلی مەدەنی لەبەر دەکەن شەقامەکان داگیر دەکەن و ستەم دەکەن. ئەو شەقامانە پڕدەکاتەوە کە لەلایەن ژن و گەلەوە بە چۆڵی جێهێڵراون. وردە وردە دەرچوون لە ماڵەوە قورس دەبێت. لە بەرامبەر گەورەیی ئەو بەهایانەی کە تێکۆشانی ئازادی ژنان دروستی کردوون، سیاسەتی هێرشکردنە سەر ژنان لە هەموو بوارێکدا بە کاری خۆی دەهێڵرێتەوە. لەو کاتەدا پێویستە ژنان هەم ڕێکخستن و هەم شێوازی تێکۆشان لە دژی بەهێز بکەن. وەک پێشەنگەکانی ڕاستەقینەی ئازادی کۆمەڵگا، پێویستە هێندەی تر بەهێزتر بێنە پێشەوە. دەبێت یەکینەکانی خۆپاراستن دامەزرێنرێن و چالاک بن، هەموو چەتە و سیاسەتەکانی قڕکاری بێ-کاریگەربکرێن.
تەڤگەری لێپرسینەوە دەتوانێت لەسەر بنەمای خۆڕێکستن پێشبکەوێت
ڕێکخستی هەرە گەورەی پاراستنی ژنان یەژا ستارە. دەبێت بەشداربوون هەبێت، دەبێت ژنانی گەنج چەک هەڵگرن، مافی چالاکی و دژدەرکەوتنیان نیشان بدەن و تێکۆشانیان بگەیەنن بە ئاستی ڕادیکاڵ. سەرقاڵی ژیانی ڕۆژانە و بێدەنگ بوون لە بەرامبەر ئەو هەموو سیاسەتە توند و تیژانەی دوژمنکارانە و وا بیرکردنەوە لەوەی کە ژیانێکی لەو شێوەیە مومکینە، شەرمەزارییە. دوژمن سیاسەتی رەگەزپەرستی لە شەقامەکان، لە زیندانەکان، لە کایەی سیاسی، لە کایەی ئابووری، لە هەموو کایەی ژیاندا جێبەجێ دەکات. تاڵانکردن و کۆمەڵکوژکردنی سروشت وەک پایەی سیاسەتی کۆمەڵکوژی لە واقعدا دەهێڵێتەوە. واتا دونیا و وڵاتێک ناهێڵێتەو بۆ ژیان. کاتێک ڕاستیەکان ئەوەندە ڕوون و هێزی سەرەکی بۆ ڕێگریکردن لەم کارە خۆڕێکخستن و پاراستنی چالاکانەبێت، بە دڵنیاییەوە ئەنجام نەدانی ئەو کارە گەورەترین زیان بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
ژن ئازایەتی، خۆڕاگری، ئیرادە، ئەزموونی هەیە. دایکانمان وەک قەڵایەکن؛ دژی فاشیزم و هەموو جۆرە ستەمکارییەک بە دڵپاکی و ڕەسەنێتی خوداوەندانەوە دەستنەوە. لەو کاتەدا پێویستە ئەم هەڵوێستە هێندەی تر بەرفراوان و ڕادیکاڵتر بێت. سیخوڕەکان، کەسانی بەردراوە کۆڵانەکان کە بە شەقامەکاندا دەسوڕێنەوە و بانگخوازەکان دەهێنن کە لە بنەڕەتدا سەر بە دەوڵەتن، ئەوان ناتوانن بڕیاری چۆن ژیانی ئێمە بدەن. نە دەوڵەت و نە پیاویش دیاری ناکەن. ئەگەر ناڕەزایەتیمان هەبێت، دەبێت کردارە ڕێکخراوەکانمان بتوانن ناڕەزایەتیەکانمان دەرببڕن بۆ ئەوەی بەهایان هەبێت. ئەوەی پێویستە بکرێت ئەوەیە کە