قارەمان و تێکۆشەری چالاکوان گوڵچین دیدار بە تەمەنی گەنجییەوە لە ساڵی ٢٠٠٩دا بە بیروباوەڕێکی گەورەوە بە ئازادی ژن و کۆمەڵگە بەشداری تەڤگەری ئازادی بوو. گوڵچینی کچە خوێن گەرم و پڕ لە هەستی وڵاتپارێز لە شەقامەکانی شاری کۆتولی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە هەنگاو بەرەو چیا ئازادەکانی کوردستان هەڵدەگرێت و دەبێتە شەڕڤانێکی ژیر و شەڕکەر؛ بۆ ئەوەی پێوانەکانی ژنی ئازاد لە خۆیدا جێگیر بکات. شەهید گوڵچین هەموو کاتێک بە هەوڵدان و ڕەنجە بێهاوتاکانییەوە دەیویست هەڤاڵێتی خۆی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا بگەیەنێت بەوپەڕی و شایستەی پێشەنگ و سەرکێشی گەریلا سارا بێت. هەوڵدانەکانی گوڵچینی قارەمان هەر ئەوەبوو خۆی بگەیەنێت بە ناوەڕۆکی حەقیقەتی ژیانی ئازاد و یەکسانی. بۆئەوەی ئەرکی پێشەنگایەتی خۆی جێبەجێ بکات و لە شەڕ و ژیاندا ببێبتە نمونەی ژنی سەرهەڵدێری و تێکۆشەر.
دوای ئەوەی ساڵانێک لە چیاکانی کوردستاندا کاری کرد و بوو بە ژنێکی خاوەن ئەزموونی شەڕ، لە ساڵی ٢٠١٤دا لەگەڵ هەڤاڵانی قارەمانیدا ڕووی لە شەنگالی پیرۆز کرد و بە حەسرەت و دڵخۆشییەکی گەورەوە، چوونە سەر چەتەکانی داعشدا. هەڤاڵ گوڵچین ژنێکی بەخۆ باوەڕ بوو، بەتایبەت لە گۆڕەپانی شەڕدا زۆر چالاک و بوێر بوو. شەهید گوڵچین ژنێکی دەم بەخەندە و شیرین بوو، لە هەرجێگەیەک بووایە هەمووانی دڵخۆش دەکرد و دەبووە مۆراڵ. هاوڕێ گوڵچین دیدار بە تێکۆشان و چالاکبوونییەوە دەیوست خۆی لە دڵی هاوڕێکانیدا جێگیر بکات و ببێتە خاوەنی بەرهەمێکی هەمیشەی شۆڕشی کوردستان. شێرە ژنە تێکۆشەر گوڵچین هەموو کاتێک جێگەی ورە و جۆشی تێکۆشان بوو. هەرچەندە تەنها لە وێنەدا بینیوومە بەڵام هەموو کاتێک بووە جێگەی هیوا و باوەڕم و هەموو کاتێک هەوڵدەدەم ببمە شایستەی کار و تێکۆشانەکانی.
گولچین هاوڕێ و خوشکم هەمیشە جێگای هێز و باوەڕی سەرکەوتنی شۆڕش بووە بۆ من و ڕێگەی پێداوم باوەڕم بەخۆم هەبێت؛ لە ڕاستیدا هەر جارێک کە کەموکوڕی لە کردەوەکانمدا وەک هەڤاڵێکی کەمئەندامی شەڕ دەبینم، گوڵچینم لەبیرە و هێزی ئەخلاقی و مەعنەوی لێ وەردەگرم. بشەنگی چیای ئەوریانی شاری کۆتۆلی گوڵچینی دەلال و جوان، ڕووی کردە چیای کوردستان و بەرەو ئازادی رێیکرد تا بگاتە زیلان و بەربانگەکان. گوڵچین لە ڕەسەنێتی وڵاتی خواوەندان شیرین عەلمهۆی کە زیندانی ڕژێمی ئاخوندەی ئێراندا خەباتیکرد و بووە ژنە قارەمانێکی سەرهەڵدێر. گوڵچینی دلێر و بوێر لە چیا دێرین و پیرۆزەکانی شەنگال لەگەڵ هەڤاڵ و خۆشەویستیانی ژیرییدا شەڕی چەتەکانی داعشی تێکشکاند، سەرکەوتنیان بە دەستهێنا و بوونە ئەستێرەی ئازادی لە ئاسمانی وڵاتی خۆردا.
