لە کۆبانێ کۆبوونەوەیەک تایبەت بە ٢٥ی تشرینی دووەم رێکخرا
لە دژی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان لە کۆبانێ بە پێشەنگایەتی کۆنگرەی ستار کۆبوونەوەیەک سزاکرا و بە دەیان ژن و پیاو بەشدارییان تێداکرد.
لە دژی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان لە کۆبانێ بە پێشەنگایەتی کۆنگرەی ستار کۆبوونەوەیەک سزاکرا و بە دەیان ژن و پیاو بەشدارییان تێداکرد.
لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ٢٥ی تشرینی دووەم رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بە پێشەنگایەتی کۆنگرەی ستار لە ناوەندی کولتور و هونەری باقی خدۆ لە کۆبانێ کۆبوونەوەیەک سازکرا.
کۆبوونەوەکە، کە بە بەشداری دەیان ژن و پیاو بەڕێوەچوو، لە دوو بەش پێکهاتبوو. لە تەوەری یەکەمدا رۆڵی ژنان لەناو کۆمەڵگە و دەسەڵات و بابەتی دووەمیش رۆڵی پیاو و ژن لە رووی سیاسی و وشیارییەوەبوو.
کۆبوونەوەکە لەلایەن هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەریی پەیەدە لە کانتۆنی فورات بۆزان خەلیل و مامۆستای زانکۆی کۆبانێ فریاز بەرکەلەوە بەڕێوەبرا.
فریاز بەرکەل لەبارەی رۆڵی ژنانەوە لە کۆمەڵگە و مێژووی ٢٥ی تشرینی دووەم هەڵسەنگاندنی خستەڕوو. هاوکات باسی لە بەرخودانی ژن لە ناو شۆڕشی رۆژئاوا و لە دژی داعش کرد.
لە بەشی دووەمدا هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری پەیەدە لە کانتۆنی فورات بۆزان خەلیل باسی لە هۆشمەندی پیاوسالاری کرد و وتی، "پیاوان دوو جار کۆیلەن. کۆیلەی دەوڵەت و کۆیلەی کۆمەڵگە. بەڵام ژنان ئەو هێزی کۆیلەدارییەیان شکاندووە".
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا ناوەندی کولتور و هونەری باقی خدۆ شانۆیەکی پێشکەش کرد.
کۆبوونەوەکە بە دروسمی 'ژن، ژیان، ئازادی' کۆتاییهات.