خۆت لە ئاستی کۆکردنەوە و تێکۆشان لە هەموو بوارێکدا ڕێکبخەیت. بۆ نموونە پیاوێک بە ئاسانی لە ژنێک دەدات و دەیکوژێت. ئەگەر چەتەکان بە ئازادی لە شەقامەکاندا دەجوڵێنەوە، منداڵان بە مادەی هۆشبەر ژەهراوی دەکرێن، لە لایەکی دیکەوە بازرگانی بە ژنانەوە دەکرێت، لە واقیعدا کەسێک هەوڵدەدات ژن و کۆمەڵگا بکاتە خزمەتکاری دەوڵەت بەناوی ئاینەوە، ئەگەر ئەفسەرێک دەستدرێژی بکاتە سەر ژنان و بە ئاسانی درێژە بە ژیانی خۆی دەدات، نابێت ئەمەیان بۆ بەسەرچێت و پێویستە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت. لە ڕاستیدا تەڤگەری لێپرسینەوە دەتوانێت بە ڕێکخستنی دەسەڵاتی خۆسەری ژنان پێشبکەوێت. ژن توانای دروستکردن و دەسەڵات و گۆڕینی زیاتری هەیە وەک لە پیاو و سیستەم. دەبێت ئەم دەسەڵاتە سەرهەڵبدات و چالاک بێت. ڕێبەر ئاپۆ دەڵێ: "ژنێک کە لە ژێر ڕەحمەتی پیاوێکدا بمێنێتەوە، مەحکومە بە دۆڕان." لەو کاتەدا نابێت هیچ ژنێک خۆی و هاڕەگەزەکەی، کۆمەڵگەکەی، منداڵەکانی، وڵاتەکەی بۆ پیاو و دەوڵەت جێبهێڵێت و خۆی ڕادەستی دۆڕان نەکات.
یەژا ستار تێکۆشانی ئایدۆلۆژی بەڕێوەدەبات
بەرخۆدانی ژنانی یەژا ستار لە دژی فاشیزم، داگیرکاری و خیانەتەدا لە ئاستی پێشەنگایەتییدا دەبێت چۆن پێناسەبکرێت؟ هەموو جیهان شاهیدی پاڵنەرەکانی ئاسیا عەلی، بەروار دێرسم، بێریتان نورحەق، بشەنگ بروسک، سارا هۆگر، ڕۆسیدا و چەندین شەڕڤانی شۆڕشگێڕی دیکە بوو.
یەژا ستار لە بنەڕەتدا ڕێکخستنێکی پاراستنی ژنانە و بەم شێوەیەش تێکۆشانی خۆی بە ئامانجی پاراستنی ژنان و گەل و نەهێشتنی ئاستەنگەکانی بەردەم ئازادی ئەنجام دەدات و هەڵوێستێکی خۆپاراستنکارییە. بەو پێیەی وەک ڕادیکاڵترین هێزی هێڵی ڕزگاریخوازی ژنانی ڕێبەر ئاپۆ ڕێکخراوە، ئامانجی ئەوەیە تێکۆشانی ڕەگەزی و هێڵەکەی پیشان بدات. بەو پێیەی فاشیزم وەک بەهێزترین ڕووخساری باڵادەستی پیاو پێناسە دەکات، بێگومان تێکۆشانەکەی لەسەر بنەمایەکی ڕیشەیی گەشە دەکات کە پشت بە هێزی جەوهەری دەبەستێت. جگە لەوەش یەژا ستار هاوکاری لەگەڵ دوژمن لەسەر بنەمای تەسلیمبوونی گەل و نیشتمان لەسەر ئاستی نیشتمانی بە خیانەت پێناسە دەکات و لەسەر ئاستی دامەزراوەیی نوێنەرایەتی هێڵی بێریتان دەکات وەک دەربڕینی ژنی وڵاتپارێز. بە واتایەکی تر ئەو تێکۆشانەی کە یەژا ستار بەڕێوەی بردووە لە بنەڕەتدا تێکۆشانێکی ئایدیۆلۆژییە.
