نێرگس محەمەدی دوای نەشتەرگەریی دووبارە گەڕێندرایەوە بۆ زیندان
پارێزەر مستەفا نیلی ڕایگەیاند، نێرگس محەمەدی دوای نەشتەرگەری پزیشکی جارێکی تر براوەتەو بۆ زیندانی ئێڤین.
پارێزەر مستەفا نیلی ڕایگەیاند، نێرگس محەمەدی دوای نەشتەرگەری پزیشکی جارێکی تر براوەتەو بۆ زیندانی ئێڤین.
پارێزەر مستەفا نیلی پارێزەری نێرگس محەمەدی لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لەبارەی دوایین دۆخی نێرگس محەمەدی زیندانی سیاسی زانیاری نوێ بڵاو کردەوە.
مستەفا نیلی ڕایگەیاندووە کە دوای ئەوەی نەشتەرگەری پزیشکی بۆ نێرگس محەمەدی کراوە، جارێکی تر گەڕێندراوەتەوە بۆ زیندانی ئێڤین و وتی: "بەهۆی جۆری نەشتەرگەری و شوێنی برینەکەیەوە، پزیشکەکان پێشنیاریان کردووە کە بۆ ماوەی سێ مانگ لەژێر چاودێریدا بێت."
مستەفا نیلی ئاماژەی بەوەشداوە کە نێرگس محەمەدی دوای نەشتەرگەری بۆ ماوەی هەفتەیەک لە نەخۆشخانە مابووەوە.
نیلی ئەوەشی ڕاگەیاندووە، کە بەهۆی دۆخی تەندروستی نێرگس و پێشنیاری پزیشکەکانەوە داوای مۆڵەت و ڕاگرتنی سزاکەی لە دادگا کردووە.
جێی ئاماژەیە دوو هەفتە لەمەوبەر پارێزەر مستەفا نیلی ڕایگەیاندبوو، به پێی ئەنجامی پشکنینه سەرەتاییەکان گومانی تووشبوونی شێرپەنجه لە نێرگس محەمەدی دا کراوە.
چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ نێرگس محەمەدی کە خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی وەرگرتووە لە ماوەی ٢٠ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ١٠ ساڵی لە ژیانی لە زیندان بەسەربردووە.