گوڵچین دیدار، پێشەنگ و ژنێک کە باوەڕی بە ئازادی ژن و کۆمەڵگا هەبوو، هەمیشە لە نێو هاوڕێکانیدا بە دڵخۆشی و ڕووی پڕ لەخەندەی خۆی ناسرابوو و بە هەمان شێوە خۆشەویست بوو. لە ڕاستیدا ژنە ناوازە و ڕەسەنەکانی وا هەمیشە زیندوون و لە یادەوەری مێژوودا دەمێننەوە. هەمیشە هەوڵ دەدەین دڵۆپێک بین لە زەریای ئەو پاڵەوان و فریشتانە. هەرچەندە چانسی بینینیم نەبوو بەڵام هەمیشە لە یادەوری و دڵمدا دەبێت و وەک گڕکانێک دەژین و گەشە دەکەن. دەمەوێت شایستەی کەسایەتی ئەو پێشەنگە ببم و لە کەستێتیمدا پێوانە و زیرەکی پێکبهێنم و ببمە شاگردی دەلالەکەی چیا. دەمەوێت جەنگاوەرێکی ڕێبەر ئاپۆ بم و شوێنکەوتووی ئەو شەهیدە پیرۆزانە بم و بە فەرمانی ئەوان تێبکۆشم.
دەمەوێت ببمە دڵۆپە ئاوێک لە دەریای گەورەی شەڕی ژن. ژنێک کە هەموو کات بە ڕۆحی زیلانەکان لە بەرانبەر دووژمنی فاشیستی و چەوسێنەر شەڕ بکا و تۆڵەی چەند ساڵەی گەلەکەی بکاتەوە. کاتێک هەڤاڵان کە لە شەڕ و ژیاندا لەگەڵیدا بوونە باسی جوانی ڕوح، بیکردنەوە و جەستەیی جوانی ئەو دەکەن، وەک خوشکێکی بچووکی زۆر سەربەزم پێی. هەموو کاتێک بە فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ ژیانی ئازاد و خۆی گەیاند بە پێوانەکانی فەرماندە و پێشەنگ بێریتان بە پرەنسیبی 'ئەوەی شەر دەکات جوان دەبێت و ئەوەی جوانە خۆشەویست دەبێت' جوڵاوەتەوە. سەرەڕای ئەوەی کە ژنێکی زۆر جوان بوو، هەمیشە پێوەرەکانی ژنێکی ئازاد بوو و لە ژیاندا بەو شێوەیە مامەڵەی دەکرد. هەمیشە سەیری چیاکانی ڕۆژهەڵاتم دەکرد، ژنێکی سەرهەڵدێر لەبەردەمماندا دەرکەوت. هەڤاڵ گوڵچین هەمیشە حەزی دەکرد بە ناوی خۆی گوڵی ئازادی لە کوردستان بچێنێت. هەمیشە بە دوای حەقیقەتدا هەنگاوی دەنا، تا شەنگالێکی سەربەخۆ و ئازادیان بنیاتنا. بۆ گەلەکەمان ئەوەندی هێزمان هەبیت، بۆ گەل و وڵاتمان گیانمان بەختکەین و بگەین بە شەهیدانی قارەمانمان. لەسەر ڕێچکەی شەهیدە بەنرخەکانمان تێکۆشانمان بڵند بکەین و بەڵێنی شەهیدانمان پێکبهێنین. دووبارە بەڵێنمان بۆ شەهیدان دووپاتەکەینەوە و دەڵێین تێکۆشانمان بڵند دەکەین و تۆڵەتان لە دووژمن وەردەگرینەوە.
گوڵچین خۆشمێری خوشکی شەهید گوڵچین دیدار.