بێگومان مرۆڤ ناتوانێت چاوەڕێی تێکۆشانێکی بەهێز لەو کەسانە بکات کە ئامانجەکانیان گەورە نییە. لەم خاڵەوە هێزەکانی یەژا ستار ئیرادەی ژنان دەگۆڕن بۆ دەسەڵاتی شەڕکردن لە دژی هەموو ئامێرە تەکنیکییەکان و سوپای بێشوماری فاشیزم. بە دڵنیاییەوە ئەم هێزە ڕێکخراو و چالاکە کە لەسەر بنەمای ئەزموونی مێژوویی ئێمە دامەزراوە، بە هەستکردنی ڕۆڵە مێژوویەکەی بە گوێرەی پرۆسەکە کاردەکات. یەژا ستار بەو تێکۆشان و خۆڕاگرییەی لە جەنگی جیهانی سێیەمدا نیشانی دا، نوێنەرایەتی بەرەی ڕزگاریخوازی هەموو ژنان دەکات و بووەتە بەربەست لەبەرامبەر فاشیزم، خیانەت و دواکەوتوویی. یەژا ستار بەو هۆشمەندی و زانابوونەوە مامەڵە دەکات کە لێدانی سیستەمەکە تا ئەو جێگایەی کە دەتوانرێت فەزای ژیان بۆ ژنان دروست دەکات و دەرفەت بۆ ڕێکخستنبوون فراوانتر دەکات. لە هەمان کاتدا نوێنەرایەتی داهاتووی هەموو گەلی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات. لە سەردەمی جەنگی سێهەمی جیهانیدا قڕکردنی گەلی کورد و بڵاوبوونەوەی کۆمەڵگەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و داگیرکردنی خاکەکان و دۆڕاندن سەرلەنوێ دەسەپێندرێت. لەم خاڵەدا ئەگەر تەڤگەری ئازادیخوازی ئێمە ڕێگری لە هێرشەکانی دەوڵەتە هەرێمییەکان و هێزە نێونەتەوەییەکان نەکرایە و پووچەڵ نەکرایەتەوە، پێگەی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەڵوێستی زلهێزە دەسەڵاتدارەکان و دۆخی ژنان و خەڵک زۆر جیاواز دەبوو. ئەو ڕێگەیەی بەرەوە نەتەوەی دیموکراتیک دەڕوات، شۆڕشی ژنانە. یەژا ستار بەم ڕوانگەیە لە بنەڕەتدا تێکۆشانی رەگەزی لە ئاستێکی ڕادیکاڵدا بەڕێوەدەبات و بە شێوەیەکی گشتی وەریدەگرێت بۆ ئەوەی لە هەموو بوارەکانی نەتەوەی دیموکراتیکدا گەشە بکات.
دەوڵەتی فاشیستی تورک لەبەرچاوی هەموو جیهان بە کۆنسێپتی ناتۆوە هێرشی بەرفراوان بۆ سەر هەرێمەکانمان ئەنجام دەدات. چونکە هێزی گەریلا هێزی پاراستنی سەرەکی کۆمەڵگە و هەرێمەکەیە، ڕێگری لە پێشڕەوی دوژمن دەکات. بۆیە گەریلا وەک بەربەستێک دەبینێت و هەوڵی لەناوبردنی دەدات، بۆ ئەوەی ژن و خەڵک بێ پاراستن بمێننەوە. کۆنسێپتێکی وا سەختی شەڕکردن بەڕێوەدەبرێت. دەوڵەتی تورک دەیەوێت بە دامەزراندنی سنوورەکانی میساقی میللی، تاوانی ڕژێمەکەی بشارێتەوە، بە وێرانکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و داگیرکردنی کوردستان خۆی ئاسودە بکات. بەڵام بێگومان ئەم ئامانجە مەترسیدارە بە بەرخۆدانی یەژا ستار و گەریلاکانی ئازادی ئاستەنگ کراوە. هەموو جۆرە چەکێک بەکاردەهێنن. لە ڕاستیدا ئەگەر حیسابێکی ئاماری لە باڵانسی ڕۆژانە بکرێت، بە ئاسانی تێدەگەین کە ئەو پرۆسەیەی لە سەد ساڵی ڕابردوودا زۆرترین چەکی تێدا بەکارهاتووە، شەڕی گەریلا بووە. هێرشێکی سەخت و دژوار هەیە. هەر لە چەکی کیمیاوییەوە تا بۆمبی ناوەکی، لە چاودێری تەکنیکییەوە تا دەگاتە هەواڵگری، پارەی ئەم شەڕە لە خەزێنەی دەوڵەتی تورکەوە دەدرێت، ئەمە جگە لەو شتانەی کە ئەردۆغان و چەتەکانی دەیدزن. بۆچی ئەوەندە هەوڵی دەستهێنانیf-16 دەدەن؟ کێشەکە تەنها ئەوە نییە تەکنیکێکی بەهێزت هەبێت. ئەوەندە بۆردومانیان کرد کە فڕۆکەکانیان گەیشتوونەتە ئەو ئاستەی کە چیتر ناتوانرێت کەڵکیان لێ وەربگیرێت. هێرشەکانی سەر باکووری کوردستان و ناوچەکانی پاراستنی مەدیا، ئامانجیان سەرکوتکردنی گەریلا، گۆشەگیرکردنی ڕێبەر ئاپۆ و بێ کاریگەرکردنی تەڤگەرەکەمان بوو کە نەیانتوانی لەناوی ببەن. ئەوان دەیانویست بەو شێوەیە شتەکان بەڕێوەبەرن.
هەست بە ڕۆڵی مێژوویمان دەکەین
لەبەر ئەم هۆکارانە دەزانین کە داهاتوو بەپێی ئەو دەسەڵاتە شەڕکەرەی کە نیشانی دەدەین لە قاڵب دەدرێت، هەست بە ڕۆڵ و بەرپرسیارێتی مێژوویمان دەکەین. بۆیە فەرماندەیی و هێزی میلیاتنی یەژا ستار حەز و ئارەزووی خۆی بۆ ژیانێکی ئازاد لەگەڵ ئاستی شەڕکردنەکەیدا دەردەبڕێت. ئیرادەیەکی گەورە، پابەندبوون بە ئامانج، لێهاتوویی سەربازی، ئاستی پیشەیی لە ئارادایە. دوژمن هەم لە بەرامبەر بەرخۆدانی تیمەکان و هەم لە بەرامبەر بەرخۆدانی تونێلەکاندا کەوتووەتە ناو زەلکاوی شکستی خۆیەوە. پێشەنگی تێکۆشانی گەریلا ژنن. چ لە ڕووی بەرپرسیارێتیەوە، چ لە ڕووی بەهێزی ئیرادە، چ لە ڕووی داهێنان و لێهاتوویی تاکتیکییەوە، چ لە ڕووی هێز و توانای چالاکییەوە زۆر گەورە و بەهێز بووە.
بێگومان قوربانیدانی گەورەش هەیە. چەندین هاوڕێمان وەک هاورێ بەروار تا دوا هەناسەی خۆی لە دژی دوومن تێکۆشا و ڕابەرایەتی لە هەڵوێستێکی ئایدۆلۆژی کرد. ئەوەی لە زاپ، مەتینا، ئاڤاشینی دەگوزرێت ژیانییە. هەڤاڵ ڕوکەن و سارا تاکتیکەکانیان لە هێڵی زیلاندا فراوانتر کرد. ئەو چالاکییەی کە هەڤاڵ ئاسیا و ڕۆژگەر پێکەوە دژی توساش ئەنجامیان دا ئاستی تێکۆشانی ئازادی بە هەڵوێستی ژنێکی ئازاد و پیاوێکی ئازاد بەرزکردەوە و بوو بە کۆنکرێتترین نموونەی تێکۆشان بۆ ئازادی. هەڤاڵانمان بە پێرفۆرمانس و بڕیاردارییەکی گەورەوە ڕۆشتنە ناو ناوەندی دەوڵەتی تورکەوە کە ئامرازی شەڕی تێدا بەرهەم دەهێنێت. زیاتر لە ٤٠ کەس کوژران و سەدان فاشیستیش بریندار بوون لەو گرووپەی کە تاوانی جەنگیان ئەنجامدا. ئەم چالاکییە دەریخست کە گەریلا بە دەستێوەردان لە هەر شوێنێک و بە هەر شێوەیەک دەتوانێت شەڕی پاراستن بەرەو پێشەوە ببات. لە ئەنجامی ئەو بەرخۆدانانەدا دوای ٤٤ مانگ دەرگاکانی ئیمرالیە کرانەوە و سڵاوی ڕێبەر ئاپۆ کە هیواکانی سەرکەوتن و خۆشەویستی لەخۆگرتبوو وەرگیران.
یەژا ستار لەسەر بنەمای هێڵی ئایدیۆلۆژیی ڕێبەر ئاپۆ هێزی پاراستنی ژنانی سەدەی بیست و یەکەمە.
بێگومان ئاستی ئێستا بەس نییە بۆ دابینکردنی هەموو پێداویستییەکانی سەردەمەکە. دوژمن شکستی هێناوە. بۆ ئەمەش بەناوی چارەسەرییەوە هەوڵدرا یارییەک پیشان بدرێت. بەمەش دەیانویست ناوەڕۆکی سەقامگیری و بەرخۆدانی سەرکردایەتیمان خاڵی بکەنەوە و هەمیش لە بەرانبەر تێکۆشانی گەریلادا نەبوونی چارەسەرییان ڕاگەیاند. نموونەی یەژا ستار بە دڵنیاییەوە ڕێبەر ئاپۆیە. ڕێبەرمان ڕادیکاڵترین سەرکردەیە بەناوی ئازادی ژنانەوە. ئەمەش یەکێکە لە هۆکاری بەدیلگیرانی. بیست و شەش ساڵە لە دۆخی ئەشکەنجە و گۆشەگیری تونددا ڕاگیراوە، هەوڵ دەدرێت بۆ لاوازکردنی ئیرادەی لە گەل و تەڤگەر داببڕێنرێت. چونکە خەباتی ئایدیۆلۆژی – سیاسیی ڕێبەر ئاپۆ هەموو سیاسەتەکانی دوژمن تێکدەدات، ئەمجارە حکومەتی فاشیستی تورک هەوڵدەدات بە گۆشەگیرکردنی ڕێبەر، ڕێگری لە کۆبوونەوەکان، بە ناوی ڕێبەرەوە وتووێژ ئەنجام بدات. بەمەش ئامانجی بێناوبانگکردنی ڕێبەرێتی و هەوڵدان بۆ بەرەوپێشبردنی ڕێبەرە ساختەکانە. بەمەش هەوڵ دەدات پچڕانێک دروست بکات و ناسیۆنالیزمی کوردی، ناسیۆنالیزمی دیموکراتیک و ئازادی ژنان بەرەو دواوە ببات. بێچارەسەری بەرامبەر بە هەڵوێستی ڕێبەرێتی و بەرخۆدانی گەریلا بە سەرکردایەتی ژنان، ڕێگەی بۆ ئەم شەپۆلە ساختە و لێدوانە ناڕاستانە کردووەتەوە. لە کۆتاییدا ئەو چالاکیەی هاوڕێ ئاسیا و ڕۆژگەر حەقیقەتی دوژمنی ئاشکرا کرد و هێرشەکانی دواتر بۆ سەر رۆژئاوا و سەپاندنی قەیوم لە شارەوانییەکان جارێکی دیکە ئامانجەکانی لەناوبردنی کوردانی نیشان دا. لەمەودوا وەک یەژا ستار هێزەکانمان چ لە ڕووی ژمارەیی و چ لە ڕووی چۆنایەتییەوە زیاد دەکەین، لەسەر بنەمای هێڵی ڕێبەرێتی. ئامانجمانە شەڕی خۆپاراستنمان لە شەڕی سێهەمی جیهانی و بارودۆخی هەرێمییدا بگەیەنینە ئاستی سەرکەوتن و بەم شێوەیە یادکردنەوەی شەهیدانمان بگەیەنین بە سەرکەوتن.
نوێدەکرێتەوە..